نوسێنی: هاری فه‌ن بۆمڵ/وه‌رگێڕانی له هۆڵندییه‌وه بۆ کوردی: کانی هه‌ڵبجه‌یی : تازه له پشووی هاوین گه‌ڕامه‌وه و خێرا ڕاستییه ڕه‌قه‌کان یه‌خه‌یان گرتمه‌وه. له لیبیا پێ ده‌چێ جه‌نگ ۆتایی هاتبێ و تورکیا ده‌ستی کردووه به بۆردومان کردنی کورده‌کان له ئیراق. ئه‌مه‌ی دووه‌میان گرنگی ئێجگار که‌می پێ ده‌درێ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان چه‌ن پرسیارێکم سه‌باره‌ت به‌مه ئاڕاسته کرد.
به بۆچونی من ئه‌م هێرشانه‌ی تورکیا دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی بڕیار و وه‌ڵامی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌م.
له خواره‌وه پرسیاره‌کانم ده‌خه‌مه به‌ر دیدی تۆی خوێنه‌ریش.
1 – به بۆچونی به‌ڕێزتان مه‌به‌سته سیاسییه‌کانی تورکیا چییه له‌م بۆردومان کردنه‌دا که بێگومان ١٣٢ جار بۆردومان کراوه له ١٧-٨-٢٠١١ وه له کوردستانی ئیراق؟
2 – ئایا ڕاسته که حه‌وت کهأسی سیڤیلی کورد به‌و هێرشه ئاسمانیانه گیانیان له‌ده‌ست داوه؟ هه‌روها ڕاسته که پرد و ڕێگاوبان له کوردستانی ئیراق ڕوخاون به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه؟
3 – ئایا به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ وته‌کانی سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئیراقن که بۆچی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاکی یراق ڕه‌ت ئه‌که‌نه‌وه و خۆیان بێده‌نگ کردووه؟، گه‌ر نا بۆچی؟
4 – ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونهیت که ئه‌م هێرشانه‌ی تورکیا دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه؟ گه‌ر نا بۆچی؟
5 – ئایا ڕاسته که ئیرانیش له مانگی ڕابردودا هێرشی کردۆته سه‌ر باکووری ئیراق؟ دان به‌وه‌دا ده‌نێی که ئیران و تورکیا پێکه‌وه ئه‌دوێن و ئه‌م هێرشانه ڕێک ده‌خه‌ن بۆ سه‌ر ئیراق؟ ئه‌توانی ئه‌مه ڕوون که‌یته‌وه؟
6 – به بۆچونی به‌ڕێزتان ئه‌م هێرشانه ئه‌بنه مه‌ترسی بۆ مانه‌وه‌ی یه‌کێتی خاکی ئیراق، که تورکیا به پێی نامه‌که‌ت له ١٢- ٣٠-٢٠١٠ خۆی بۆ ئاماده ده‌کات؟ ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که ئه‌م کێشه‌یه به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که تێک ئه‌دات؟ گه‌ر وایه به ڕای ئێوه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
7 – ئایا ئاماده‌یت داوا له تورکیا بکه‌ی که ئه‌م هێرشه سه‌ربازییانه بووه‌ستێنێ؟ ئه‌توانی وه‌ڵامه‌که‌ت ڕوون بکه‌یته‌وه؟
8 – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که ئه‌م هێرشانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه له ماوه‌ی دیاری کراودا ده‌کرێته سه‌ر باکووری ئیراق، چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی کورد نزیک تر ناکاته‌وه؟ به به‌ڵێ و به نه‌خێر بۆچی؟
9 – ئایا ئاماده‌یت زه‌خت له‌سه‌ر تورکیا بکه‌ی که خێرا دیموکراسی کردنێک بکات له کورسدتاننی تورکیا که ئازاد کردنی سیاسییه کورده‌کان مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بێت. به‌م جۆره‌ش گه‌ریلاکان له ئیراق جه‌نگ کۆتایی پێ بێنن و به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنێن؟ ئه‌توانی وه‌ڵامه‌که‌ت ڕوون که‌یته‌وه؟
لینکی بابهیهکه به هۆڵندی: http://www.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fharryvanbommel.sp.nl%2Fweblog%2F2011%2F08%2F24%2Fturkije-bombardeert-de-koerden%2F&h=mAQBa8ZElAQA_gOIvGbpspA7DvJyQpbtyV5rWCFZ87fzpgQ
24-08-2011