دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری 17ی ئه‌م مانگه هێزه‌كان به‌ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رێژێنراون ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان نیگه‌ران ببن، له‌میانه‌شدا (كۆرِی شانۆی با) له راگهیاندراوێكیانداكه برِیاریاندا به هه‌ڵپه‌ساردنى ته‌واوى چالاكیه هونه‌ر یهكانيان له‌شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى تا ئه‌وكاته‌ى، سێبه‌رى تۆقاندنى سه‌ربازى هه‌ڵده‌گیرێت، سیماى مه‌ده‌نیانه دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌م شاره.
تا ئه‌وكاته‌ی، سێبه‌ری تۆقاندنی سه‌ربازی هه‌ڵده‌گیرێت
كۆڕی شانۆیی “بــا” چالاكییه‌كانی له‌سلێمانی راده‌گرێت
زه‌مه‌نێك به‌رله‌ئێستا، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان لافوگهزافی ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا لێده‌داین. كه‌مۆدێلی حوكمڕانی كوردستان، ده‌شێت ببێته نمونه‌یه‌كی جوانی، حوكمڕانیكردنی عێراقی دوای به‌عسی ڕوخاو و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هێنده‌ی نه‌مابو سیاسیه موبدیعهكانی ههردوپارتی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌خه‌یاڵپڵاوی خۆیان .هه‌وڵی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله ئیفلیج و به‌بنبه‌ست گهیشتوهی ئێستا بده‌ن، تیۆریزه‌ی بكه‌ن بۆ ته‌واوی جیهان. وه‌ك بلێیت . ئه‌م سیستمه له‌حوكمڕانی بهناودیموكراسیه، مرۆڤ له‌ته‌واوی دونیادا به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده ده‌كات.حورمه‌تی ئینسانیبون و ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌فسوس.
له‌ئێستادا، ئێمه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان. بهرلهههموكهس، له‌هه‌موكات بێهوده‌تر و نائومێدتربوین له خه‌ونبینین، به ئاكامی شۆرشی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان. هه‌رچه‌نده هیچ كاتێك هیوایه‌كی گه‌وره‌مان به‌و چه‌كدارانه نه‌بوو، كه له زێڕینترین رۆژگاریشیاندا تا فیشه‌كێكیان بۆ رزگاری كوردستان و دژی به‌عس ته‌قاندوه، ده فیشه‌كیان ناوه به به‌رپێی و ئه‌ژنۆ و دڵ و سه‌ری هاوخهباتهكانیانهوه. دوای راپه‌ڕینیش ئه‌وان هاتن و سواری ملی راپه‌ڕینی خه‌ڵك بوون. به‌ڵێ ئێستا له هه‌موكات زیاتر ئومێدبڕاوین به‌م مۆدێله‌ی، گهرمانایهك هه‌بوبێت بۆ ئازادی و دیموكراسی، به‌ته‌واوی هه‌تكی كرد، گهرتۆزێك حورمه‌ت بۆ ئینسانیبونمان هه‌بوبێت، خستیانه ژێر پۆستاڵ و زه‌بری لوله‌ی تفه‌نگ و جه‌به‌روتی دنیابینی ته‌سكی كه‌لله‌ی سهرۆكهكانمانهوه.
ئێوه، گه‌ر هێنده له‌ئازادی بترسن، سڵ بكه‌نه‌وه له ساده‌ترین مافی دیموكراسیانه. كه مافی خۆپیشاندان و ناڕازیبونه له‌پێناو به‌سیستمكردنی ده‌سه‌ڵات و حوكم، له‌پێناو ژیانێكی یه‌كسان و مرۆڤانه بۆ هه‌مومان. ئیتر چۆن ده‌توانن ببنه سوارچاكی خه‌ونی ئازادی دیموكراسی؟!
ئێوه، دوای چه‌ندین ساڵ له شۆڕش و بیست ساڵ دوای ڕاپه‌ڕین، دڕنده ترسناكه‌كه‌ی ناوتان زیندو بۆوه – كه له‌وبڕوایه‌داین هه‌رگیز نهنوستبێت- و ئێمه‌تان جارێكی تر كرده‌وه قوربانیی و هه‌ستی نامۆبون به ئازادی و ژیانێكی ئازادانه، له‌نێو وڵاتێك كه‌ناوی كوردستان بێت، ئه‌مجاره‌یان قوربانیی ده‌ستی داگیركه‌ر نین. به‌ڵكو له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كه له‌ڕابردودا،خۆیان له‌شێوه‌ی باوكی ڕۆحی ئێمه و فریشته‌ی ئازادی پیشانئهداین. كه‌چی ئێستا، لهجهلادهكهی دوێنێمان دڵڕه‌قانه‌تر ده‌مانكوژن و زیندانیمان ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌مان ده‌ده‌ن و سوكایه‌تیمان پێده‌كه‌ن، له‌نێو ئه‌و ده‌زگا ترسناكانه‌ی، كه به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئێمه‌وه‌و له‌سه‌رحسابی ئێمه دروستتان كرد، له‌وه‌ش به‌دبه‌ختی تر، ئه‌وه‌یه له‌م كوردستانه پڕله ئازادی و دیموكراسیه‌ته گاڵته‌جاڕیه‌دا. ده‌زگایه‌ك، دادگایه‌ك، ئاسایشێك، پۆلیسخانه‌یه‌ك نیه مافی تۆی هاوڵاتی تیا باسبكرێت و بپارێزرێت.هه‌رچی وتتان ده‌رباره‌ی ئازادی و دیموكراسی، له درۆیه‌كی ڕوت چیتر نه‌بو. مرۆڤ به‌پێی شه‌ریعه‌تی جه‌نگه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، تائه‌و ڕاده‌یه ئازاده،كه سه‌رۆك و حیزبی سه‌رۆك و ده‌روێشه كاڵفامه‌كانی سه‌رۆك توڕهنهكات. خه‌ونی ترسناكی نێو سه‌ری ئه‌وان تێكنه‌دات. ده‌نا خوێنڕشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایهتیپێكردن،یه‌كه‌مین كاردانه‌وه و وه‌ڵامیانه، له‌وكاتانه‌شدا، هاوڵاتیه‌ك و قالۆنچه‌یه‌ك هه‌مان به‌هایان هه‌یه له‌لای ئه‌وان. ده‌سه‌ڵات لێره، هاوڵاتیانیان وه‌ك مێگه‌لێكی گوێڕایه‌ڵ ده‌وێت. نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن ئیراده‌و ئازاد،كه جورئه‌تی وتنی نه‌ئی هه‌بێت و داوای حورمه‌تی ئینسانی خۆی بكات.
