دیلان رەشاد / هەولێر : پاش هاتنی بۆ کوردستان و سەرقالبوونی بەچەند پڕۆژەیەکی بازرگانی و خێرخوازی هەر لە درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێ بوون لەگەڵ سەرمایەدارانی کورد و چەند بەرنامەیەکی خێرخوازی لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ، ئیبراهیم تاتلسیس بەدەر لە پڕۆژەکانی ئاماژەی بەوە کرد کە کوردستان داهاتوویەکی باشی دەبێت تایبەت شاری هەولێر کە لەماوەیەکی زۆر کەم گەورەتر دەبێت و لەزۆر ڕووەوە پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت .
لەلایەکی تریشەوە تاتلسیس لەبارەی بەرهەمی نوێی گۆرانی پێی وابوو کەوا هەوڵ دەدات لەماوەیەکی نزیکدا لە بەرهەمی نوێیدا چەند گۆرانیەکی کوردی تۆمار بکات لە زاراوەکانی کرمانجی و سۆرانی لە ئێستاشدا تەنیا گۆرانی ئەوەی زارا دیدەم زارا ی دیاری کردووە کە فۆلکلۆرە و هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک گوتویەتی .