دیـــدار نانەکەلی: ھەرێمی کوردستان زۆر زرینگ و لەپڕ باڵای کرد و لە رووی کەرش و قژرووتانەوە و تێکچوونی دەروونیەوە ئێستا وەکو بەساڵاچوویەکی چاوەرێی مەرگ دێتە بەرچاوی نەوەکانی. جاروباریش لە فینجانی دڵیەوە فرێک لە تاڵاوی رابردووی خۆی دەدات و دێتە دەنگ و دەڵێت: ھەر بە راست، خۆ من ھیچم نەدی و عومریشم وا تەواوبوو!
ئەوەی گوزەر بە شار و شارۆچکەکانی ئەو دەڤەرەی خۆماندا دەکات. لەبەرخۆی وورتەدەکات و جاروباریش گرژ دەبتەوە و قسە دەکات و ھیلاکی بێ دەنگیان دەشکێت و دەڵێت: ئەرێ راستە ئێرە زێدی منە؟ نەخێر دەلێی بێگانەمە !
ئاخر نە خاوەنێکت ھەبێت…نە نەریت و سنوورت ھەبێت…نە لێکدانەوە و بیرکردنەوە، دەکرێ خۆت بە خاوەن ماڵ بزانیت؟
زۆرن ئەوانەی دەپرسن… کەمن ئەوانەی وەڵامیان ھەیە..
دەپرسن کوا بەرھەمی ووڵات. کوا پیشەسازی و بازرگانی.
کوا دەستوورت..ھەتا کو کەی سەرگەردانی
نەوت بۆ کێ بەرێکەوتووە لە رێوبانی
ھەتاکو کەی ساوایەتی حوکمڕانی.
دەرگاتان خستۆتە سەرپشت
بێ ئاگایمان گوزەشت
نە رۆژێکە و نە دووان
زاری ھەقیقەتتان نەدواند
عەرەب برا و کەستتان بوون
ئێستا بۆ بوونەتە مەلعوون
لە قسان یاسا سەروەرە
ئارامیمان ھەتا سەرە
زمانی گفتوگۆشمان ھەروەکو خەنجەرە
بۆ گەرم کردنەوەی رابردووی تاڵ ھەردەڵێی سەماوەرە
ئەگەر کارتان وا بڕوا
ئەو قەوانە ھەر سوا
ئیتر خۆتان و خودا
پێتان دەڵێین ماڵئاوا