ن\ئارام کەرکوکی : تا واخۆخۆری یەک بین دەوڵەتی کوردی خەوێکی نەبینراوە!!ماوەیەکە وەک میدیا پێش رووداوەکان کەوتوین وھیج کەسێک لەدەسەڵات ومیدیای دەسەڵات بەدواماندا نایەن وبگرە بە نەزان وکەسانێکی خەوتو لەگۆرە پانی میدیاو سیاسەتدالەقەلەم دەرێن وپیان وایە کاتەکە زۆر ھەستیارو پێش ھاتێکی زۆرە بو قسەکردن لەم باسەدا،وەک ریمۆڤ کۆنترول،َ
سەرجەم لایەنە حزبی وسیاسی و ڕاگەیاندەکانی حزبی قسەی ئەوە دەکەن کێشەی دەستێ وەردانی دەوڵەتانی دراوسێ وکَیشەی مڵ مڵانێ عێراق وکێشەی ئیرھاب بامن بێژم شەری نیوخۆمان لەمەر بەرێوە نەچونی ھەرێمێک لە تەندروست وکێشەی جۆراوجۆری ناوچە دابراوەکان وکێشەی ناوچە کوردیەکانی ئێران و سوریا و تورکیا و نەبوونی ئەجندای کۆکردنەوەی یەک ماڵی کورد دەربازبون لەم ناوە سەیرانەی دەسەبیندرێت بەسەروڵاتی کوردا وەک کوردستانی باکور،رۆژھەڵات،گەرمیان،کوێستان،کەرکوکیش بوناوێکی رەقەمی سەدوچل و ناوچەدابراوەکان بۆناوچەکێشە لەسەرەکان،لایەنێکی تر ئەم ھەموو میدیا فەزایانەی کوردی خەوخۆشەییەی ڕاگەیاندن کاران لایەکی تر نەبوونی سیاسەت مەدارانی سەربەخۆیی کوردی ئازاد لەناوەو دەرەوەی کوردستان دەبێت باس لەکام رێگە بکەین وەک سەرەتا وپێشھاتی نوێ کاری لەسەربکەین بێگومان،یەک ماڵی کورد و ئەجندای دارشتنی سیاسەتی یەک کوردستانی سەرو بەندی ھەمووباسەکان تەوەری گرینگن بەبەشداری ھەموان ڕۆشنبیرکردنەوەی ئینتیمای نیشتیمانی یەک ئیرادەی گەڵ دور لەمل مڵانێ کاری بۆبکەین کە بوتوانین ھەمولایەک لەخەو بەخەبەربێنین لەم خەدرەی لەسەر سفرەی ئەم ماڵە گەورەیە بەرکا بەرێتی وشەری پۆستی حزبی دەیکەین لەئەرکی بەربرسیارێتی چاکسازی ریشەی کوتای ھێنان بەکێشەکان بچینەوە سەرباری ڕاستی، کاتی ئەوە ھاتو لەبری (٤)ملوێن دۆلار بۆ میوان بەرێکردن پێویستە ملوێنێک دۆلار سەرف بکرێ بۆ ئەم دەوڵەتەی خەوی پێوە دەبینن گەرجی ئەم مەسەلەیە بە پارە چارە ناکرێت لە ھۆشیاری کۆمەڵایەتی بە دەر ھۆشیاری میلڵەتی و کەسانی سیاستمەداری سەربەخۆ وکاراو کارامە وشارەزا ئەم بەربەستانە بشکێنن بەبشتیوانی ئیرادەی گەڵ و میدیا کاران وھێرشکردنە سەر رێکخراوە نیو دەولەتیەکان بەلەبەرچاوگرتنی دۆسیەکانی کورد لە”ئەنفال وھەلەبجە و ڕاگواستن و تۆپ باران و دەربەدەر و کۆمەڵ کوژیو و زیندانی سیاسی سەروی ھەموویان کێشەکانی سنوری یەک چارچەی خاکی کوردستان و باری ڕاستی میژووی کورد بەشۆرشەکانیەوە ،خاڵێکی تر کارکردن لەرێکخستنی زمان