بڕیاربه كوشتن و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وهه‌مو ئه‌شكه‌نجه‌و بێڕێزیه‌ی كه به خه‌ڵكی نه‌یارو هاوڵاتیانی ناڕازی كراوه و ده‌كرێت له كوردستان، گه‌واهی ئه‌و ڕاستیانه‌ن. سه‌رۆكه‌كانمان به پاڵنه‌ری نه‌خۆشیه سایكۆلۆژیه‌كانی نێوخۆیان و نێوانی خۆیان، له‌هه‌موكات زیاتر ئاماده‌ن شه‌ڕی گه‌وره له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی و نه‌یاره‌كانیاندا به‌رپا بكه‌ن ، خوێنی زیاتریش بڕێژن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئومێده‌ی، كه چیتر دڵوپێك خوێن له‌كوردستان نه‌ڕژێت و سیاسیه‌كانمان چیتر به‌لۆژیكی عه‌قڵ بیربكه‌نه‌وه، گوێ بۆ ده‌نگی ژیاندۆستی و ئینسانه ناڕازیه‌كانی كوردستان بگرن. باوه‌ڕ به‌وحه‌قیقه‌ته بهێنن، كه چیتر ئه‌م دۆخه، جێگه‌ی قبوڵكردن نییه. به‌كردار پرۆژه‌ی جدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بخه‌نه‌ڕو و قبوڵ بكه‌ن. تا ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته كایه‌وه و ژیانێك كه‌شایسته‌ی هاوڵاتیبون بێت له‌كوردستان، هه‌ستی پێبكرێت و ببینرێت. چیتر پێویستیشه خه‌ڵكی ناڕازی و خۆپیشانده‌ره حه‌قیقی و خاوه‌ن داواكاریه ڕه‌واكانی كوردستان، له‌ئێستابه‌دواوه، له‌گه‌ڵ ههردڵۆپهخوێنێكی تر گهربڕژێت، هاوته‌با له‌گه‌ڵ داواكاری ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. هاواری دادگاییكردنی سه‌رۆك و بڕیاربه‌ده‌سته حیزبیه دڵڕهقهكانیش له‌داهاتودا به‌رزبكه‌نه‌وه، لهنێوچهقی ئه‌م هاوكێشه نائینسانیهشدا، به‌رپرسیارێتی گه‌وره بخرێته له‌ئه‌ستۆی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌كوردستان و عێراق.چونكه ئه‌وان تائێستاش، ڕێكخه‌رو بڕیارده‌ری حه‌قیقین، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری ئه‌م وڵاته. هه‌ر ئه‌وانیش به‌شێك له‌م ده‌سه‌ڵاته سهركوتكهرهیان ڕاهێناوه و خستویاننه‌ته سه‌رپێی خۆی. هه‌موو ئه‌م پێشێلكاریانه‌ش، به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ڕوده‌ده‌ن. ئه‌وانیش به‌ته‌نها ته‌ماشاكه‌رن.
وه‌ك هه‌ڵوێست، سه‌باره‌ت به به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاری سلێمانی، و ئه‌و هه‌مو بێڕێزیه‌ی كه ده‌رهه‌ق به ته‌واوی چین و توێژه‌كانی ئه‌م شاره و ده‌وروبه‌ری و هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كرێت.وه‌ك هاوپشتی وبه‌شداری، له ناڕازیبونی هاوڵاتیانی كوردستان . (كۆڕی شانۆی با) بڕیاریدا به هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی چالاكیه هونه‌ریه‌كانی، له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. تا ئه‌وكاته‌ی، سێبه‌ری تۆقاندنی سه‌ربازی هه‌ڵده‌گیرێت، سیمای مه‌ده‌نیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م شاره.خوازیارین كه گروپههونهریهكانی تری ئه‌م شاره‌و كوردستان،هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكاریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌رببڕن.به‌وئومێده‌ی له‌داهاتودا ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان حورمه‌تی ئینسانیبون و هاوڵاتیبونی حه‌قیقیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
كۆڕی شانۆی با
26\4\2011
سلێمانی ـ هه‌رێمی كوردستانی عێراق