، لەوێ فەردەوسێ کەمێ تاڵ ، لێرە دۆزەخێکی شیرین
هێندە گریاین ، چاپلن ئاسا ، بەردیشمان هێنایە پێکەنین ،
ئەوە نیو سەدە سەنگەر ، دەست لەسەر سنگ ..
دە دەقیقە کەرامەتی ، دوای ڕاپەڕینمان بەنەوە ،
دوو مەرگی گەرووی دەسکەوان ،
– یا غووربەتی ناو نیشتیمان ، یا مەنفایەکی ئیختیاری – ،
دڵ زەنگۆڵەیەکی ساکاو ، جەستە سەعاتێکی چاڵمە ،
بزمارێکی ژەنگاویی ، پۆستەری کاڵ بووەوەی شەهیدێك و ،
دیوارێکی چۆغە دڕاو ، گوورج بە ، مەسافەی نێوان داڵغە و بڕیار ،
وەرزێکی ماوە بۆ دووا جەڵتە ، زەمەن وای ووت
تۆ ، لە عەسری هاتنی مەنازیریەکانەوە ،
لە ئیمپڕاتۆری سابووریی و ، داستانی دەربەند ،
تا داخ کردنی زەعیم و ، پەڕە ژاکاوەکانی ئەنفال ، جووت گلێنەت ، خاك و کچێکی ڕاو کراو بوون ،
بە نەفرەت بی ، چیتر حهوزی پێڵوو ، بۆ کام تاجری
جەنگ پڕ ئەکەی ؟
کوانووی سینه ، بۆ کام تەنووری بە خاشاك بووی ،
ژووانگە درۆکان دائەخەی ؟ ، قەڵەمی چی ی ی ی ؟!
ئێستا له زهوی سهرهو خواری ڕازەکانا ،
مۆدەی ڕشانەوەی مەعریفەتە ،
لە مەملەکەتی ستاتیکای – ئەڤاتار – تا ،
شیعر قاقای سۆزانی یەکی بە شەرەف و ،
پێکه ڕامانیش چوون تاڤگه ، هەموو شەوێ ،
سهد کهروێشکی قوڕاویی یاد ، خۆی لێ ئهشوا ،
کام تەراتیل ، هەی داوود ی ووڵاتی شەهوەت ؟!
ئێستا له ناو بستێ شیعرا ، هێلکهی ههموو کهون ئهشکێ و
سترانێکی ناخ ههژێنی لێ ناتروکێ ،
ئەی نابینی ،
چۆن داڵغه بۆته مهکۆی ئهڵماس ،
یاخوود کهڵبهی ، ههناو گهستووی گورگی هیجرهت ،
ئەی نابینی ، که شهو دادێ
چۆن دهیان دار گێلاسه خهونی سهوز ،
ئهدهنه زیکری ههڵوهرین و ،
خۆشت پهیامبهرێکی موهەریج ،
چ ئاشووبێکی پیرۆزه
وهك دەسترازهی ئاڵۆسکاووی منداڵیت بێ،
یا بهرماڵی دوای سهد گوناح ، ئەم بەرداشە ئاگرێکه و ،
ئاڵاوهته پووشی باڵات ،
کامیان ، نیشتیمان یا هەندەران ؟! ،
دووا موبارەزەکەی پووشکێن ە ، کات درەنگە و ،
میلی دەمانچەی بڕیار سووار کە ،
تۆی درهختی ڕووتهن ، ئارهزووی کام چرۆ ئهکەی ،ئاخر
گازنده له کام ئاسمان و ، برووسکه ههوری درۆ ئهکەی ؟ ،
چرۆ لەم ووڵاتەی ئێمە ، بۆتە گووللەی موزەنەب و ،
چەخماخەش ، خولە تەزویرەکان ،
هۆ کەساس تر لە کەساسیی ،
شا قەڵەمی خەڵەتێنراوی ، واسواسیی ،
من وەك زەمەن ، له مێژه وام بە شوێنتەوە ،
ووشهت لاڤهی قوڵاییتە و ،
, کهچی خامهی قهرهج ئاسات
گوێ ی دوو پەڕه هەورت بۆ ناسمێ ،
تا چیت پێ یه ، به دوو کۆپله ،
یهك بۆ خاك و یه ك بۆ دڵدار ،
به تابلۆی ئهم کهونەی خوادا
. وهکو گواره ههڵیان واسی ,
وەرزێکت ماوە بۆ دووا جەڵتە ،
لەم دووڕیانە ئەنتیکەیە خۆت قووتار کە ،
من دڵنیام ،
نە نیشتیمان ، تۆی بە پوولێكی قەڵب دەوێ ،
نە شۆستە ڕەساسییەکانی هەندەران
لە ڕۆبۆتێ زیاتر بەهات ، بۆ دادەنێ ،
هۆ شاعیری ، گووێسوانەی قافیە داتەپیوو ،
ئەی بانگووشی ژان باگردێن ،
تووبی دڵۆپە ئایدۆلۆژیای ، نامۆ بە شار ،
تووبی یاسا مەزاجییەکان ،
تووبی ئینتیما بۆ دۆلار ،
با لەمە زیاتر ڕیسووا نەبی ،
هەر یەك وەڵام
————————————-
زەمەنێکی خڵەفاوە ،
چ پرسیارێکی گەمژانەی ناوەتە هەنگڵ ؟ ئاخر منێك
هەموو خاکم ، بستێ یادگاری سەراب ئاسای ،
قەد گۆڕستانی شارێ بێ ،
منێك ماڵی بێ جووگرافیام ، لە مقەبا خووڵقاندبێ ،
سا بارانی فەنا چوونی خووسانەوەم ،
لە هەر کوێوە دێ بەخێر بێ ،
___________________________
دایە دایە ، هۆ دایە ماڵ بە کۆڵەکەم
دیسان ئەم تەزبیحە هەڵوەریوەم ، بۆ بهۆنەوە و
بە گووڵینکە سوور و ، یاخی بووەکەی باوکم ،
بۆم بنێ سەر تابووتەکەم ،
سبەی لە توێ ی ئەم دووڕیانە عاسییەدا ،
خەنەبەندانی ، سێ یەم جگەر گۆشەی کووژراوتە ،
لە سوێ ی ئەم لێك دابڕانە ، سوێ ی برینی چارەکە چەرخێ
بینینەوە و ، لە تەوافی مەرقەدی سۆزتا ، داخۆ کام هەنسکە تەراتیل عەزر کەم ؟! لە سوێ ی زیهنێکی خاپوورا
داخۆ چی بە لاشەی ساردم دەڵێ ی ؟!
ئەرێ بە ڕاست ، خۆ من لە سووراغتا ئەژنۆم گۆت بوو ،
دایە لە کوێ ێ ێ ی ی ی ؟!!
________________________
– نەوزاد شێردڵ –
– لە قەسیدەی ، ناوم لەسەر هەموو پێناسەکان بسڕنەوە –