دیداری: هاوكار نامۆ : هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش هه‌ست ناسك په‌یوه‌ند جاف، كه‌ته‌مه‌نێكه به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی گۆرانی بۆ هه‌وادارانی ده‌چڕێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێ گۆرانی جوانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئاواته‌خوازه به‌دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێت، له‌دیدارێكی تایبه‌تی گۆڤاری ده‌نگدا باس ئیش‌و كاره هونه‌رییه‌كانی دهكاتو، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
ده‌نگ: ئه‌ی هۆكاری بانگهێشت كردنت له كۆمپانیای نالیاوه چییه؟
په‌یوه‌ند جاف: شوێنێكی تازه‌یان دروست كردووه هه‌رجاره‌و هونه‌رمه‌ندێك بانگهێشت ئه‌كه‌ن، وه‌كو ڕیكلامێك بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆیان‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌ش به بلیت نه‌بووه‌و تایبه‌ت بووه به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌و جێگایهدان.
ده‌نگ: په‌یوه‌ند جاف له‌سه‌ر چ ستایڵێك زیاتر به‌ناوبانگه؟
په‌یوه‌ند جاف: من زیاتر له‌سه‌ر ستایڵی ڕۆژ هه‌ڵاتی خه‌ڵك ناسیومی، به‌ڵام دژی ئه‌وه نیم كه بتوانم به جۆره ستایڵێكی تریش گۆرانی بڵێم, هه‌ندێ جار هه‌ندێ شتم تاقی كردۆته‌وه به بۆچونی خۆم سه‌ركه‌وتو نه‌بوم له‌وانه‌یه جارێكی تر له‌و جۆره نه‌ڵێم بۆ نمونه وتنی گۆرانی (گرب)، بۆ من شتێكی تازه‌یه له‌ده‌نگی من نایه، له‌وانه‌یه كه‌سانی تر له من باشتری بڵێن .
ده‌نگ: ستایڵ گۆڕین بۆ هونه‌رمه‌ند تا چه‌ند پێویسته؟
په‌یوه‌ند جاف: پێویسته ده‌نگی خۆت تاقی بكه‌یته‌وه بزانی له كامه‌یان سه‌ركه‌وتویت، بۆ من زیاتر ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه مه‌قامی تیایه‌و هه‌روه‌ها تۆنی ده‌نگ به‌رز بێت‌و ئیحساسی تیا بێت، به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌زانم له‌ناو خه‌ڵكدا.
ده‌نگ: هونه‌رمه‌ند موعجیبی كام له گۆرانی بێژه كۆنه‌كانه؟
په‌یوه‌ند جاف: موعجیبی زۆربه‌یانم بۆ نمونه هونه‌رمه‌ند ( حسن زیره‌ك ) و ( مه‌زهه‌ری خالقی ) و ( اسماعیل سابووری ) .
ده‌نگ: ئه‌ی له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له ژیاندا ماون؟
په‌یوه‌ند جاف: ( حه‌مه‌ی نێرگز , كه‌ریم كابان , زیاد اسعد , ڕوژ كه‌ریم , ئه‌یوب عه‌لی , ئه‌ژده‌ر وه‌هبی, وه هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریام به‌دڵه له هه‌ڵبژاردنی میلۆدی گۆرانی و جۆری وتنی و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی تێكستی گۆرانیه‌كانی, زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌كانی ترم به‌دڵه له‌وانه‌یه ئێسته بیرم نه‌بێت داوای لێبوردن ئه‌كه‌م.
ده‌نگ: بۆچی كاتێك گوێمان له هونه‌رمه‌ند ئه‌بێت یه‌كسه‌ر مه‌قامان بیر ئه‌كه‌وێته‌وه؟
په‌یوه‌ند جاف: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له مناڵیه‌وه عاشقی مه‌قام بووم‌و هه‌ر له مناڵیه‌وه گوێم له مه‌قام بێژه موهیمه‌كانی ئێران گرتووه.
ده‌نگ: ئه‌وترێت زیاتر ستایڵی په‌یوه‌ند به‌ره‌و ئێرانی ئه‌چێت؟
په‌یوه‌ند جاف: من زیاتر له‌سه‌ر ستایڵی ئێرانیم، چونكه هه‌ر له مناڵیه‌وه گوێم لێ گرتووه.
ده‌نگ: ئه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی مه‌قامی كوردی له چیدا ئه‌بینیت؟ تا چه‌ند شاره‌زایت؟
په‌یوه‌ند جاف: من خۆم به‌دوای مه‌قامدا چوم له هیچ شتێكه‌وه فێر نه‌بوم، واته خۆم دانه به‌دانه به‌دوای مه‌قامه‌كاندا ڕۆشتومو بزانم چیه‌و چۆن بوترێ، مه‌قام زۆره له‌وانه‌یه له چه‌ند دانه‌یه‌ك شاره‌زابم، له‌وانه مه‌قامی (هه‌مایۆن) و (حیجاز) و (به‌یات) و (سه‌با).
ده‌نگ: هه‌ڵبژاردنی تێكست له لایه‌ن كێوه‌یه؟
په‌یوه‌ند جاف: ئه‌گه‌ر گۆرانیه‌كه فۆلكلۆری بێت، پێویسته شیعرێكی فۆلكلۆری بۆ هه‌ڵبژێریت ئه‌گه‌ر گۆرانیه‌ك تازه بێت، پێویسته كۆمه‌ڵێك شیعری تازه‌و سه‌رده‌می هه‌ڵبژێریت واته هه‌ڵبژاردن به‌پێی گۆرانیه‌كه.
