تابلۆ حه‌سه‌ن /ماسته‌ر له سایکلۆژی / ئه‌ڵمانیا: پێوه‌ستی مرۆڤ دایکی ته‌کنه‌لۆژیایه، ته‌کنه‌لۆژیا تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوو و چه‌ندین ساڵیش دواتر له پێشکه‌وتنێکی هێمنانه بوو، ورده ورده به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی سه‌نگینی ده‌نا بێئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به کاولکارییه‌که‌ی بکات که له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیا وه‌ک جومکێک پێکه‌وه چاویان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دواتر ته‌کنه‌لۆژیا له هه‌مو بواره‌کاندا که‌وته غار کردن به‌ره‌و پێشه‌وه و ته‌نانه‌ت بواری ئه‌وه‌شمان بۆ نارهخسێنی بیانژمێرین ،
له گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی داهێنانه‌کان ژماره‌ی کاولکارییه‌کانیش هه‌میشه به‌ره‌و زیادبوون ده‌رۆن ، هه‌ر بۆیه له وڵاته پێشکه‌تووخوازه‌کان جۆره‌های کۆمه‌ڵه درووست بوون بۆ پارێزکاری که‌ش ، له ژێر ته‌وژمی ئه‌و کۆمه‌ڵانه ئه‌و وڵاتانه ساڵانه ملیۆنه‌ها ورده و خه‌ڵته‌ی ته‌کنه‌لۆژیای خۆیان بۆ وڵاته بێئاگاکان ڕه‌وانه ده‌که‌ن ، ئایا چه‌ندسه‌د هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌وه‌ی باسی ده‌که‌ی به‌شی کوردستانه ئازیزه‌که‌مان بوو ، مرۆڤ له کوردستانه جوانه‌که‌ی خۆمان کاتێک پێی گیر ده‌کات له بانزینی ئۆتۆمبیله‌که‌ی نازانێت که له ماوه‌ی ته‌نها رۆژێکدا که‌شوهه‌وای ژیاندنی سه‌د مرۆڤ ده‌شێوێنێت ، ئێمه نازانین چه‌ند ئۆتۆمبێل له کوردستاندا هه‌یه به‌ڵام ده‌زانین کاتێک ده‌چنه خوازبێنی کچێک ئۆتۆمبێل ده‌بێته یه‌کێک له مه‌رجه‌کان ، هه‌روا ده‌زانین که قوتابیه‌ک به سه‌رکه‌وتوویی له قوتابخانه‌که‌ی ده‌رده‌چێت باوکی موژده‌ی کرینی ئۆتۆمبیلی پێده‌دا، له‌مانه خه‌راپتر هیچ ده‌زگایه‌کی حکومه‌ت نیه له رێگه‌ی که‌ناڵێکه‌وه یان بڵاوکراوه‌یه‌که‌وه مه‌ترسی پیسبوونی که‌ش و هه‌وا باس بکات که هه‌مومان تاوانبارین تێیدا جگه له‌وانه‌ی ئۆتۆمبیلیان نیه ئه‌ویش له به‌ر هه‌ژاری نه‌ک هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتیه ، کێرڤی مه‌ترسییه‌کانیش له هه‌ژاره‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌میشه له زیادبووندایه ، هه‌ندێ به‌رپرس هه‌ن به ناوی خۆپاراستن له تیرۆر کردن تابوورێکی دوور و درێژ له ئۆتۆمبێل به دوای خۆیانه‌وه ڕاده‌کێشن ، له راستیشدا مه‌سه‌له‌که مه‌ترسی نیه له تیرۆر چونکه پۆلیس و ئاسایشی کوردستان که‌شێکی ئه‌منی وای درووست کردووه که هیچ مرۆڤێک ترسی له تیرۆر نه‌بێت وه‌ک ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له شوێنه‌کانی تری عێراقدا هه‌یه ، ئه‌دی کاکی به‌رپرس تۆ ئه‌گه‌ر بۆ خۆنواندن و خۆبادان و درووست‌کردنی که‌سایه‌تییه‌کی بۆشوبهتاڵ نه‌بێت ئه‌م تابووره ئۆتۆمبیله بۆ به‌کاردێنیت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کوره لاسارهکانت به ئۆتۆمبیلی مۆدێل سفر جرت و فرت ده‌که‌ن و ژنه نهخوێندهوارهکهت چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی راگرتووه و خۆشت له په‌سا به ئه‌ندامانی کوتلهکهت ئۆتۆمبیل ده‌به‌خشیت !!
ئه‌مانه‌ی وا به بێ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی که‌شوهه‌وای کوردستان وێران ده‌که‌ن یان بێ‌ئاگان له ئه‌نجامی کاولکارییه‌کانیان یان مه‌رامی تریان هه‌یه ، هه‌رچیه‌ک بن با ببن من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م رووداوه مێژووییه‌یان بۆ بگێرمه‌وه :
له په‌رتووکه کۆنه‌کاندا باس له یه‌کێک له شاهه‌نشاکانی ئێران ده‌کرێت که رۆژێکیان گه‌وره به‌رپرسه‌کانی وڵاته‌که‌ی له شوێنێکدا کۆکردببووهوه و له پڕێکدا کوونهبهبوویهک دێت و له سه‌ر شانی یه‌کێک له راوێژکاره‌کانی شاهه‌نشاوه ده‌نیشێته‌وه که ده‌ڵێن له زمانی باڵنده تێگه‌یشتووه ، دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک دانه‌یه‌کی که‌ش له سه‌ر شانه‌که‌ی تری ده‌نیشێته‌وه ، ماوه‌یه‌ک هه‌ردووک پێکه‌وه ده‌دوێن ودوایی پشت ده‌که‌ن له یه‌ک دواتر دیسان باوه‌ش ده‌که‌نه‌وه به یه‌ک . شاهه‌نشا له راوێژکاره‌که‌ی ده‌پرسێت ، ئه‌مه مه‌عنای چیه راوێژکار ؟
راوێژکار ده‌ڵێ : ئه‌مانه دوو ئاشقن له سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتوون ببن به خانه‌واده‌یه‌ک و کاتێک نێره‌که باسی ماره‌ییه‌که‌ی کرد ده‌ستیان کرد به شه‌ڕکردن ، شاهه‌نشا ده‌ڵێ : تێنه‌گه‌شتم راوێژکار !
ئه‌وجا راوێژکار راشکاوانه‌تر ده‌ڵێ :
ئه‌مه به‌ڵێنی پێداوه که ماره‌ییه‌که‌ی بیست شوێنی کاولکراو بێت و مێکه‌ش به‌وه رازی نابێت بۆیه پشتی لێکرد ، به‌ڵام نێره‌که پێی وته‌وه گوێی مه‌ده‌رێ خۆشه‌ویسته‌که‌م ، تۆ دۆعا بکه ئه‌م شاههنشاهه له سه‌ر ته‌ختی حوکمکردن بمێنێته‌وه من ماره‌یه‌که‌ت بۆ ده‌که‌م به هه‌زار شوێنی کاولکراو ،لێره‌دا شاهه‌نشا که تا ئه‌و کاته زاڵم و گه‌نده‌ڵ بوو ، د‌رکی به کاوکارییهکانی خۆی کرد و بهڵێنیدا که چیتر کاولکاری نه‌کات وببێته که‌سێکی دادپه‌رو تا میلله‌ت رازی بکات .
ئێستا هه‌ر به‌رپرس و هاوڵاتییه‌ک له کوردستان ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکات هیچ شوێنێکی کاول بۆ کووننهبهبووهکان ساز نه‌دات .