شێواز‌و ته‌کنیکه‌کانی مێدیتاشون زۆرن که هه‌ریه‌کیان بۆ مه‌به‌ستێکی گونجاو به‌کاردێت. ترانس مێدیتاشون ڕاهێنانێکی زۆر ئاسانه که ده‌توانین ڕۆژی بیست خولهك به به‌یانیان پێش نان خواردن و ئێواران دوای کار ته‌واوبوون بیکه‌ین. ئه‌م ڕاهێنانه له جیهاندا زۆر بڵاوه‌و نزیکه‌ی چوار ملیۆن که‌س په‌یڕه‌وی ده‌کات.
کردنی ئه‌م ڕاهێنانه به به‌یانیاندا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و که‌ڵکێکی زۆری هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی که دروست ده‌بێت له ئاکامی پاڵکهوتنێکی زۆردا و بۆ توندی ماسولکه‌کانت له ماوه‌ی شه‌ودا. هه‌روه‌ها بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وزه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چالاکیه‌کانی ڕۆژه‌که‌ت به شێوه‌یه‌کی باش.
کردنی ئه‌م ڕاهێنانه به ئێواراندا دوای کارکردن کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و سترێسه‌ی که له ڕۆژه‌که‌دا دووچاری بویته‌وه.
ئه‌م ڕاهێنانه له ته‌مه‌نی ده ساڵیه‌وه ده‌توانرێت په‌یڕه‌وبکرێت. شوێنێکی تایبه‌تیش پێویست نیه بۆ کردنی ئه‌م ڕاهێنانه ، تۆ ده‌توانیت له ماڵه‌وه ،له شوێنی کار یان له ناو پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ردا ڕاهێنانه‌که بکه‌یت به‌ڵام باشتر وایه که له‌ماڵه‌وه‌بێت.
شێوازی ڕاهێنانه‌که به‌م شێوه‌یه :
داده‌نیشیت به شێوه‌یه‌کی ئاڕام و پشوی ته‌واو بۆ ته‌واوی له‌شت. بهێڵه که هه‌سته‌کانت نقوم بن له وبهئاگاییه چالاکهتهوه بۆ ناو ئارامیه‌کی قوڵ که له‌وێدا بیرکردنه‌وه‌کانت سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. تۆ هه‌وڵبده که به‌سه‌رهاتێکی خۆشت به‌بیر بێته‌وه و چێژ له‌و به‌سه‌رهاته وه‌ربگره، پاشان ئه‌و فشار‌و جه‌نجاڵیه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌روونت هه‌بووه وون ببێت. ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی زاڵبیت به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه لاوهکییهکانتدا که ناهێڵن تۆ چێژ له‌و به‌سه‌ر هاته وه‌ربگریت که خۆت دیاریت کردووه ،ئه‌وا تۆ ده‌توانیت ووشه‌یه‌ك بۆ خۆت دوباره بکه‌یته‌وه بۆ تێکدانی ئه‌و بیرکردنه‌وانه. باشتر وایه وشه‌یه‌ك بێت که مانایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێت وه‌ك ووشه‌ی ( زممممم)یان (ئۆهممم) یان خۆت وشه‌یه‌کی بێمانادار بدۆزه‌ره‌وه که کورت بێت و زهبزهبهیهك دروست بکات له مێشکتاو بیرکردنه‌وه‌کانت پاك بکاته‌وه. ئه‌م ڕاهێنانه ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی نیگه‌رانی و زیادکردنی بڕوا به خۆ بوون (خۆبه‌دیهێنان).
ده‌روون به‌هێزو ئاسوده‌بن
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان- سوید