ئه‌وانه‌ی له بواره سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کاندا جێگایان دیاره به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له شانۆکاندا دیارناکهون
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینن دابه‌زاندنی هونه‌ری مه‌زنی کۆمێدیایه بۆ ئاستێکی گاڵته جاری بێ هۆو ئاکام
سه‌راپای شانۆ به ده‌قی بێگانه و کۆن و نوێ و به ده‌گمه‌نیش خۆماڵی له قه‌یراندایه
ئالان عومه‌ر / سوید – نوچه‌نێت
ته‌لار هیرانی: هیرانی ئه‌و شانۆكاره به‌توانایه كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژن توانیویه‌تی خزمه‌ت به بواری هونه‌ری شانۆ بكات، ته‌لار هیرانی: كه خه‌ڵكی رانیه‌یه ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو كچه‌كه‌ی له وڵاتی سوید ده‌ژی. ئه‌و ده‌رچوی به‌شی شانۆی ئینستیتوی هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانیه. ئێستا له سوید خه‌ریكی خوێندنی چه‌ند كۆرسێكه جگه له چه‌ند بابه‌تێكی بنه‌ره‌تی تر. ته‌لار هیرانی: پیی وایه هونه‌ری شانۆ پێویستی به ئاستیكی به‌رزی زمانزانین هه‌یه و سه‌راپای شانۆش به‌ده‌قی كۆن و تازه‌وه له قه‌یراندایه، نوچه نیت ئه‌م گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سازكرد.
ئالان عومه‌ر: شانۆكارانی كورد بۆ نه‌بونی بینه‌ری شانۆ زۆر كات ئه‌وه ئه‌كه‌ن به بیانوو كه دراما‌و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان دیمه‌ن ئه‌گوازنه‌وه ناو ماڵه‌كان و خه‌ڵك ئه‌م رێگه‌یه‌ی پێ باشتره بۆیه ناچنه بینینی شانۆگه‌ریه‌كان, ئه‌م رایه تا چه‌ند به دروست ئه‌زانیت؟ ئایا هیچ كام له‌وانه بوون به به دیلی شانۆ له هونه‌ردا تا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری لاوازكه‌ن ؟ وه‌ڵامت بۆ ئه‌مه چیه؟
ته‌لار هیرانی: شانۆ وه‌ک به‌شێکی دیاری هونه‌ر، به هه‌موو جۆرێک له به‌شه‌کانی تری هونه‌ر جیاوازه، مه‌به‌ست لێره جیاوازی شێوه و شێوازه، دیاره له په‌یامه مرۆیی و هونه‌رییه‌که‌ی له گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری هونه‌ر و بیری مرۆڤایه‌تی یه‌کتر ده‌گرێته‌وه. شانۆ جیاوازه له درامای ته‌له‌فزیۆن و فیلمی سینه‌مایی، زیندووتر راسته‌وخۆتر و کاریگه‌رتره. به‌وه‌ی که پردێکی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ بینه‌ردا دروستده‌کات، ڕاسته‌وخۆو بێ ڕتووشی زیاد کاری و دووباره بوونه‌وه په‌یامه‌که‌ی خۆی ده‌خاته ڕوو.
کاتێک بینه‌ری کورد له شانۆ ده‌تۆرێ، پاساو هێنانه‌وه‌یه هه‌موو هۆکاره‌کان ببه‌ینه‌وه سه‌ر کاریگه‌ری که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و ته‌مه‌ڵی بینه‌ران له‌وه‌ی که نه‌چن بۆ بینینی شانۆ. ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای کوردستانی‌دا ئێستا رووده‌دات قۆناغێکی نوێ و جیاوازه، به لێشاو شتی نوێ دادێن، دیاره شتی نوێ و نوێکاری دوو شتی جیاوازن، به‌ڵام سه‌رقاڵی که‌سه‌کان به هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه وایلێده‌کات که نه په‌رژێته سه‌ر زۆرێک له چالاکیه هونه‌ریه‌کان. شانۆش خۆی له په‌یامی خۆیدا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی رێچکه‌یه‌که که تا ساڵی 1991 زۆر به ئاسانی ئه‌و رێچکه‌یه دیار‌و به‌ر چاو بوو، ئه‌و کاته به‌رگری و شۆڕش و مانه‌وه بوو، ئێستا په‌یامێکی جیاوازه. شانۆکان به رای من ماوه‌یه‌کی درێژی تریش هه‌ر چۆڵ ده‌بینرێن.
به‌ڵام هونه‌ری ره‌سه‌ن و مرۆییانه، نزیک له خه‌ڵک و خه‌ونه‌کانیان، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خۆزگه و ئاواته‌کانیان ده‌توانێت له کۆتاییدا خه‌ڵک به شانۆ ئاشتکاته‌وه.
