توانا ته‌ها :ته‌لار هیرانى
– له رانیه له‌دایك بووه.
– ده‌رچووی به‌شی شانۆی ئینستیتۆی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه.
– له سوید خه‌ریكی خوێندنی چه‌ند كۆرسێكه له‌بوارى شانۆدا.
– ژیانى هاوسه‌رى پێك هێناوه‌و خاوه‌نى كچێكه.
– له سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
“شانۆى كوردى له‌زۆر بواردا خاوه‌ن پێگه‌ى خۆیه‌تى، به‌ڵام شانۆی جیهانی مێژووێكی دوور‌و درێژی هه‌یه، مێژووی شانۆی ئێمه مێژووێكی كورته، بۆیه زۆر ئاساییه كار له‌سه‌ر ده‌قه بیانییه‌كان بكه‌ین. ته‌لار هیرانى _ شانۆكار، بهخستنهرِووى ئه‌م بۆچوونه باس له قۆناخى ئێستاى شانۆى كوردى ده‌كات. ئه‌و كاركردن له‌سه‌ر ده‌قه جیهانییه‌كان به كارێكى ئاسایى و پێویست دهزانىَ، به‌و مانایه‌ى ئه‌و ده‌قه بیانییانه ده‌قی جیهانین و دووباره‌كردنه‌وه‌یان بۆ كورد زۆر پێویستن.
به برِواى ته‌لار، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌زموون، یان ده‌قى بیانى ماناى لاساییكردنه‌وه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ماناى رووچوون بۆ ناو ئه‌زموون و مێژووێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌گه‌یه‌نێت” زۆر كه‌س به هه‌ڵه له‌و بابه‌ته گه‌یشتوون، كاركردن له‌سه‌ر ده‌قێكی بیانی به‌لاسایی كردنه‌وه ده‌زانن، بهلاَم له راستیدا ئیشكردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی جیهانی ماناى قووڵبوونه‌وه‌یه له نێو كۆمه‌ڵێك كێشه، كه په‌یوه‌ندییان به خودى خۆشمانه‌وه هه‌یه، له رووی زانستیشه‌وه به كارێكی ئه‌كادیمی داده‌نرێت، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و بۆچوونه رووێكی دیكه‌ی هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویسته هونه‌رمه‌ندان زیاتر تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی ئهمرِۆى ژیان بن، مه‌رجیش نییه هه‌موو كاره‌كان تراژیدی بن، چونكه زۆرجار ئه‌وه‌ی به كۆمیدیا ده‌كرێت، له‌وانه‌یه به تراژیدیا نه‌كرێت”.
خانمه شانۆكارى كورد ته‌لار هیرانى به‌راوردێكى نێوان شانۆ و دراماى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌كات و دهڵىَ ” شانۆ به شێوه‌یه‌كى زیندوو پێشكه‌ش ده‌كرێت، سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن به شێوه‌ى نارِاستهوخۆیه، به بۆچوونی من شانۆ ماڵی راسته‌قینه‌ی ئه‌كته‌ره، داوێكی نادیار له نێوان ئه‌كته‌ر و بینه‌ر هه‌یه، بزاوتێكی به‌رده‌وام، دینامیكی و له‌هه‌مان كاتدا دیالێكتیكی. له شانۆدا ئه‌كته‌ر و ئهكتهرۆكه دیار ده‌كه‌ون، رۆڵ زیاتر رۆڵی ئه‌كته‌ر خۆیه‌تی، جگه له كاریگه‌ری رووناكی، دیكۆر، موزیك و ده‌ق، به‌ڵام ئه‌كته‌ر خۆی پاشای ته‌خته‌كه‌یه”.
هیرانى، كه ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌بوارى شانۆدا هه‌یه، ئاماژه به رۆڵى سینه‌ما ده‌دات و ده‌ڵێت ” له سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆندا بزاڤه‌كان، دیمه‌نه‌كان، دابرِاو و جیا جیان. بۆیه سینه‌ما ئه‌ركێكی جیاواز و جار جاریش قورِستره، ئه‌گه‌رچی ئه‌كته‌ری راسته‌قینه ده‌توانێت له هه‌رسێكیاندا سه‌ركه‌وتوو بێت”.
ئه‌و شانۆكاره لایوایه “شانۆ له كوردستاندا ده‌یه‌یه‌كی زێرِینی خۆی له هه‌شتاكاندا بهرِێ كردووه، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و ده‌یه ده‌یه‌ی شانۆ بووه، یان هۆكاری تری له دواوه بووه. من پێموایه ئه‌وه‌ی هه‌بووه زیاتر هه‌ڵوێستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كه جه‌ماوه‌ر ژان و خه‌ونه‌كانی خۆی له‌م بواره‌دا ده‌بینیه‌وه. به‌بۆچوونی من شانۆ هه‌رگیز وه‌ك شانۆ، واتا وه‌كو هونه‌رێكی ئیستاتیكی درێغى نه‌بووه له كوردستاندا، به‌ڵكو ئامرازی سیاسی بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن بارگه‌ی رق و خه‌ونه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌هۆی شانۆوه خاڵی كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و په‌یامه سیاسییه‌ی شانۆ له دوای راپهرِین نه‌ما”.