وفەرھەنگی کوردی لەڕویی ناساندنی کەڵتورە پر سەروەریی کەبەشدارە لەسەرچاوەکانی ناساندنی مێژوی شارستانی سەدەکانی ڕابردوودا،پێم وایە ئەوەندەی لەباری راستی زەبرەمان لەخۆمانداوە لەکێشەی بچوک بەھۆی ترس لەھەلە سیاسیەکاندادەسەڵاتی کوردی یان خۆی بەدەست و پێوەند دەزانێ لەبەردەم دادگای نێو دەوڵەتی ودادگای مێژویی خۆی دەترسێت یان ئاستی ھۆشیاری میکانزمی و ئەجندا زەرورەتی حاڵی حازری خوێندنەوەی یەک شۆرشی کوردی شانازی کردن بەھەموو شۆرشەکانی ناوچەکانی ترمن گومانم لەم ھۆکارە ھەیە کە شەری ناخۆیە دژ بەیەک دەیکەین و ڕاکابەرێتی لایەن لایەن و نەبونی مەرجەعێتی کوردی کە سەدەیەکی چاوەروان نەکراو بێ ناونیشان وپێناسە کردنی کورد نازاندرێت لەچی بارێکدایە،مەسەلەی عێراق چێتی و دوڕان لەگورەپانی شەڕ دروست کردنی عێراق تەنھا وا دەبێندرێت ھاوکێشەکان تەشەبوزاتی کوردی بێت بۆ ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرەتا بەدیھێنانی ئاواتی ئەوان لەپڵانەکەی دایان ڕێشتوە بۆ روژھەڵاتی ناوەڕاست دواتر دووجۆرە گۆران” یەکێکان گۆرانکاری ھەندێک سنور لەھەندێک ناوچەداسیاسەتەکەی ئەوەی من خوێندبێتمەوە وگوێم ڵێ بووبێت ناوی عێراق تەنھا سیاسەتەکەیە کە کورد بەشداری کاریگەری ھەبێت بەڕابەرایەتی ،تاڵەبانی،وەرگرتنی سەربەخۆی وپیدانی ماف بەپارچەکانی تری کوردستانی تورکیا بەشەکەی ئێران حاڵی حازر بڤەیە دەسکاری کردنی پێم وایە ھەستان لەم خەوەو کورد رازی نەبێ بەم شێوە گۆرانکاریە لەحەقی خۆمان خۆش نەبین وئەوەندەش بێ ئاگا نەبین لە ھەرتاکێکی ھاو رەگەز وھاونیشتیمانی و ھاوزبان لەھەر پارچەیەک ئەوخەیاڵە دەربکەین لەبنەرەتی سیاسەتی ئەمرۆ کە سیاسەتمەدارە چا دێرەکانی ئەمرۆ پێان وایە ئەم پارچەیەی کوردستان لەمێژودا دەستکەوتە و دەبێت چاوەروانی کاری دەستی ئێمە بن بەڵام لای من( الفاتیحا)ی دەوێت چونکە سەروبەندی وتارەکەم لەسەرەتا باسی ئەو کێشانەم کرد دەڵێم لە سەداحەڤدە و بودجەی پەرلەمانە حەیاتەکەی ئێمە ناو بشکی بەشێکی خێری بۆ ئێوە تیدانیە،ھۆکاری ترس لەپارچەکانی تر خوێندنەوە وھەڵەکەی ئەمریکا و تورکیایە کەشۆرشە کوردیەکانی تورکیا و ئێران شەرعیەتی نیەو ناسناوی تیرۆری نێو دەوڵەتی بەسەر پارتەکانا گوڵێکی بی بەرامبەری تورکیایە لەمێژوودا سەرباری ھەمووخەدرەکان لەکورد کراوە ئێستاش تەنھا بەشداری حزبێک لەھەڵبژاردنی تورکیا سەرباری ئەو زۆر داریو ناعەداڵەتیانەی تەنھا مەرامێکی سیاسەتی تورکیایە بۆ دەربازبون بەم ئاسانیەو کوردیش لەکوێی سیاسەتدا ئاکادارە،بێگومان لاواز ە لەبیرکردنەوە بەعەقلیەتی ناوچەگەرێتی ئازاوپالەوان لەدوسیەک ئاڵاون چارەسەری دەکرێت من ئەم پەندەم بیر دێتەوە دەڵێت”ئاشی نەزان خوا دەیگیرێت لەکاتێکدا لاوازییەکان وفەزیعەت بەیەک وشکاندی یەک سرینەوەی ئینتیمای نیشتیمانی کورد و دووبارە چونەوە سەدەی دەست چونە خوێنی یەک ئەری بەس نیە سیاسەتی حزبی لەسیاسەتمەدارەکانی کورد دەپرسم رێژەی زۆری حزب و میدیا و ڕۆژنامەنوس وچاودێری سیاسی وسیاسەتمەداری کوردی ئەرێ قور بەسەرئەوکەسەی خەو بەدەوڵەتی کوردیەوە دەبینێ بشم بورن لەم ھەموو نائومێدیی وکێشانەی خستمە بەر دیدەتان سەرێکەو ھەزار سەودا،ھەر کەسەو دەست بگرێتە کلاوەکەی خۆیەوە گیانە با با نەیبات،تا دروست نەبونی بەرەی نیشتیمانی ولوبی کوردیی و ھاتنە پیشەوەی کەسانێکی بەدەر لەم چرو چاوانەی ئیستا بەباشەڵێکی پاکەوە ئاستی پاکی و بێگەردی وڵێھاتوو ،لەشەری خۆترین من ئەم ڕایەم نیە و بەڵام ڕیش بو بەتوشتەوە شانەکە بێگومان دەبێت ھەڵی بگریت ئەوە من نیم وەک گەنج تاوانبار بەڵکو خۆم بەشێک لەکەم تەرخەمی وبێ دەسەڵاتی دەزانم چونکە مێژویی ئەم وڵاتە کارگەی لەناوبردنی گەنجە و بێدەنگ کردنێتی لە پێناو سەڵامەتی پێمان دەبیژن ،کاکە دەمت بگرەو سەرت سەڵامەت نازانم ئەبێت دەسەڵاتەحەیاتەکەی خۆمان بیر لەم خوێندنەوە ترسناکە نەکەنەوە نەکاکە دەسەڵاتێکی کوردی ڵای ڕۆشنبیرو دەزگانیو دەوڵەتیەکان نازناوی گەنج کوژو ڕۆژنامەنوس کوژو خیانەت کارو پرھەلەی سیاسی وگەندەڵ کارێک نەکات تا نەھێڵێت ئەم باسانە تەشەنە بکا لەخەمخۆری خۆمەوە دەڵێم وەک کوردێک دەڵێم باخاڵی ئاشتەوای نێوخۆ ڕابگەینن بیری حزبی کۆتای بیت گەرچی لەکاری خۆیان بەردەوام بن لەسەرباری واقع لەمێژویی کورد بگەرین ئەم پارچەییەی ژێر پرسیار سومعەی لەکەدارنەکەن ئومێدی پارچەکانی تر نەکوژن لەپێشھاتَیکی تازەی نزیک سەرکەوتن، نزیکین ھیچ مان کەم نیە جگە لەھۆشیاری قەدرگرتن لە ئاستی نیشتیمانی خۆ دەڵێم گەربیرێکی واھەبێت باشە بێت موویەک لەبەراز بێتەو باشە بەدەرکردنی ئارامێک یان ھەرتاکێک خیانەتی کردبێ یان گەندەڵ بێت باور ناکەم وتویانە کەلە شێریش نەبێت ڕوژ دەبێتەوە بالەم نیگەرانیە دەربچین خۆمان دۆرخەینەوە بەس فێل لەنیشتیمان وسەروەریەکانی کوردبکەین ئەو ھەزارەھا خوێنە پرسەروەریانە لەدەست نەدەین گەر خۆمان بەشێک نەبین لەدروستکردنی بادوربین لەدەستی روخان وھۆکارێک نەبین بۆلەناوچون.