ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
{ ئەبێ گەڵی کوردستان خۆی ئامادە بکات بۆ شەرێکی مان و نەمان}
روون ئاشكرایه به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌وڵه‌تی توركیا شاره‌كانی باكووری كوردستانی وێرانكردو، به هه‌زاران سڤیلی بێ‌تاوانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد‌و له سه‌ر خاكی باوباپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ریانی كرد‌و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو، كه‌وته لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی كورد‌و، له دووایشدا تاقمه‌كه‌ی “” حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان “” له كۆده‌تایه‌كی سیاسییانه دژ به شاره‌وانییه‌كانی شاره كوردییه‌كان به‌رپرسه كورده‌كانی له كارخست و لایانی برد.
قه‌ت رۆژێك له رۆژان رژێمێكی خوێنرێژو سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان نابێت له بیر بكه‌ین، رژێمێك هه‌موو كات به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی هاوڵاتیان و پرسه‌كانی كوردی داوه‌ته‌وه‌و، سه‌ره‌رای پێشێلكردنی ته‌واوی پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و، ته‌واوی یاساكانی ره‌چاوكراوی جیهانیی سه‌باره‌ت به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ خستووه‌و، كه‌س نه‌یتوانیوه به‌رگری له مافی هاوڵاتیبوونی خوێ بكات،
توركیا ئاگاداره‌و، كه زانی عێراقی ئێستا لاوازه‌و بارودۆخی ناوخۆی زۆر ئاڵۆزه و، له شه‌رێكی قورسدایه له گه‌ڵ تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) له ئهنبارو فه‌لوجه‌و گه‌یاره‌و شوێنی تر، یه‌كسه‌ر به بیانووی دژایه‌تیكردنی ( داعش) و، به بێكۆێدان به سه‌روه‌ره‌ی وڵاتێكی دراوسێی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، سنووری عێراقی به‌زاندو سوپای نارد‌و، ناوچه‌ی به‌عشیقه‌یان داگیركرد‌و، هەرچەندە حكومەتی عێراق كاردانەوەی تووندی هەبوو و داوای كشانەوەی هێزەكەی كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا پاشەكشەی نەكردووهو، سوپاكه‌ی توركیا كه‌ره‌سته‌ی مۆدێرنی شه‌ری پێیه له: تۆپی جۆراوجۆری سووك و قورس و، راكێت و راجیمه‌و تانك و، بێگومان له كاتی پێكدادانی هێزه‌كانی له گه‌ڵ هێزی تردا فرۆكه جه‌نگییه‌كانی و ههڵیكۆپتهرهكانی به‌شدار ئه‌بن و، توركیا كاتێك هاته به‌عشیقه وتی به یارمه‌تی مه‌سعود بارزانی هاتووین و، له‌م رۆژانه‌شدا سێ فه‌وجی تری سوپای توركیا گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و، له ناوچه‌ی زیلكان جێگیر كران.
توركیا له دریژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری عێراق، له به‌هاری ئه‌مساڵدا ئه‌حمه‌د داوو ئۆغڵو سهۆوك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له گه‌ڵ ئوسامە نوجێفی- سەرۆكی لیستی ( موتەحیدوون) لە پەرلەمانی عێراق و ئەسیل نوجێفی – ترسنۆكی هه‌ڵاتوو پارێزگاری پێشووی موسڵ و فەرماندەی (هێزی به‌عسییه‌كان و سوننه هه‌ڵاتووه‌كان) به ناو حەشدی نیشتمانی كۆبووەوەو، فهرێدوون سینرلی ئۆغلۆ
جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا و چەند بەپرسێكی تری توركیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو،پرسی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ و، شەڕی موسڵ و ئەو هێزانەی بەشداری تیادا ئه‌كه‌ن و، ئایندەی بەڕێوەبردنی شاره‌كه لەدوای نه‌مانی داعش ، گرنگترین بابه‌تی مژارەكانی كۆبوونەوەكە بوون.
له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: توركیا هیچ ڕۆڵێكی له پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا نابێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایئه‌گه‌یه‌نێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگرییان لێبكات له‌وه‌ی به‌شداری گرتنه‌وه‌ی موسڵدا بكه‌ن و، دووپاتی ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت: توركیا رۆڵی له پڕۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا ئه‌بێت و، رێگه به میلیشیاكانی شیعه و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ناده‌ین به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن، بۆ رێگرییش له‌و گه‌مه‌یه هه‌رچی پێویست بێت ئه‌یكه‌ین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان خۆی ئه‌كاته خاوه‌نی عێراق و ئه‌ڵێت : 19ی ئه‌م مانگه و شه‌ری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێ ئه‌كات و، سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نابێت به‌شدار بێت، ئه‌وه له‌لایه‌كه‌وه‌و، له‌لایه‌كی تره‌وه‌و، به پێچه‌وانه‌ی خواست و نیازی ئه‌ردۆگان، هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له لێداوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كانی عیراق وه‌رئه‌گرێت و شانبه‌شانی ھێزه ئه‌منییه‌كان و گروپه چه‌كداره‌كانی تریش، به‌شداری له ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا ئه‌كات و، ره‌خنه‌شی له لێدوانه‌كانی ئه‌مدووایه‌ی ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی موسڵ گرت و رایگه‌یاند: رێنادرێت ھیچ ھێزێكی عه‌ره‌بی یاخود بیانی به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا بكات، ھاوكات دژایه‌تی خۆشی بۆ بوونی ھێزی زه‌مینی بیانی و به‌تایبه‌تیش سوپای توركیا له‌سه‌ر خاكی عیراق دووپاتكرده‌وه.
لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به موسڵ و، دیاریكردنی رۆژی ده‌ستپێكی شه‌ره‌كه‌و، جوله‌ی سوپای عێراق و . هێزی پێشمه‌رگه بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌كانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) مشتومرێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و، هه‌ندێ له شاره‌زایان ئه‌ڵێن رۆڵی توركیا بۆ داگیركردنی موسڵ و خاكی عێراقه‌و، بۆ پشتگیرییه له داعش و، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان ئه‌ڵێت: توركیا هیچ رۆڵێكی له ئازادكردنی موسڵ و، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژ به داعش نییه‌و، نامانه‌وێت له گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیادا پێكدادان رووبدات و، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوازی له هێزێك ناكه‌ین رێگر بێت له دژایه‌تیكردنی داعشدا.
چاودێره سیاسییه‌كان ئه‌ڵێن: لێدوانه‌كانی توركیا مانای زۆری هه‌یه‌و، په‌یوه‌سته به خواستی توركیا بۆ فراوانكردنی هێزو توانای له ناو عێراقداو، مانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له سه‌روی عێراق به تایبه‌تی له موسڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا‌و، موسڵ له مێژوودا بۆ توركیا بایه‌خیكی گرنگی هه‌بووه‌و، ئه‌م شاره عێراقییه به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا رۆژی داگیركردنی له‌لایه‌ن بریتانیاوه.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا بهڵێنیدا به نوێنهۆانی په‌رله‌مان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی موسڵ له كاتێكی گونجاوداو، ئه‌و كاته‌ی به‌هێز ئه‌بن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری خه‌ون و هیواو ئاواتی نۆێكردنه‌وه‌ی “”(مردایهتی)”” عوسمانلییهكانن و، به پێی چاودێرانی سیاسی هه‌نگاوه‌كانی توركیا‌و جموجوڵه‌كانی و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانیان پاڵپشتن بۆ گۆرینی داعش به داگیركردنێكی هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن توركیاوه.
توركیا به ته‌نها نییه له دارشتنی نه‌خشه‌و پلانی داگیركردنی موسڵ و، هه‌ندێ هێزی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه به‌شدارن له‌وه‌ی ناونراوه ( خه‌ونی عوسمانلییه‌كان) و، نه‌خشه‌كه‌ی توركیا له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی (خه‌ونی عوسمانلییه‌كان) و، خواستی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه موسڵ داگیر بكه‌ن و، پاشان به ئاراسته‌ی كه‌ركوك بكهونهرێ تا ئه‌گه‌نه شاخی حه‌مرین و، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له شه‌ری موسڵدا رۆڵێكی كارامه‌یان هه‌بێت له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
هێشتا شەڕەکە دەستیپێنەکردووە، خەریکە کێشەیەکی گەورە لەنێوان توركیا‌و عێراق دروستئه‌بێت. سەرۆککۆماری تورکیا ئه‌ڵێت، بەشداری شەڕەکە ئه‌كه‌ین و هیچ هێزێكیش ناتوانێ رێگری لە سوپای وڵاتەكەم بکات، بەڵام ئەوە بەتووندی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەتکرایەوە.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ به هاتنی سوپای توركیا‌و به‌شداركردنی له‌شه‌ری موسڵداو، بوونی هێزی چه‌كداری سوپای عێراق و، هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و، سوننه به‌عسییه هه‌ڵاتووه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی نوجه‌یفی شه‌رێكی تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی روو ئه‌دات و، خه‌ڵكێكی زۆریش ئه‌بنه سوته‌مه‌نی و قوربانی و، باشتروایه كورد خۆی تێكه‌ڵ به‌و شه‌ره نه‌كات.
ئه‌بێ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان پێش راگەیاندنی شه‌ری موسڵ داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن بنکە سەربازییەکانی ھێزە چەکدارەکانی لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا ھەڵبگرێت و بەرەو تورکیا بیانباتەوە، چونکە مانەوەی ئەو بنکانە مەترسیدارەو ئامادەکاریە بۆ شەرێکی گڵاوو دژوار لە دژی گەلی کوردستان و، ئه‌وه‌تا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و به‌رپرسانی توركیا به روون و ئاشكرا ئه‌ڵێن مه‌به‌ستمان ته‌نها موسڵ نییه‌و، تا حه‌مرین هێز ئه‌نێرین و، ئه‌گه‌ر بویان بلوێ كه‌ركوك له پێش موسڵ داگیر ئه‌كه‌ن، بۆیه ھەرلە ئێستاوە ئەبێ گەڵی کوردستان خۆی ئامادە بکات بۆ شەرێکی مان و نەمان لە گەڵ رژێمێکی کاڵ و نەفام و رەگەزپەرست و شۆڤێنیست.
5/10/2016