دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە چەند کۆمپانیایەکی تەلەفۆن بریاری ئەویان داوە کە نامە ناردن بۆ بەشدار بووی پرۆگرامی (عەرەب ئایدۆڵ) پەروازحوسێن بێ بەرامبەر بێت بەڵام ھاوسەرەکەی ئەوە رەت دەکاتەوە و بێ ئاگایی خۆشی نیشاندا لەو پەیجەوە کە بە ناوی ئەوەوە دروست کراوە
ھونەرمەند “گۆران ساڵح” لە روونکردنەوەیەک دا دەڵێت: تاوەکو ئێستا ھیچ کۆمپانیایەکی تەلەفۆن پشت گیری خۆی بۆ پەروازحوسێنی خێزانی دەر نەبریەوە سەبارەت بەنامە ناردن بێ بەرامبەر بۆ ئەو پرۆگرامە
گۆران ساڵح لەم روونکردنەوەیشدا دەڵێت: بە داخەوە پەیجیچک کەگوایە پەیجی پەروازحوسێنە ھەستاوە بە ریکلام کردن و بە ناوی ئەوەوە دەڵێـت کە گوایە چەند کۆمپانیایەیکی تەلەفۆن پشتگیری خۆیان دەربریووە بۆ ببنە ھاوکاری پەرواز حوسێن لە پرۆگرامی عەرەب ئایدۆل
ھەروەھا گۆران ساڵ؛ دەشڵێ : ئێمە تەنھا لە یەک پەیجی ھەیە بە ناوی پەرواز حوسێن و ئەوەکانی تریش ھیچ لێ بەرپرسیار نین و ھەروەھا داوا لە رۆژنامەنووسان دەکەم کە ھەواڵ لە سەرچاوەوە وەرگرین.
گۆران دەشڵێت بەپێویستی دەانم سوپاسی پارێزگای ھەولێر و کۆمپانیای (G.E.G) ریکلام و ھەروەھا سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و تەوای مامۆستایانی کۆلێژی ھونەرەجوانەکان بەشی موزیک بکەم
جێگای ئاماژە پێجانە پەروازحوسێن یەکێکە لە بەشدار بوانی پرۆگرامی عەرەب ئایدۆڵ کەزۆرترین بینەری ھەیە لە جێھان
رێکەوت سەلام
https://www.facebook.com/Parwaz.Official