ئەنتالیا-زەمان : کارەبا لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی شارۆچکەی مانافگات ی سەر بە ئەنتالیا بە هۆی قەرزی کەڵەکەبووی هوتێلەکە دەبڕن.
لەناکاو توریستە ناوخۆییەکان و بیانییەکان بە هۆی بڕینی هێڵی کارەبا دوچاری زیان دەبن. هەروەها هۆتێلەکە دوچاری کێشەی ئاویش دەبێت بە هۆی بڕینی کارەبا. دوای ناوبژێوی پارێزگاری شارۆچکەکە و بەڵێنی دەستەی بەڕێوەبردنی هۆتێلەکە بۆ دانەوەی قەرزی کەڵەکەبوو بۆ کۆمپانیای بەرپرس لە دابینکردنی کارەبا، توانرا لە درەنگانی شەو دووبارە کارەبا بۆ هوتێلەکە بگەڕێننەوە. دواتر دەرکەوت زۆرێک لە توریستەکان لە ڕێگای نوسینگە گەشتوگوزارییەکان هۆتێلەکەیان جێهێشتووە بۆ هوتێلێکی تر.
بەرپرسێکی هوتێلەکە سەباحەدین جوشکون وتی، “ کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا گەیاندنی کارەبای هۆتێلی بە هۆی قەرزی هۆتێلەکە بۆ کۆمپانیای ناوبراو ئەمشەو بڕی کە بڕی قەرزەکە دەگاتە ٢٨٠ هەزار لیرەی تورکی. ”
Discussion about this post