دیــدار نانەکەلی : پاش ئەو ھەوڵە تیرۆرستیەی کرایە سەری ، ھونەرمەندی ناودار ئیبراھیم تاتلیساس لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دڵەراوکێی ھەوادارانی بە یەکجاری بڕەوێنێتەوە و بەھێزی جارانی بێتەوە مەیدانی ھونەر.ھەر بۆیە دوای پێکھێنانی ژیانی ھاوسەری ئێستا بە ھاوکاری لەگەڵ چەند میوزیکژەنێکی بەتوانا خەریکی تۆمارکردنی ئەلبوومێکی نوێن کە پێکھاتووە لە ١٢ تراکی گۆرانی و سەرەتای کارەکەش تاتلیساس بە دەنگی خۆی باس لە ژیانی پڕ لە ئارامی و بەختەوەری خێزانی خۆی دەکات و گۆرانیەکیش بۆئەو رووداوە نەخوازراوەی ژیانی دەڵێت کە وەک تاتلیساس دەڵێت نزیکی کردۆتەوە لە مەرگ.
تاتلیس دوای برینداربوونی چەندین جار بە سەرو سمێڵی سپییەوە دەبینرا کە ئەمە لای هونەرمەند پێشتر نەدەبینراو بەردەوام بۆیاخی دەکردەوە، ئێستاش دوای ئەوەی جارێکی تر گەڕایەوە بۆ بوارەکەی خۆی و پێی نایەوە نێو ستۆدیۆکانی دەنگ ئەمجارەش تاتلیسس بە سەرو سمێڵی ڕەشەوە بینرا و هەست بە گەڕانەوەی باردودۆخی پێش برینداربوونی لێ دەکرێت.
تاتلیساس سەبارەت بەو ئەلبوومە نوێیە وا پێشبینی دەکات کە جوانترین و پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانیەکانی بێت لە تەمەنی ھونەری خۆیدا. چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو بەرھەمە لە بەھاری ئەمساڵ و بە سپۆنسەری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ھونەری تورکیا بڵاوبکرێتەوە.