ئالان عومه‌ر: له كوردستان ئه‌گه‌ر شانۆ بینه‌ری نه‌بێت شانۆكار شانۆ بۆ كێ بكات؟ چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر دروست بكات ؟
ته‌لار هیرانی: بێگومان بینه‌ر هه‌یه، به‌ڵام زۆر جار بینه‌ری زۆر زرنگ هه‌یه که به‌رده‌وامی له سستی بواری شانۆ، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان بابه‌ته‌کان، ئه‌مانه وا ده‌که‌ن که بینه‌ر زۆر پارێزگارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شانۆدا بکات.
ده‌بێت گرنگی زۆر به شانۆ بدرێت، له بواره جیاجیاکاندا، له که‌ناڵه‌کاندا، له کایه جیاوازه‌کاندا به شانۆ ئاماژه بکرێت.
که‌سایه‌تیه گرنگه‌کان، ئه‌وانه‌ی که چ له بواره سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کاندا جێگایان دیاره به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له شانۆکاندا دیارناکهون، ده‌بێت سوود له کاریگه‌ری ئه‌وان ببینرێت که بۆ ئه‌وه‌ی جدییه‌تی شانۆ لای خه‌ڵک دووباره بکرێته‌وه.
ئالان عومه‌ر: بۆچی باسی نه‌بوونی بینه‌ری شانۆ ده‌كرێ له كاتێكدا شانۆگه‌ریه كۆمیدیاكان بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بن به بینه‌رێكی زۆر‌و زۆر فرۆشتنی بلیته‌وه ئه‌مه‌یان هۆی چیه؟ بینه‌ری كورد بینه‌رێكی ته‌رفیهین یان چی؟ ئه‌ی ناكرێ بۆ سه‌رنج راكێشانی ئه‌و بینه‌ره كه حه‌ز به كۆمیدیا ده‌كه‌ن جدییه‌ت و كۆمیدیا تێكه‌ڵ بكرێ له ده‌قه شانۆییه‌كان؟
ته‌لار هیرانی: کۆمێدیا، یان تراژیدیا دوو دیوی یه‌ک دراون، ئه‌مه به مانا ئه‌کادیمییه‌که‌ی. چونکه زۆر جار گاڵته‌جاری تێکه‌ڵ به کۆمێدیا ده‌کرێت.
خۆی وایه که کۆمێدیا، ئاسانتر بینه‌ر راده‌کێشێت، ئاسانتر ئه‌نجامه‌کان ده‌خاته روو، خۆی له قه‌ره‌ی زۆر له پرسه‌کان ده‌دات به شێوازێکی کۆمیدیایی که زۆر ئاسانتر قبووڵده‌کرێت. به‌ڵام خۆ ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه که تراژیدیا کۆمێدیا نه‌بێت! یان کۆمێدیا تراژیدیا نه بێت. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینن به داخه‌وه دابه‌زاندنی ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌ی کۆمێدیایه بۆ ئاستێکی گالته‌جاری بێ هۆو ئاکام.
دواتر ئاریشه‌ی نه‌بوونی ده‌قی خۆماڵی یان ده‌گمه‌ن بوونی وا ده‌کات که ئاریشه‌که قوڵتر ده‌کاته‌وه .
ئالان عومه‌ر: كێشه‌یه‌كی تر له شانۆی كوردیدا ئه‌وه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌قه كۆنه‌كان گه‌رم ده‌كرێنه‌وه ده‌كرێن به شانۆ, راسته هه‌ندێ ده‌ق كۆن نابن به‌ڵام پێویست نیه شانۆ ئیش له‌سه‌ر ئه‌مرۆی خه‌ڵك بكات ؟
ته‌لار هیرانی: بێگومان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌یه ئه‌وه‌یه که سه‌راپای شانۆ، به ده‌قی بێگانه، کۆن، نوێ و به ده‌گمه‌نیش خۆماڵی له قه‌یراندایه. واته هۆکاره‌کان زۆر له‌وه زیاتر تێکهه‌ڵکێش و قووڵترن که ته‌نها هۆکارێک ئه‌و قه‌یرانه‌ی دروستکردبێت. ده‌قی وا هه‌یه که به ساڵانێکی زۆر له سه‌ر شانۆکاندا نمایش ده‌کرێن و هه‌رگیز جێگایه‌کی چۆڵیش نا‌بینیت له ناو کورسی بینه‌راندا.
