کامەران حاجی ئەلیاس
مۆنۆدراما،واتە شانۆگەری تاکە کەسی تائێستا زۆرێک لە شانۆکاران،لە سەرپێناسەی ئەم جۆرە درامایە بۆ چوونیان جیاوازە، بەڵام بۆچوونی زۆرێک لە شانۆکاران وایە،کە مۆنۆدراما بریتییە لە یەک دەنگ و لەیەک ئەکتەر.. زۆربەی نووسەرانی شانۆگەری ،بیرۆکەی سەرەکیان لەسەر چەندین کەسایەتی بونیاد دەنێن کە لەنێوان خۆیان دا دیالۆگ دەکەن بەڵام لە دەقی مۆنۆدراما دا پشت بە یەک کەسییەت دەبەستێت لەرێگەی چەندین دیالۆگی ناوەوەی و دەرکی رۆلەکە بەرجەستە دەکرێت .. لێرەدا زەحمەتی و ئاستەنگ بۆ نووسەر دوورست دەبێت ، بەتایبەتی کاتێ دەکەونە گێرانەوە بۆئەوەی بیرۆکەکە بگات بە وەرگر.
دەقی مۆنۆدراما پێویستی بە دەرھێنەرێکی بە توانا ولێھاتوو ھەیە،بۆ ئەوەی لە دەقی مۆنۆدرامای گێرانەوە دەرباز بێت ،چونکە بینەر تووشی وەرز بوون دەبێت. بۆیە دەبێ دەرھێنەر لە رووی دەرھێنانەوە خاوەن تێڕامانی تایبەت بە خۆی بێت کاتێ ھەڵس و کەوت لەگەڵ یەک ئەکتەر دەکات لەرێگەی جەستەی ئەکتەر بەھاوکاری ئیکسسوارت و دیکۆر و رووناکی لەگەڵ دروستکردنی سینۆگرافیایەکی گونجاو بۆ کارەکە.
ئەکتەر لەنواندنی مۆنۆدرامادا لە کرداری شانۆییدا بەھۆی نەبوونی ئەکتەرەرێکی ترپێویستی بە سەرجەم کەرستەکانی خۆی دەبێت وەکو دەنگ و جوڵەو سۆز و گرژی .. بۆ ئەوەی بوونی خۆی لەسەر تەختەی شانۆی بسەلمێنێت وچێژ و باوەڕ بە بینەر ببخەشێت، بۆ گەیشتن بە لوتکەی داھێنان،لە ھەمان کاتدا،نابێ ئەزموونی ئەکتەریش لەبیر بکرێت ،چونکە فاکتەرەرێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی نواندنەکەی.
ھەمەچەشن و جۆراجۆری نواندن لەنمایشی مۆنۆدرامادا خاڵێکی گرنگی نواندنە نمایشی مۆنۆدرامادا لە شانۆگەری (وەک قەقنەس دەسووتێم ) کەلە نووسینی نووسەر و ھونەرمەند خاتوو (گەزیزە عومەر) و دەرھێنانی (نەژاد نەجم ) و نواندنی خاتوو(ھەوار فارس) -ە بەرھەمی گروپی شانۆی ھەواری شاری کرکووک بوو ئەم شانۆگەرییە، تائێستا لە تونس،میسر، بەغدا،ھەولێر ،کەرکووک نمایش کراوە خاتوو ھەوار توانی لە رێگەی ئەو وزە نواندنەی لە نمایشەکەی بەکار ھێنا،لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ خوولەک لەرێگەی جەستەو جووڵەو ریتم وھێماکانی.. تارا رادەیەکی باش سەرنجی بینەران بۆ خۆی رابکێشێت من بۆخۆم لەم نمایشەدا توانستی راستەقینەی ھەوارم لە نواندنەکەی بینی ،ھەرچەندە لە ھەندێک شوێنی نمایش،ھەستمان بە،ماندووبوونی ئەکرد چونکە دەکرد دەرھێنەر لە رێگەی دیالۆگی بێ دەنگ کە زۆر جار لە ھەندێک نمایش دا بینیومانە، بێ دەنگی شانۆیی زۆر بەھێزتر بووە لە دیالۆگی ئەکتەر بۆیە ئەگەر دەرھێنەر زیاتر کاری لەسەر کردبا دەکرا ھاوکارێکی باشت بێت بۆ ئەکتەر لە ھەمان کاتدا زیاتر سەرەنجی بینەرانی بۆ خۆی رابکێشێت وزیاتر خزمەت بە نمایشەکەی دەکرد بەڵام بە ھۆی ئەوەی سەرتاپای نواندنەکە ریتمێکی خێرای لە خۆی گرتبوو،ئەم حاڵەتەمان زۆر بەکەمی بەدی دەکرد، زیاتر پشتی بە ریتمی خێرا بەست بوو..ھەرچۆنێک بێت خاتوو ھەوار بە ھۆی نواندنەکەی،وای لە بینەر دەکرد بەردەوام چاوەڕێ دیالۆگ و جووڵەی نوێی لێ بکەن، بۆ ئەوەی بزانێت لە رووداوەکان چی روو دەدات ، بە واتایەکی تر بینەر لە نمایشەکەدا تووشی وەڕز بوون نەدەبوون ئەمەش خاڵێکی سەرەکی سەرکەوتنی نمایشەکە بوو لە ھەمان کاتدا نابی رۆڵی ھەرەیەک لە دەرھێنەر نژاد نەجم ، موزیک سیروان عومەر ،دیکۆر بەرھەم یاسین ، ئێکسسوارات،جل وبەرگ، رووناکی ھونەر شەوقی عەلی نەوزاد،سینۆگرافیا بەگشتی بەشێوەیەک لە شێوەکان ھاوکارێکی باشی نواندنەکەی ھەوار خان بوو.
شایانی باسە شانۆگەری ( وەک قەقنەس دەسووتێم ) تائێستا بەشداری چەندین فیستڤاڵی شانۆیی نێوەدەوڵەتی کردوە،چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە وەکو: فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج لە وڵاتی تونس ، فێستیڤاڵی ڕۆژانی قاھیرەی نێودەوڵەتی بۆ مۆنۆدراما لە میسر، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای ( یوسف ئەلعانی ) لە بەغداد کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرابە شانۆکاری کورد ( ھەوار فارس ) وە خەڵاتی باشترین نمایشی بەدەست ھێنا .
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە ستاڤی گروپی شانۆی ھەوار دەکەم ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.