ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ماوه‌یه‌كه پرسی شاری كه‌ركوك مشتومری زۆری له سه‌ره‌و هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بازرگانی به شاری كه‌ركوك ئه‌كه‌ن و باش ئه‌زانن حكومه‌ته كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆرییه‌كانی عێراق دژی خواستی هاوڵاتیان بوون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ته‌عریبیان داوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌زاران ماڵی عه‌ربیان هێنایه شاركه.
ئێستا سه‌ر له نوێ (ته‌عریب ) له‌كه‌ركوك ده‌ستی پێكردووه‌و، عه‌ره‌به‌كان به رابه‌رایه‌تی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی پرۆژه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به ناو”” عێراقبوونی”” كه‌ركوك و، له پاڵ ئه‌وه‌ش به فیتی توركیا‌و، به پشتبه‌ستن به وته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا مه‌ولود ئۆغلو كه بێشه‌رمانه ڕایگه‌یاند، “” كه‌ركوك شارێكی توركمانییه “” ، توركمانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه‌ركوك بكرێت به شارێكی توركنشین و، به ئاشكه‌را ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری “” به‌ره‌ی توركمانی “” و ئه‌رشه‌د ساڵحی “”سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی” ئه‌ڵێێن : به مه‌سعود بارزانیمان وتووه: باشتروایه هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك راستەوخۆ لەلایەن خەڵكی كەركوكەوە بێت و، ئەگەر پارتی و بەشێك لەعەرەبی كەركوك پشتگیری ئەو پێشنیارە بكەن (یەكێتی) ناتوانێت دژی بوەستێتەوەو بەمەش زۆرینەیەك بەرانبەر یەكێتی پێك ئه‌هێنرێت، كە ئه‌توانێت پارێزگاری كەركوك لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە.
روون و ئاشكه‌رایه تورك و عه‌ره‌ب ئه‌یانه‌وێت پارتی و یه‌كێتی بده‌ن به‌گژ یهكترداو، ببنه خاوه‌نی كه‌ركوك و، سوورش ئه‌زانن نێوان هه‌ردوو حزب زۆر ئاڵۆزه‌و، هه‌ریه‌ك به پێی بیر‌و بۆچوون و ئه‌جینده‌ی خوێ ره‌فتار ئه‌كات ، له لایه‌ك یه‌كێتی ئه‌ڵێێت پارێزگاری كەركوك لەسەر رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی یەكلائهكرێتهوهو، له لایه‌كی تره‌وه پارتی ره‌تیشیكردوه‌ته‌وه كه پارتی و یه‌كێتی رێککەوتنیان هەبێت لەسەر هەوڵدان بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک.
به‌رپرسانی كوردستان له پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16 ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و، له پاش هه‌ڵاتنی پارێزگار نجم ا‌لدین كه‌ریم تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی شه‌ریان له سه‌ر ئه‌وه‌یه، كێ ئه‌بێته پارێزگار‌و، هه‌ردوولا له ناو خۆیاندا ته‌با نین و، له‌م زۆرانبازیه پاشقول له یه‌كتر ئه‌گرن و، دیاره ده‌ستی ده‌ره‌كی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌و، دابه‌شكراون به سه‌ر دوو به‌ره: ئێران و توركیا.
رؤڵی توركیا زاڵه به سه‌ر كوردستانه‌وه چونكه خاوه‌نی زیاتر له 19 پیگه‌ی سه‌ربازییه له سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و، هه‌ر پیگه‌یه‌كی توركیا خاوه‌نی باشترین و مۆدیرنترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییه وه‌ك تۆپ و هلێكۆپته‌رو و هه‌موو جۆره چه‌كی قورس و سوك و، ئابووری توركیا به هوێ بردنی نه‌وتی كوردستانه‌وه بوژاوه‌ته‌وه‌و، هه‌موو كاری ئاسانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌كرێت به مه‌به‌ستی داگیركردنی خاكی كوردستان و، بۆ مێژوو له ساڵانی پێشوو سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی نه‌یتوانی خواكورك بگرێت و، له‌مرۆدا به جاده‌ی قیرتاو هێزی ده‌وڵه‌تی تورك له لایه‌ن حزبێكی كوردستانییه‌وه ئه‌هێنرێت و خاكی كوردستان داگیر ئه‌كات.
توركیا داوای لەسەرۆكی پارتی كردوه پرۆژەیەك بدات بەلایەنەكانی كەركوك‌و، پارتی لەو كارەدا هەماهەنگی بكات بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخێكی نوێ لەكەركوك بێته‌كایه‌وه‌و، پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ( یه‌كێتی) نه‌بێت، به‌ڵكو بدرێت به عەرەبێكی سووننه‌و، بۆ ئه‌و بۆسته ئاماژه ئه‌ده‌ن به‌ناوی “” خه‌میس خه‌نجه‌ر “” عه‌ره‌بێكی ده‌ستبرو دزو كۆنه به‌عسییه.
خه‌ڵكی كه‌ركوك گله‌یی زۆریان هه‌یه‌و، داوا له هه‌ردوو حزب ئه‌كه‌ن پارێزگارێك بۆ شاره‌كه‌یان دابنێێن و، كۆتایی به گه‌مه‌كه‌یان بهێنن و، چیتر بازركانی نه‌كه‌ن و، رێز بۆ هاوڵاتیان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه نه‌بنه جێگه‌ی گاڵته‌جاری و شه‌رمه‌زاری .
26/9/2019