شۆڕش محه‌مه‌د رێژه‌ى تووشبوان به نه‌خۆشى ئایدز له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام رووى له به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و تا ئێستاش 23 حاڵه‌ت تۆمارکراوه به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ئاماژه به‌وه ده‌کات رێژه‌ى تووشبوان له‌چاو وڵاتانى ده‌وروبه‌رو دنیا زۆر نییه.
د.خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ساتى جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند: ژماره‌ى تووشبووان به نه‌خۆشى ئایدز زیادى کردووه به‌ڵام که‌مه‌و هێنده نییه که جێگه‌ى مه‌ترسى بێت، چونکه له‌سه‌ر ئاستى زیادبوونى وڵاتانى ده‌وروبه‌رو دنیا که‌مه.
وتیشى: له ساڵى 1986 که‌یه‌که‌م حاڵه‌تى ئایدز تۆمارکراوه تاکو ئه‌مرۆ 105 حاڵه‌ت هه‌بووه‌و له ئێستادا له هه‌رێمى کوردستان 23 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشى ئایدز هه‌یه که سه‌رجه‌میان کوردن و دانیشتووى هه‌رێمن، وه 82 حاڵه‌تى تر هه‌بووه که ئه‌وانه بیانى بوون و ره‌وانه‌ى وڵاته‌کانى خۆیان کراونه‌ته‌وه.
وتیشى: تا ئێستا له‌و 23 که‌سه‌ى که تووشبوون 2 که‌سیان گه‌یشتۆته حاڵه‌تى نه‌خۆشى ئایدز ده‌رمان وه‌رده‌گرن و ئه‌وانى تریش له‌ئێستادا ته‌نها هه‌ڵگرى فایرۆسهکهن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئێمه له‌رێگه‌ى پرۆگرامى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئایدز هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامه‌و له‌و پرۆگرامه‌ش ئه‌زموونێکى باڵامان هه‌یه‌و هۆبه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکان بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووى حاله‌ته‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین، وهلایهنى هۆشیاریش یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ى که به‌رده‌وام کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى یاخود وه‌زارته په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌روه‌رده‌و ئه‌وقاف و خوێندنى باڵا‌و چه‌ندین کارى هاوبه‌شمان کردووه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌و حاڵه‌ته.