ژوان تاقانە ـ سۆران
ئەمجارەیان ،
جوانترین تابلۆ لە نیگات دەنەخشێنم
تۆی تیدا دەدۆزمەوە
ھەموو ساتێ بەدەورت دەخولێمەوە…
ئەی فریشتەی خەونەکانم!
باوەشی عیشقم ھەر بۆتۆیە
ئاسوودەیت ، ئاواتمکە
شایستەی دڵی تۆیە
تاماوم ،
یادەوەریە پیرۆزەکانت
لە یادما دەبێ
لە دوای مردنیش ،
بالەگەڵم لە ژێرگڵدا بێ
دڵنیابە
تابلۆی ئەو چاوە پڕ ئەفسوناوییەت
لە یادمە …
مەلی خۆشەویستیی
لە ئاسمانیی بەیەکبوونمان
لە فرین دایە
جگە لە تۆ،
دەرگای دڵم بۆ کەسی تر نابێتەوە
بروامەکە ، کەسێکی تر
وەک تۆ پاکیزە بێ و
شوێنەکەی تۆ بگرێتەوە
وەک تۆشیرین بێ لام
روخساری خەمەکانم برەوێنێ
بە ماچی خۆشەویستی
بە لێوی تەڕی پڕخەندە
بمدوێنێ.