ئه‌و شانۆكاره باس له سستى بزاڤى شانۆیى ده‌كات و ده‌ڵێت”ده‌بینین شانۆ سستى ده‌نوێنێت، كاری شانۆیی كه‌من، بینه‌ریش كه‌متر له‌جاران شانۆ به‌هه‌ند وهردهگرىَ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێموایه لێره‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باشتر و ته‌ندروستتر بۆ شانۆ له كوردستان په‌یدا ده‌بێت”.
ته‌لار هیرانى لایوایه ئه‌و فه‌زا سیاسییه‌ی له كوردستاندا هه‌یه واى كردووه، بینه‌ری شانۆ، بینه‌ری كۆرِی ئه‌ده‌بی، پیشانگای شێوه‌كاری و كۆنسێرتی موزیك هه‌مووی كهمبووبنهوه، به‌ڵام بۆ شانۆ كاره‌ساته‌كه گه‌وره تره، چونكه ناكرێت له شارێكی ملیۆن كه‌سیدا ده‌قێكی شانۆی 2 تا 3 رۆژ بینه‌ری هه‌بێت”.
ته‌لار هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و فه‌وزا سیاسییه گشتییه دهگهرِێنێتهوه، كه مانای شته‌كانى تێكداوه، پاشان نه‌بوونی زمانێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ بینه‌ردا” ئێمه تا ئێستا هیچ تیپێكی شانۆییمان نییه، كه رۆڵێكی گرنگ دهبینىَ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م و بینه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین بینه‌ر چ جۆره به‌رهه‌مێكی ده‌وێت”.
وه‌ك هیرانى ئاماژه‌ى بۆكرد، تا ئێستا شاره‌زایانی بواری زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی‌یان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت بینه‌ر چی ده‌وێت. ئه‌و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تریش بۆ كه‌می ده‌قی كوردی، كه نزیك بێت له خه‌ون و ئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌وه دهگهرِێنێتهوه” زۆرجار شانۆكاران به‌ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه به‌رهه‌می نامۆ پێشكه‌ش به بینه‌ر ده‌كه‌ن و ناوی ده‌نێن تازه‌گه‌ری. شانۆكاران له‌و بواره‌دا رۆڵیان هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ى شانۆكار به‌جۆرێك كار بكه‌ین و بخزێینه نێو ده‌رده كومه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه وا له بینه‌ر بكه‌ین دووباره ئاشت بێته‌وه”.
ئه‌و زیاتر جه‌خت له پرسى ئاشتبوونه‌وه‌ى شانۆ و بینه‌ر ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت” له‌سه‌ر شانۆكاران پێویسته زیاتر له بینه‌رانی خۆیان نزیك ببنه‌وه، پێویسته شانۆكارانمان كار له‌سه‌ر كێشه‌و بابه‌تی هه‌ڵقوڵاوی ئهمرِۆی كوردستان بكه‌ن، تا هه‌موو ئه‌و بینه‌رانه‌ی دێن بۆ بینینی نمایشه‌كان خۆیان تێدا بدۆزنه‌وه، ئه‌وكات شانۆكاریش ده‌ناسرێت و شانۆش به‌ره‌و پێشه‌وه دهرِوات. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، شانۆ هه‌ر له قۆناغه زووهكاندا پێشكه‌ش به منداڵان بكرێت، واتا ببێته وانه‌یه‌كی تایبه‌ت له قوتابخانه”.
ئه‌و پێیوایه هونه‌رى شانۆ له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانى دیكه جیاوازییه‌كى تایبه‌تی هه‌یه”هونه‌ر به‌گشتی په‌یامی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر بۆیه‌شه هونه‌ری شانۆ ئه‌و هونه‌ره‌یه زۆرترین كایه‌كانی هونه‌ره‌كانی تێدا كۆبۆته‌وه، وه‌ك یۆنانییه‌كان ده‌ڵێن “شانۆ دایكی هونه‌ره‌كانه”.
له‌باره‌ى هه‌بوونى كاریگه‌رى ته‌كنه‌لۆژیا به‌سه‌ر هونه‌رى شانۆشدا وتى”ته‌كنه‌لۆژیا رۆڵی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بۆته هۆكارێكى گرنگ كه بینه‌ر نه‌چێته سه‌یری شانۆ، له ئهورِوپا چه‌نده‌ها كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌ن و چه‌نده‌ها هۆڵی سینه‌ما هه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هێنده‌ش هۆڵی شانۆ هه‌یه و بینه‌ر چۆن ده‌چنه هۆڵی سینه‌ما، هۆڵه شانۆكانیش به‌هه‌مان شێوه بینه‌ری خۆیان هه‌یه، ره‌نگ بێت له شارێكدا ئه‌گه‌ر 10 فیلم كار بكات، ئه‌وه‌نده‌ش شانۆ هه‌یه بچیت سه‌یری بكه‌یت، له كوردستان ره‌نگه هۆڵی سینهماكانیش وه‌كو جاران قه‌ره‌باڵغ نه‌بن، شانۆكانیش به‌هه‌مان رێرِهوی كه‌مبوونی بینه‌ردا دهرِۆن، دروستكردنه‌وه‌ی بینه‌ر، پێویستی به‌هه‌وڵی شانۆكاران و راگه‌یاندنكاران و پلانێكی تۆكمه و پاڵپشتى حكومه‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ وه‌ك دیارده‌یه‌كی شارستانی جێگای خۆی بگرێته‌وه”.