له ئێواره کۆنسێرتێکی میوزیکستان له شاری بێرمینگهام له ووڵاتی به‌ریتانیا که بۆخانمه هونه‌رمه‌ند( تارا جاف ) و خانمێکی به‌ریتانی (جوێل بارکه‌ر)سازدرابوو جه‌ماوه‌رێکی زۆری
بیانی ئاماده‌ی کۆنسێرتهکهبوون، له‌سه‌ر داواکاری خانمه هونه‌رمه‌ند تارا جاف، زیره‌ک ژێدار به ئامێری ده‌ف و ڤایۆلین به‌ژداری نمایشه‌که‌ی کرد‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشوازیه‌کی زۆر گه‌رمیان لێکراو مۆسیقا و گۆرانی کوردی بووه خالێکی سه‌رنج راکێش به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆیه‌که‌م جاربوو گوێبیستی ئاواز و گۆرانی کوردی ببن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه میوزیکستان ئێواره کۆنسێرتێکه له‌لایه‌ن زیره‌ک ژێدار هه‌ر دوو هه‌فته جارێک بۆ دوو هونه‌رمه‌ندی جیهانی سازده‌درێت، بۆ ئاشنا کردنی مۆسیقا و که‌لتوری گه‌لان و تێکهه‌لکێش کردنی ئاواز و شێوازهجیاکانی مۆسیقای جیهانی.