به مۆبایله‌که‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌زیزی وه‌یسی –دا گرت
زانا گه‌ڵاڵی
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس ڕۆژی (18-3-2010 ) گه‌یشته فرۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر .
که ئه‌م سه‌ردانه‌ی به دووه‌م سه‌ردانی ئه‌و داده‌نرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام بانگهێشتی، ئه‌مجاره‌ی ئه‌و بۆ چه‌ند کارێکی بازرگانییه نه‌ک بۆ کاری هونه‌ری و له‌لایه‌ن کۆمپانیای عادل المتحده-ه‌وه بانگهێشتکراوه.
ئیبراهیم تاتلیساس، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر چووه گوندی ئینگلیزی و له‌وێ چاوی که‌وت به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ناسری ڕه‌زازی وله دانیشتنێکدا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندا، ئاماژه‌ی به مێژوو پێگه‌ی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی کرد له هونه‌ری کوردی‌دا .
ئێواره خوانه‌که‌ی خانزاد
سه‌عات ( 9 )ی ئێواره‌ی ههمانڕۆژیش له ئوتێل خانزاد ئێواره خوانێک بۆ هه‌ردوو گه‌وره هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی و ئیبراهیم تاتلیساس ڕێکخراو دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان، هونه‌رمه‌ندی ڕه‌زازی به زاراوه‌ی کرمانجیش به‌خێر هاتنی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساسی کرد، پاشان هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن مامۆستا ڕزگار خۆشناو به ئامێری عوده‌که‌ی چه‌ند پارچه میوزیکێکی پێشکه‌شکرد له‌و شه‌وه هونه‌رمه‌ندان ڕه‌زازی و تاتلیساس به ده‌نگ و ئاواز‌و وشه‌ی شیرینی کوردی و گۆرانی به‌رده‌وامیان به‌و ئێوه‌ره هونه‌رییه‌دا که بۆیان ڕێکخرابوو.
تاتڵیساسی خۆشحاڵکرد
پاشان ڕه‌زازی له‌سه‌ر داوای ئاماده‌بووان چه‌ند گۆرانییه‌کی پێشکه‌شکرد، که سه‌ره‌تا به مه‌قامێک و دواتر گۆرانییه‌ک ده‌ستپێکرد و گۆرانییه‌کانی ڕه‌زازیش بوونه هۆی دڵخۆشی تاتلیساس هه‌روه‌ک گۆرانییه‌کانیشی به مۆبایله‌که‌ی ده‌ستی تۆمارکرد . دوای ته‌واو بوونی به‌شێکی گۆرانییه‌کان هونه‌رمه‌ندان ڕه‌زازی و تاتلیساس به‌یه‌که‌وه به‌زاراوه‌ی کرمانجی که‌وتنه گفتووگۆ ده‌رباره‌ی هونه‌ری گۆرانی
ئه‌دره‌سه‌که‌ی خۆی دایه
له کۆتایی گفتووگۆیهکهشدا هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌درێسی خۆیدا به هونه‌رمه‌ند ڕه‌زازی داوایلێکرد هه‌ر کاتێک چوونه ئه‌ستانبووڵ پێیخۆشه سه‌ردانی بکه‌ن.
پاشان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به‌یه‌که‌وه چه‌ند گۆرانی و مه‌قامێکیان به‌یه‌که‌وه وت وه‌ک ( له‌یلم لای ، هه‌ی گدی ) دواتر هونه‌رمه‌ند ڕه‌زازی چاره‌ی خه‌می من و ئازیز به‌هاره‌ی پێشکه‌کرد.
له کۆتاییدا هونهرمهندعهزیزی وه‌یسی به چه‌ند گۆرانییه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌شداری له‌م ئاهه‌نگه تایبه‌تییه کرد دوایئه‌وه‌ی ئیبراهیم پرسیاری له ڕه‌زازی کرد که ئه‌مه کێیه ڕه‌زای-ش عه‌زیزی وه‌یسی پێناساندو ئیبراهیم-یش داوای کرد که به مۆبایله‌که‌ی ده‌ستی وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی-دا بگرن.
تێبینی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ئه‌م شه‌وه هونه‌ریه کاک جه‌مال ڕه‌زازی هاوکاری چرای کرد