زانا گه‌ڵاڵی :ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی ) له‌ژێر ناونیشانی ( هونه‌ری دیالۆگ له به‌رنامه‌کانی سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی کوردستان ) له هۆڵی ڕوناکی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
توێژه‌ر له لێکۆڵیهوهکهیدا باسی له شیکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆک و شێوازی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کانی دیالۆگ له سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستاندا کرد، هه‌روه‌ک زۆر به‌وردی و به ژماره‌و داته له هه‌موو لایه‌نه‌کانی هونه‌ری دیالۆگ ده‌کۆڵییه‌وه .
لێژنه‌ی گفتوگۆ پێکهاتبوون له (عدنان ابو السعد / سةرؤك د. سعد مطشر / ئه ندام ، د. عبدالسلام السامر ، ئه ندام سةربةرشت، ،د. صابر بوكانى / ئه ندام ) پاش تاوتوێکردنی ماسته‌رنامه‌که, لێژنه‌که بڕیاریدا به وه‌رگرتنی توێژینه‌وه‌که‌و به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به توێژه‌ر به پله‌ی نایاب ( ئيمتياز) له ڕاگه‌یاندن .