تابلۆ حه‌سه‌ن : له ئه‌ڵمانیا یاسایه‌ک هه‌یه بۆ ڕاوچییه‌کان ئامۆژگارییان ده‌کات به دار بده‌ن به پشتی سه‌ری ئه‌و ماسییه‌ی ڕاوی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بێنن به ئازاری گیانکێشانی، که‌چی له سه‌فه‌رێکم بۆ کوردستان بینیم که‌سێک به زیندوویی سکی ماسییه‌که ده‌دڕیت به به‌ر چاوی خه‌ڵکی و هێشتا تۆزێک رۆحی تێدا ماوه و ده‌یخاته به‌ر ئاگردان و ده‌یبرژێنێ !!
ئێمه‌ی کورد له هه‌ندێ ناوچه‌دا کاتێک که‌سێکیان کۆچی دوایی ده‌کات سێ رۆژ که‌سوکاری خواردن و خواردنه‌وه دابه‌ش ده‌کاته سه‌ر سۆپایه‌ک له ماته‌مگێڕان ، ئه‌مه له چلهیدا و هه‌روا له جه‌ژندا و له سه‌رساڵی کۆچکردووشدا چه‌ندباره ده‌بێته‌وه ! ئه‌مه لە کاتێکدا که‌سوکاری کۆچکردوو له‌و ساتانه‌دا له هه‌مو که‌س زیاتر پێویستیان به سه‌ر سووکی ڕامان و هێمنییه جگه له‌وه‌ی ره‌نگه ئهلمهرحوم له ژیانی خۆیدا خه‌وی به‌و ته‌عام و شه‌رابه ده‌بینی که له دوای مه‌رگی ده‌رخواردی خه‌ڵکی تر ده‌درێت !!
خۆ هه‌ر باسی قومات مه‌که‌ن ، نازانم ئه‌و کۆرپه‌یه چی تاوانێکی کردووه تا به‌و شهتهکییه توند ده‌به‌سترێته‌وه !؟ تۆ بڵێێ هۆی ئه‌مه کورتی باڵامان نه‌بێت ؟ من نازانم هۆکاری ئه‌مه چییه به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و هه‌مو مەلۆتکەیەی له خه‌وا دهمانخکێنن ده‌ره‌نجامی قوماتی منداڵیمانه ، پرسیار ئه‌وه‌یه ، کاتێک دایکی خۆمان ئازادی جوڵانه‌وه‌مان لێ قه‌ده‌غه ده‌کات ، ئێدی چۆن له که‌سانی تر چاوه‌ڕوانی ئازادی ده‌بین !!
دیسان ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌رده‌می منداڵی پرسیار له‌و شه‌کر و ئاوه گه‌رمه ده‌که‌م که ناوی قهنداخه ( شهکردی داخ واتا گه‌رم ) که له منداڵی دهرخواردمانیان ده‌دا ، له کاتێکدا زۆرترین زیان ده‌به‌خشێت به منداڵ و له گه‌وره‌ییش له کۆڵی نابێته‌وه !!
ئێمه له هه‌مو میلله‌تانی دونیا زیاتر دوکانمان هه‌یه ، دوکانهکانیشمان له دوکانی خه‌ڵکی تر ناچێت ! چونکه هه‌مو کاڵاکان له پشتی خاوه‌ن دوکانه و ده‌بێ تۆ پرسیار بکه‌یت له‌و شته‌ی ده‌ته‌وێ بیکڕی ، خۆ ئه‌گه‌ر ناوی شته‌که نه‌زانیت ئه‌وه موسیبه‌تێکی گه‌وره‌تره !!
ئێمه له هه‌مو خه‌ڵکی دونیا که‌متر فڵچه‌ی دانشتن به کار دێنین، بۆیه ناو ده‌ممان وا جوانه !!
ده‌ڵێن له کن ئێمه دادگا نیه ! ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی گه‌وره‌یه ، چونکه له جیاتی دادگایه‌ک سێمان هه‌س ، دادگای ده‌وڵه‌ت و دادگای خێڵ و دادگای ئاین !!
