ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: گه‌رمکردنه‌وه‌و فراوانکردنی شه‌رگه‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان ته‌مایه‌تی به‌پرۆژه بیخاته واری جێبه‌جێبوونه‌وه، شتێکی نوێ نیه‌و، له‌ئێستایشه‌وه رونه ده‌رئه‌نجام پێڤاژۆیه‌کی بهربڵاوو بێکۆنتڕۆڵ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ئه‌مه‌یش له‌کاتێکدایه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له تورکیادا که‌متر له‌ساڵێکی ماوه، لێ ره‌نگه چیتر پرسیاری گرنگ ئه‌وه نه‌بێت کام پارت و لایه‌ن و کێ ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا ده‌گرێته ده‌ست، چونکێ ئه‌وه‌ی که دواجار حوکم ده‌کات فهرههنگێگی سیاسی بۆماوه‌یی میراتی تۆتالیتارییه، نه کارنامه‌و پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م و ئه‌وی پاڵێوراو، هه‌ر ئه‌مه‌یشه کرۆکی گرێکوێره‌ی نه‌کرانه‌وه‌و به‌لادا نه‌که‌وتنی قه‌یرانه جیاکانی ئه‌م وڵاته.
ئۆراڵ چاڵشلار، رۆشنبیری ناوداری تورک له‌دوا وتاره‌که‌ی خۆیدا وه‌ها راستیه‌ک ئاوا پێناس ده‌کات” تورکیا پێویستیه‌کی زیاتری به‌عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی عه‌قڵ له‌تورکیادا له‌سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕ ئه‌سته‌م تره”. ئاخر خۆ عه‌قڵی نه‌گۆڕ، مایه پووچه له‌خوڵقاندنی دۆخێکی نوێ، رێبازه کلاسیکییه‌کان هه‌رگیز بۆ هه‌تا سه‌ر نه‌یانتوانیووه به‌پاساوی هه‌بوونی هێز، مرۆڤ ملکه‌چ بهێڵنه‌وه‌و هه‌روا ساده‌و سانا ئیراده‌یان لێزهوتبکهن، به‌واتایه‌کی تر خۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هێزه‌کان وه‌ک رابردو مافی فه‌رمانڕه‌وایی بێهێزه‌کانیان نه‌ماوه‌و، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له‌گه‌ڵ دوێنێ تێپه‌ری، له‌ئێستادا به‌هێزترینه‌کان هه‌رگیز ئه‌وه‌نده به‌هێز نامێننه‌وه هه‌موو کات خۆیان به‌شاو مارشاڵ و، خه‌ڵکیش وه‌ک ره‌عییه‌ت ببینن، به‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه له‌سه‌ر بنه‌مای میراتی، یان کڕین و، بهخشینو دیاری و فرۆشتن مامه‌ڵه به‌ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ و، نیشتیمانی زه‌وتکراوی ئه‌وانی تره‌وه بکه‌یت، بۆیه تورکیا، ته‌نانه‌ت ئێران و سوریاش له‌سه‌ریانه له‌هه‌مبه‌ر کرانه‌وه‌و ده‌ربازکردنی وڵاته‌کانیان له‌و ته‌نگژه‌و ئاریشه ناوخۆی و ده‌رکیانه‌ی تێیکه‌وتوون توانسته‌کانی خۆیان بگۆڕن بۆ ماف و، گوێڕایهڵیکردنیش بکه‌ن به ئه‌رک، سڕینه‌وه‌ی وجودی جیاوازییه‌کان و، یه‌ک ده‌ستکردنی کۆمه‌ڵگه له‌ژێر هه‌ر بڕو بیانوویهکدابێ، کاردانه‌وه‌ی هه‌ژمونگه‌رایی سیسته‌می میراتی تۆتالیتارییه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌یشه گۆڕانێکی مێژوی و موژده به‌خشی تایبه‌ت له‌تورکیا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و، تا دێت خه‌ڵکیش به‌ته‌وژمترو به‌ر فراوانتر ده‌هێنێته سه‌رجاده‌و گوزارشت له بیروڕای خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بۆماوه‌یخوازه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌ی حکومه‌ته یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی تورکیا، دواجار ئه‌ردۆگانیش له‌شکسته‌وه به‌ره‌و ئابڕوچوون و مایه پوچی ده‌بات، شکست له‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ک حکومه‌ته‌کانی پێشخۆی له‌چاره‌سه‌ری پرسی کورد، له‌چوونه ناو یه‌کێتی ئه‌ورپا، له نه‌کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌ی ئه‌رمه‌ن، عه‌له‌وی، له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئێران و ئیسرائیل نه‌یتوانی وڵاته‌که‌ی ده‌رباز بکاو، تاسه‌ر له‌سه‌ر رێبازه نوێیه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نگاو بنێ، ئابڕوچون له‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا وا ده‌کا ماف و ئازادی هاوڵاتیانی خۆی، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانێکی دیکه نائارام بێت‌و ئاسایش پارێزراو نه‌بێت، چواندنی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌جوڵانه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕوی ستمکاری ئیسرایل و، پارتی کرێکارانی کوردستانیش به‌رێکخراوێکی تیرۆریستی، له‌کاتێکدا هه‌ردو رێکخراوه‌که خراونه‌ته لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، مایه پوچ ده‌بێ چونکێ ئه‌وه‌ی تا ئێره بۆ پاکتاوکردن و له‌ناوبردنی کورد‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی کردویانه نه‌ک هه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو، به‌ڵکو تا دێ ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌یش زیاتر له‌خۆی ئاڵۆز ده‌کات.
بزوتنه‌وه‌ی کورد هه‌ڵگری خه‌می میلله‌ته‌که‌یه‌تی و، هه‌ر کێشه‌یه‌کیش خه‌مخۆری هه‌بوو، دواجار هه‌ر ده‌گاته مه‌نزڵی چاره‌سه‌ر نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باشبوخ ده‌ڵێ چانس مانه‌وه‌ی پێبه‌خشیوون!، به‌پێچه‌وانه‌وه تورکیا‌و ته‌واوی ئه‌و رژێمانه‌ی وه‌ک تورکیا ستمکارن، هه‌ڵکه‌وتی جوگرافی و، به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان چانسی وه‌ها مانه‌وه‌یه‌کی نادیمو‌کراتیکی پێبه‌خشیوون، باشبوخ بابچێ له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات که خه‌ریکه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئیمانداران، وه‌ک ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی بیراند ده‌ڵێ” ئیشت ده‌ستناکه‌وێت و، خه‌ریکه به‌زۆر نه‌هێلرێت خواردنه‌وه هه‌بێت و کچان بێحیجاب به‌بازاڕدا بسوڕێنه‌وه”، که دڵنیام سه‌رئه‌نجام ئه‌ردۆگانیش له به‌ئیسلامیکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا وه‌ک مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران لهبهئیسلامیکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی شکست ده‌هێنێ، ئه‌مه‌یش ریتمێکی نوێتره له بێعهقڵی.