تابلۆ حەسەن : درۆزن ڕاست ناکات تەنانەت لەو کاتەی کە قسەی ڕاست ئەکات دەربارەی درۆ سەرۆکی پێشوی ئەمریکی ئەبراهەم لینکۆلن دەڵیت تۆ دەتوانیت هەمو خەڵک بخەڵەتێنیت بۆ چەن ساتێک یان هەندێک خەڵک بخەلەتێنیت بە شێوەیەکی بەردەوام بەلام محاڵە بتوانیت بە درۆ هەمو خەڵک بە بەردەوامی بخەڵەتینیت. فیکتۆر هیگۆی گەورە ڕۆمان نوسی جیهان دەڵێت خەڵکی ڕقیان دەبێتەوە لەو کەسانەی وایان لێ بکەن درۆیان بۆ بکەیت .
ئارستۆ فەیلەسوفی یۆنان دەڵێت مردن لە گەل ڕاسیتدا باشترە لە ژیان لە گەڵ درۆدا. مێرکڵ دەڵیت ئەگەر مرۆڤێك نەیتوانی درۆیەکی گونجاو بکات باشتر وایە پەنا بەریت بۆ ڕاستی . ئەندریا ڕۆسان دەڵێت ساتێك هەیە لە ژیاندا مرۆڤ زۆر ڕقی لە درۆ دەبێتەوە ئەو ساتەش ئەوەیە کاتێك کەسێك درۆت بۆ دەکات.
من دەڵێم دوو کار هەیە لکاون بە بڕبڕەی پشتی درۆوە یەکەمیان زۆر بەڵێن دان دوەمیان داوای لێبوردن کردن. کەچی دەبینین ئەمڕۆ درۆ بۆتە ناونیشانی سەردەمەکە بۆ نمونە ڕۆژ نیە سیاسەتمەداران لەناو گۆمی درۆدا مەلە نەکەن ، ڕۆژ نیە عاشقان هەزاران درۆلە گەل دۆستەکانیان نەکەن، ڕۆژ نیە بازرگانەکان هەزاران سوێندی درۆ نەخۆن، تا کار گەیشتۆتە ئەوەی مرۆڤ گوێی لەهەر قسەیەک بێت هەر کەسێک بیکات بازنەیەکی گومان لەدەوری ئەو قسەیە دەکشێت.