هونەرمەند خاتوو تارا جاف لە دووا سەردانی بۆ ئیستەنبوڵ بۆ بەشداریکردنی لە کۆنسێرتێکی هونەری لەم شارە دوێنی پێنچ شەممە دەکەوێت و دەستی ڕاستی دەشکێت.
تارا جاف لەم سەردانەی دوو کۆنسێرتی لە ئەستەنبوڵ و ماردین هەبوو لەگەڵ تۆمارکردنی موزیک لە یەکێک لە ستودیۆکانی ئەستەنبوڵ بە داخەوە دووای ئەم ڕووداوە هەمووی هەڵوەشایەوە. تارا لە ٧/٧/٢٠١١ بەرەو لەندەن دەگەڕێتەوە.
چرا تیڤی هیوای سەلامەتی و چاکبوونەی بە پەلە بۆ هونەرمەند دەخوازێت ئومێد دەخوازین کە ئەم ڕووداوە کار نەکاتە سەر ژیان و کاری هونەری هونەرمەند لە ئایندەدا.
ئەوەی شایانی باسە تارا جاف لە ساڵێکدا چەندین جار بانگهێشتی ووڵاتی تورکیا دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵ و کۆنسێرتەکاندا.