ئاشتی گەرمیانی .. ھەولێر : ھونەرێکی ھاوچەرخ یان ھونەرێکی بەسەرچوو ، ھونەرێکی پێش کەوتوو یان ھونەرێکی لەناو چووی سەردەم ، ھونەرێکی پڕ لەماناو درێژە پێ دەری مێژوو کە بەرگەی ھەموو سەدەکان و ساڵەکان دەگرێت ؟
ئەو ھونەرەی کە لەدایک بووی کەلتووری نەتەوایەتی میللەتێکە بە سەدان ساڵ لەدایک بووی ئەم خاک و کیشوەرەیە ، کەلتوورێک کە درێژەی بە خۆی داوە سەرەڕای سووتاندن و لەناوبردن و سڕینەوەی لەدەفتەری مێژوودا ، ئێمەی سەدەی ھاوچەرخێتی مرۆڤایەتی و تەکنەلۆجیاو کەلتووری ھاودەمی یان سەردەمی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی و سڕینەوەی یەکتری لەناو مێژووی سەردەمایەتیدا .
لەسەدەکانی پێشوودا ھونەر بەھەموو باڵەکانی یەوە پێش کەتووی بە خۆیەوە بینیوە کە مرۆڤ گەڕی کردوە بۆ دۆزینەوە و بەدوا چوونی ئەو کەلتوورەی کە زێڕی ناوچەکەیە وە ھەموو ووڵاتانی جیھانیش بە ھونەرەوە ناسنامەی نەتەوایەتی خۆی پاراستووە و ناسراوە لەناو کەمایەتی یە نەتەوایەتی یەکان ، میللەتی کوردیش لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن ئەو لاپەڕە مێژوویانەیە کە ھەردەم بوون وناسنامەی ھەبووە ، بەڵام بەھۆی دەسەڵاتە دیکتاتۆرو داگیر کەرەکانەوە بێجگە لەدزینی ئازادی و سەروەت و کەلتوورو ھونەرەکەیەوە ھەوڵی ئەوەشیان داوە کە خەڵکی ناوچەکە بگوازنەوەو داگیری بکەن و خەڵکی تر لەو جێگایەدا نیشتە جێ بکەن لەگەڵ ئەوەی کە کەلتووری میللەتی کورد کۆپی بکەن و بۆ خۆیان وە بە ستایلێکی ناوچەگەرێتی بۆ خۆیان بگوازنەوە.
بۆ داکۆکی کردن لەو دیاردەیە ، ئێمەی میللەت نەمان توانیوە بە ئالیەتیەکێک ڕوو بەڕوو ببینەینەوە وە پێش لەوە بگرین کە ھونەرو کەلتوورەکەمان دزە بکات بۆ ناوچەکانی تر کە ببێتە مۆرکی ئەو ووڵاتە دراوسێ یانە ، بێگومانم لەوەی کە کەلتووری چیاکانی کوردستان فرۆشتنیان وە لەناو چونیان دەگەرێتەوە بۆ ئەو تابوورە ڕەشانەی کە ڕۆژانە بەربەستێکیان دروست نەکردووە بۆ لەناوچونیان.
خاڵێکی تر ئێمەی دەسەڵاتی ئێستای وەزارەتی ڕۆشنبیری وە کەلتووری نەمان توانیوە پیاوە تابوورە ڕەشەکان لابەرین وە دووریان بخەینەوە لەو دەسەڵاتەی کە ڕێگاش بە کەسایەتی تری داھێنەرانە وە بیرۆکەی چارەسەر بۆ ئەم کێشانە بکەین ، ھەردەم لەژێر سێبەری دەسەڵاتە حزبی یەکاندا کەسایەتی یە نەناسراوەکان دەکەینە چەتری دەسەلات و پلەی ئیمتیازاتی گرنگ دەخەینە پێشیان ، ئەو دەسەلاتە کەلتوور فرۆشانەش بە شێوەی بازنەیەک دەورەی بەریوبەرایەتیەکانیان داوە بۆ نەھاتنە ناوەوەی ئەو پسپۆڕە ھونەریان بۆ وەدەرھێنانی ئەو کێشەیە یان ئەو دزە کردنەی کەلە ھونەرو کەلتووردا دەکرێت.
بەرەو دوا چوونی وە سەر لێ شواندنی ئەو کەلتوورە مێژووی یە دەگەڕێتەوە بۆ سستی دەسەلاتی ئەمرۆی کەلتوورو ھونەر لەناو حوکمڕانیەکەدا ، ئەمەش وای کردوە ڕۆژانە بەریوبەرو دارو دەستەی بەریوبەرایەتی کەسایەتی مردوو وە بەبێ ئەزموون بھێننە ناو ئەو خێوەتەوە کەئەوان دەستیان بەسەردا گرتووە.
میللەتی کورد خاوەن زۆر دەستە یەکەی بەرزن لەھونەرو کەلتووردا وە خاوەن سەدان پسپۆری جۆراو جۆرن لە بوارەکاندا چ لەناوەوەی کوردستان وە چ لەدەرەوەی کوردستان ، بەڵام بەھۆی ڕۆتین و خۆ نزیک کردنەوە لەدەسەلات وە نەبوونی چاو گرتن لەدەوەی ئەو بازنەیە ئەو ھەموو کێشەو دزە کردنەی تۆمار کردوە ، خاوەن بەھرەکان نەیان توانیوە کاری جوانی خۆیان بکەن بەھۆی ڕێگا نەدان ، ڕێگا نەدان بوونی ناشەفافیەتە لەلای دەسەلاتەکان ، ھەر بۆیە دەرگای پەیوەندی یە گشتی یەکانیان داخستوە وە پێیان باش نی یە کە کەسایەتی یەک لەدەرەوەی ئەو بازنەیە بتوانێت خزمەت بە کەلتوورو ھونەری نەتەوەکەمان بکات ، ئەمانە ڕەوشی تابووری ڕەشی ئەم سەردەمەن لەئێستادا .
سستی وەزارەت و بەریوبەراتی یەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەلاتێکی تری سێبەر کەئەویش حزبایەتی و خزمایەتی یە . ھەرکات ئەگەر باڵا دەستەکان بیانەوێت کەلتوور یان ھونەری بپێون دەبێت ئەم خاڵانە وەیادی خۆیان بھێننەوە ، بۆیە تابوور ھەر تابوورە ئەگەر لەھەرچ وەزارەت و دەزگایەکدا بێت .