ده‌نگ: كاتێك تێكست هه‌ڵده‌بژێریت تا چه‌ند ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه لای خۆت؟
په‌یوه‌ند جاف: تێكسته تازه‌كان حه‌زده‌كه‌م شتێك بێت تایبه‌ت بێت به خۆمه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌شه باسی خۆشه‌ویستی نێوان دوو كه‌س بكات شه‌رت نییه هه‌ر خۆم بم.
ده‌نگ: ئه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ن له تێكسته‌كانیدا خۆی تیا ئه‌بینیته‌وه؟
په‌یوه‌ند جاف: له هه‌موو شتێكی جوان‌دا خۆم ئه‌بینمه‌وه.
ده‌نگ: هۆكاری وه‌رگرتنی ئاواز له نه‌ریمان بابان چیه؟
په‌یوه‌ند جاف: نه‌ریمان هونه‌رمه‌ندێكی خۆشه‌ویسته‌و هاوڕێی نزیكمه و گۆرانی (سكاڵا) ی بۆ من دانا، یه‌كێكه له گۆرانیه جوانه‌كان، ده‌ست خۆشی لێ ئه‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م له داهاتو دا كاری جوانتر به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین.
ده‌نگ: كاری تازه‌تان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه؟
په‌یوه‌ند جاف: قسه‌مان كردووه له‌سه‌ری، به‌ڵام هێشتا دروست نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌یكه‌ین.
ده‌نگ: هونه‌ری كوردی شتێكی وای كردووه كه تۆ بۆی ماندو بویت یان ده‌ستكه‌وتت هههبووه؟
په‌یوه‌ند جاف: ئه‌و جمهوره‌ی كه ئه‌یان بینم ئه‌وه‌نه دڵسۆزن ئه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی منه‌و هیچی ترم ناوێت.
ده‌نگ: تا چه‌ند سود مه‌ند بویت له هونه‌ر؟
په‌یوه‌ند جاف: من تا ئێستا به هونه‌ره‌كه‌ی خۆم ژیاوم‌و، هیچ شتێكی ترم نه‌كردووه.
ده‌نگ: تا ئێستا ئه‌مه یه‌كه‌م جارمه گوێم لێی بێت هونه‌رمه‌ندێكی كوردی وا بڵێت؟
په‌یوه‌ند جاف: به‌ڵێ من ته‌نها له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی خۆم دهژیمو هیچ كارێكی تر ناكه‌م.
ده‌نگ: ئه‌توانین بپرسین CD ه‌كانت به چه‌ند ده‌فرۆشیت ؟
په‌یوه‌ند جاف: ئه‌مه تۆزێك نادیاره‌و جیاوازه.
ده‌نگ: زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌كان له ده‌رچوون هه‌ر CD یه‌ك وه‌رزه كۆنسێرتێك پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن، بۆ ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌مه به شێوه‌یه‌كی زیندو كواڵیتیه‌كی باش بۆچی هونه‌رمه‌نده‌كانی خۆمان شتی وا ناكه‌ن؟
په‌یوه‌ند جاف: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه بانگهێشتی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ئه‌كه‌ن، كه كۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ سه‌رف ئه‌كه‌ن، به‌ڵام لای ئێمه ئه‌و شتانه نه‌بووه تازه خه‌ریكه ورده ورده ده‌ست پێ ئه‌كات، هونه‌ر خۆشه‌ویستن لای ئێمه شتێكه تازه‌یه.
ده‌نگ: هونه‌رمه‌ند به‌كام گۆرانیه‌وه شانازی ئه‌كات؟
په‌یوه‌ند جاف: شانازی ئه‌كه‌م به هه‌موو گۆرانیهكانمهوه، چونكه ئه‌و گۆرانیه‌ی حه‌زی لێ نه‌كه‌م نایڵێم.
ده‌نگ: ئه‌و گۆرانیه‌ی زۆر له‌سه‌ر زاری هونه‌رمه‌نده چییه؟
په‌یوه‌ند جاف: به‌ڕاستی مه‌قامی هه‌مایۆن ئه‌وه‌ی (ده‌روازه‌ی دڵم لێ كلیل مه‌ده) زۆر حه‌زی لێ ئه‌كه‌م، پاشان یه‌ك دوو گۆرانی ترم له‌م CD هه‌یه، به‌به‌رده‌وامی ئهیڵێمهوهو حه‌زی لێ ئه‌كه‌م، هه‌روه‌ها گۆرانی دڵم ته‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و گۆرانیه‌م تیا وتووه، ئیحساسهتی تایبه‌تم هه‌بووه بۆی.
ده‌نگ: كاری تازه‌ی هونه‌رمه‌ند چییه؟
په‌یوه‌ند جاف: كاری تازه‌م به‌ڕێوه‌یه كۆمه‌ڵك گۆرانی جوانه، له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ئهكهوێتهه به‌ر گوێی گوێ‌گران هیوادارم به‌دڵیان بێت .
ده‌نگ: ئه‌ی هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ند شانازی به چیه‌وه ده‌كات؟
په‌یوه‌ند جاف: شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی توانیومه به پێی توانای خۆم شتێكی جوان بكه‌م، من ناتوانم بڵێم خزمه‌تم كردووه، پێش خزمه‌ت كردنه‌كه ئیحساساتی خۆم بووه.