من دڵم لای تۆ داناوه
تۆش بێ ئاگای لێی
من تۆم زۆر خۆشدهوێ
تۆ نایزانی پێی
توخوا پێی بڵێن لای من
بیلبیلهی چاو و ناخی دڵه جێی
توخوا پێی بڵێن با جارێ
بۆ لای من بگرێ ملی ڕێی
توخوا پێی بڵێن با تۆزێ سكی پێم بسووتێ
با هێنده نهڵێ تۆ چی و كێی
توخوا گیانه بهس تهنیا جارێ
ههواڵێ بنێره بۆم كه دێی
ئارام 2012