شانۆنامه‌ش هه‌یه چه‌ندین جار به شێوازی جیا جیا ده‌رده‌هێنرێن و به ساڵانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
له کوردستاندا، بینه‌ر سه‌ر به توێژی جیاوازن، به‌ڵام زیاتر رۆشنبیر و خوێندکارن، زۆر سه‌یره کاتێک خوێندکارێک ده‌بینی له کاتی خوێندنیدا له شانۆکاندا ئاماده ده‌بێت به‌ڵام زۆر به که‌می له دوای ته‌واوبوونی خوێندندا به‌لای شانۆدا دێت، تازه ئه‌گه‌ر هه‌ر بێته‌وه!
ئالان عومه‌ر: له‌نێوان شانۆكاری كورد‌و شانۆكاره بیانیه‌كان چ جیاوازیه‌ك ده‌بینی له‌رووی نواندن و ته‌عامول له‌گه‌ڵ ده‌قدا. وه له‌روی تێگه‌یشتن وخۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ره‌كه‌یان؟
ته‌لار هیرانی: شانۆکاران له هه‌موو دنیادا بۆ کاره‌کانیان ده‌سووتێن و نواندن به شێوازی جیاواز‌و پابه‌ند به ئاستی هونه‌ری و سه‌لیقه‌ی نواندن و رۆله‌کانی تر به ده‌رده‌خات. ئه‌وه‌ی له شانۆکاره بیانیه‌کاندا ده‌یبینیت، پیشه‌یی، ئه‌کادیمیای و پشوو درێژیه. شانۆکاران زوربه‌یان پرۆفێشناڵ و په‌روه‌رده کراون.
که‌سانی رێزلێگیراوو به‌رچاون، چالاکانه له خۆ ئاماده‌کردن و نوێبوونه‌وه‌دان، لای بینه‌ران جێگای سه‌رسامی رێزگرتنن.
شانۆکاری بیانی، به ووردی و قوڵیه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌قدا ده‌کات، ئانالیزه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کات، له ئاست و زه‌مه‌نی نووسینی ده‌ق و پێشکه‌شکردنی پیشه‌دا ده‌کۆڵێته‌وه، پردی په یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بینه‌راندا دروستده‌کات و له مه سوود له نوێبوونه‌وه و زیندوییێتی وه‌رده‌گرێت.
به کورتی زۆر پرۆفیشناڵانه کار ده‌کات، چونکه بینه‌ران زۆر زرنگ و ئاماده‌ن و کوالێتی هه‌رده‌م ئامانجی شانۆکاری بیانیه.
به‌باس کردن له شانۆکاری بیانیش رووه‌که‌ی تری شانۆکاری کوردیشمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
ئالان عومه‌ر: هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كه تێكه‌ڵ به هونه‌ركردن ده‌بن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان تاچه‌ند له ئاستی ئه‌وان هونه‌ر ئه‌كه‌ن وه تاچه‌ند جێی سه‌ره‌نجی ئه‌وانه؟
ته‌لار هیرانی: سه‌ره‌تا به‌ربه‌ستی زمان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته، چونکه هونه‌ری شانۆ پێویستی به ئاستێکی به‌رزتری زمانزانین هه‌یه، چونکه له فۆنه‌تیک و ئیلقادا نابێت له‌نگی و جیاوازی تێدا بێت، بینه‌ره‌کان بیانین و ئه‌وان قبووڵی نه‌نگی و ناوازه‌یی زمان ناکه‌ن، بۆیه به‌ربه‌ستی زمان یه‌که‌مینه. دواتر له ئاستی پرۆفیشناڵیدا به‌ربه‌ست دێنه به‌رده‌م، چونکه ئاماده‌یی جه‌سته‌یی، ئاستی رۆشنبیری شانۆیی، ئه‌کادیمیای و خۆ په‌روه‌رده‌یی ده‌بنه به‌ربه‌ستی تر.
زۆرجار شانۆکارانی کورد و میلله‌تانی تر له ئه‌وروپا رۆڵی بیانیه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی زمانه‌وانی و ئاسته‌کانی تردا که‌مێک ئاسانتر بێت، بۆیه بۆ شانۆکاری کورد سه‌بری ئه‌یوب و یه‌ک دنیا ململانێ له‌گه‌ڵ خود و ده‌وروبه‌ردا وا ده‌کات که بتوانێت رۆڵێک یان له کارێکی شانۆییدا له ئه‌وروپا به‌شدار بێت.
تێبی نی/ كاره شانۆیه‌كانی ته‌لار هیرانی: هیرانی بریتین له چۆله‌که‌کان،شێته کانی ئه‌مڕۆژگاره، نالی و خه‌ونێکی ئه رخهوانی، دایکه ئازاکه، شوورای چین، کورسیه‌کان، سه‌مای ڤێتنامی، ماسیه ڕه‌شه بچکۆله‌که، دارستانی به‌ختیاری، مه‌رگ و کچ، فیلمی هۆپت یان هیوا….