تاڵب ره‌سووڵ له ساڵه‌کانی 1986-1987 ، 5 گۆرانی بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک تۆمار کردوه و یه‌که‌م گۆرانی به ناوی (تۆ ناوت چیه) له هۆنراوه‌ی وه‌لی دێوانه بووه‌و له گه‌ڵ تیپی خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی ئه‌م گۆرانیانه‌ی تۆمار کردووه. له ساڵی 1992 تا 1996 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مێزۆپۆتامیا بووه له سلێمانی و له هه‌ولێر. به‌شداری سه‌رجه‌م یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کردووه له کوردستان.
گۆرانی سۆیله باڵابه‌رز نوێ کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (تاڵب ڕه‌سووڵ) به هاوکاری هونه‌رمه‌ندان سه‌روه‌ت کۆیی و دڵزار شه‌نگه به‌کاری موزیک. هونه‌رمه‌ند تاڵب ڕه‌سووڵ ئێستا له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه و ئه‌ندامی گروپی موزیکی (ئاوازی ون)ه. تاڵب ره‌سووڵ له ساڵه‌کانی 1986-1987 ، 5 گۆرانی بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک تۆمار کردوه و یه‌که‌م گۆرانی به ناوی (تۆ ناوت چیه) له هۆنراوه‌ی وه‌لی دێوانه بووه‌و له گه‌ڵ تیپی خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی ئه‌م گۆرانیانه‌ی تۆمار کردووه. له ساڵی 1992 تا 1996 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مێزۆپۆتامیا بووه له سلێمانی و له هه‌ولێر. به‌شداری سه‌رجه‌م یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کردووه له کوردستان. له سالی 1998 گۆرانی (زامی دووری) تۆمار کردووه له ئاماده‌کردنی هونه‌رمه‌ند عادل حه‌سه‌ن به هاوکاری تیپی مۆسیقای شنروێ له سليمانی. له ساڵی 1999 گۆرانی (به‌هه‌شتی دنیا) ی تۆمار کردووه‌و کاری موزیکی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هۆزان سه‌رحه‌ده‌وه بۆ کراوه،هه‌روه‌ها ته‌فزیۆنی خاک ئه‌رکی کلیپ کردنی ئه‌م گۆرانیه‌ی کێشاوه. له به‌ر بواری ناله‌باری ژیانی تایبه‌تی و که‌م ده‌رامه‌تی نه‌یتوانیوه تا ئێستا کاره هونه‌ریه‌کانی له ئه‌لبومێکدا کۆ بکاته‌وه. ئه‌م گۆرانیه‌ش هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌یه که به‌م شێوازه بڵاو کراوه‌ته‌وه.