زانا قاسم دزەیی :بریار وایە لە رۆژانی 17- 20 ـی ئەم مانگە فیستیڤاڵی فیلمی ئەستەمبۆڵ بە بەشداری دەیان فیلم بەرێوەبچێت.
هەر لەو فیستیڤاڵە و لە پاڵ فیلمی ( زارێ) کە فیلمێکی کلاسیکی بێ دەنگە، لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەرمەنی حەمۆ بەکنازەریان ـە، کە لەساڵی 1926 بەرهەم هاتووە، راستەوخۆ لەکاتی نمایش‌کردنی تارا جاف بۆشایی دەنگ بە چنگەکەی پڕ دەکاتەوە.
ئه‌م فیلمه بێ ده‌نگه کلاسیکه چیرۆکی (سه‌یدۆ)ی کوڕهکورد و (زارێ) ده‌ستگیرانێتی و هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆشه‌ویستی و به شادی ژیان ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م فیلمه، وا داده‌نرێت، یه‌که‌م فیلم بێت له‌باره‌ی ژیانی کوردییه‌وه و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (حه‌مۆ به‌کنازه‌ریان)ه‌وه که به یه‌کێک له ئه‌ستێره سه‌ره‌کییه‌کانی سینه‌مای ڕووسیی بێ ده‌نگ داده‌نرێت ده‌رهێنراوه.