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که رزق خوا ده‌یدات ، ئێ ئه‌گه‌ر وایه بۆ له کوچه و کۆڵان و شه‌قامه‌کان بە ئای ته‌ماته و ئای بامیا و ئای شتی تر کاسیان کردوین !!
میلله‌تانی دونیا به‌یانیان خواردنێکی به هێز ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ریان بێت و وززهیان پێ ببه‌خشیت له کاتی کارکردنیان که‌چی ژه‌می سه‌ره‌کی ئێمه ئێواره و دوای ئێوارانیشه ، ڕه‌نگه هۆی ئه‌مه ده‌ست به‌تاڵێ بێت یان بهتاڵيیی ده‌مامکدار ،!!
له وڵاتانی دونیا قیر سپی ده‌بێت تا کارێک ده‌دۆزیته‌وه که‌چی لای ئێمه به کون فه یه‌کونێک ده‌بیته به‌رێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینکراو بێ گومان بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت و مزمهتهتت هه‌بێت ، مه‌رجی سه‌ره‌کی خزمخزمێنه و حزبحزبێنهیه !! لێده شه‌فیق !!
ره‌نگه ئێمه تاکه وڵات بین که نه ژماره‌ی هاوڵاتیمان ده‌زانین چه‌نده و نه رووبه‌ری خاکمان ، ئهمەیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی داگیرکه‌ری سه‌گباب ؟؟
مانگی ره‌مه‌زان له کن ئێمه واتای ئه‌وه‌یە پیاوه‌که ده‌بێت به درێژی رۆژگار بنوێت و ئافره‌تی قوڕبه‌سه‌ریش هه‌م به رۆژو بێت و هه‌م له له چێشتخانه‌ی ماڵه‌وه خه‌فه‌ر بێت !!
زۆرتر له هه‌مو میلله‌تانی دونیا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ( واسیته ) ، ته‌نانه‌ت بۆ کارێکیش واسیته‌ی نه‌وێت ، له دێڕ زه‌مانه‌وه هه‌ر واین و نه‌گۆڕاوین ، ئه‌وی گۆڕاوه ئه‌وه‌یه که جاران خه‌ڵکی نامه‌ی که‌سانی دهسترۆیشتوویان له گه‌ڵ خۆیان ده‌برد به‌ڵام ئێستا باوی نامه نه‌ماوه ، به هاندی یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆن ده‌کرێ ، کاک ( گه‌نده‌ڵ ) گه‌نده‌ڵ قسه ده‌کات ، ژن براکه‌م دێته لات به‌ڵکو دایمه‌زرێنی … باشه به‌سه‌ر چاو گه‌نده‌ڵ گیان ژن براکه‌ی منیش حه‌ز ده‌کات له وهزارهتهکەی ئێوه دابمه‌زرێت به‌ڵکو کارکه‌ی ته‌واو بکه‌یت … باشه گه‌نده‌ڵی ئازیز تۆ ئه‌مر ده‌که‌یت .. ته‌واو !! لێده شه‌فیق .
زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کان به ماچ ده‌گوێزرێته‌وه ، خه‌ڵکی لای ئێمه‌ش ماشه‌ڵا له هه‌مو خه‌ڵک زیاتر ماچ ده‌که‌ن، رۆژانه سه‌دان هه‌زار ماچ ده‌کرێت له وڵاته‌که‌ی ئێمه جووتێکیان ماچی عاشیقان نیه ، پیاو پیاو ماچ ده‌کات و ئافره‌ت ئافره‌ت، ئێ باشه ئه‌وه‌نده یه‌کترتان خۆش ده‌وێت ئیتر ئه‌م هه‌مو زه‌م و زه‌مکاری و فیتنه‌ییه چی ده‌کات له ناوماندا .
له هه‌مو میلله‌تانی دونیا زیاتر باسی کێشه که‌سێتییه‌کان ده‌که‌ین ، له کوێش ؟له ناو پاس و چاخانه‌کان !!
گاڵته به هیندی ده‌که‌ین ، که‌چی بۆ کاری پزیشکی و بازرگان‌یش روو له هیندستان ده‌که‌ین .
ئێمه .. ئێمه ، کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌یرین ئێمه .