ئالان عومەر :بە ئامادەبونی خەڵکێکی بەرچاو لە کورد‌و سویدی, عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری کردەوە لە شاری سالای وڵاتی سوید. له باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه قەرداغی لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنه به‌تواناهونه‌رییه‌كان و خزمه‌تكردنی هونه‌ر و له‌م رێگایه‌شه‌وه گه‌یاندنی جوانییه‌كانی ژیانی ساده‌یی گوند نشینانی كوردستان به‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه.
هەروەها وتیشی له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 65 تابلۆم نمایشكردووە و سه‌رجه‌م تابلۆكان تێكه‌ڵاوه له چۆنیه‌تی ژیانی گوندنیشینانی كورد و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێكردنی ژیان له‌نێوان تاكه‌كانی گونده‌كان ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ سروشتی كوردستان و هه‌ندێك له‌سروشتی سویدم خستۆتە روو”.
ئەم پێشانگایە کە لە ٢٤/٧/٢٠١٠ کرایەوە و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بو،خەڵکێکی زۆری بە تابلۆکانی کوردێک ئاشنا کرد کوردە ئامادەبووەکانی ئەم پێشانگایە، خۆشحاڵ بوون لە سوید تواناکانی کوردێک دەگاتە خەڵکی ئەو وڵاتە. لەڕێی تابلۆکانیشەوە دەگەڕێنەوە ناو ژیانی سادەی گوندنشینانی وڵاتەکەیان کوردستان، لە هەمبەریشدا سەرسامی و سەرەنجدان لە روخساری سویدییەکان بۆ یەکەیەکەی تابلۆکان دەبینرا و هەندێک لەو سویدیانەش رای خۆیان لەسەر تابلۆکان بۆ نوچەنێت خستەڕوو.
لوسیۆ، كه خانمە هونه‌رمه‌ندێكی نیگار كێشە لەسوید ئامادەی ئەم پێشانگایە بوو. لەبارەی تابلۆکانەوە دەڵێت: تابلۆکان زۆر هه‌ستی منیان جوڵاند، له‌به‌ر ئه‌وەی ته‌عبیر له گوند‌و سروشت و هه‌روه‌ها باس له شوێنێك ئه‌كات كه بۆ من دوره ونه‌مبینیوه، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه زۆر هه‌ستم بجولێت: ئەم ژنە هونەرمەندە دەستی بۆ دوو لە تابلۆکان کێشاو وتی: ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ستی جوڵاندم ئه‌و پیاوه‌یه كه به‌سواری گوێ درێژهكهوهیه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌ی كه پیاوێك به‌سه‌ر ئه‌سپێكه‌وه به‌ره‌و گوندێك ئه‌روات، ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه، كه‌سه‌كان ئەوهنه بچوكن بەڵام ئه‌و سرشته ئه‌وه‌نه جوانه ته‌ئسیری تێ كردوم و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا تێكهڵاوبووم.
لوسیۆ بە بەراوردی بە پێشانگا سویدیەکان بەم پێشانگایە زیاتر وتی: بۆ بەراورد ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی راكێشام 3 تابلۆیهلەم پێشانگادا، كه له سروشتی سویده‌وه كێشراوه، به‌ڵام جیاوازی له‌ره‌نگه‌كانی هه‌یه، من پێم وایه هونه‌رمه‌ندێكی سویدی بیكێشایه ئه‌وا ره‌نگه‌كانی به‌و شێوه تێكه‌ڵاو نه‌ده‌كرد. عه‌بدوڵا لێره‌دا ره‌نگه‌كانی تێكه‌ڵاو كردوه وه‌ك بڵێ ی سروشتی كوردستانه له دونیای سویدا دایناوه.
ئه‌ندێرش, وەک فۆتۆ گرافهرێکی سویدی لە پێشانگاکەدا بوو لەباری تابلۆکان بۆ نوچەنیت دواو ئاماژەی کرد: وێنه‌كان زۆر سه‌ره‌نجیان راكێشام، كه‌سه‌یری تابلۆكان ئه‌كه‌یت وا هه‌ست ئه‌كه‌یت كه له‌وێیت لەو وڵاتەی کە تابلۆکان باسی دەکەن تابلۆکان زۆر زیندون، ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئێستا من له سالام لەڕێی ئەو تابلۆیانەوە وا هه‌ست ئه‌كه‌م له كوردستان‌م، ئه‌وه جێی سهرهنجمە!.
هەر کوردێک روو لەوڵاتێک دەکات لەسەرەتاوە دەست پێ دەکاتەوە، لەڕێی چەند مامۆستایەکەوە سەرەتا بۆ خوێندنی زمان و دواتر بۆ بوارەکانی تر دەروا. عەبدوڵڵا قەرەداغیش ئەگەرچی لەکوردستان کەسایەتییەکی دیار‌و شۆڕشگێڕبووە لەگەڵ شۆڕشکردنیش توانا‌و حەزی هونەری هەبووە، بەڵام ئەمیش وەک هەر کەسێکی بیانی لەم وڵاتانە هەنگاوی دەست پێ کردنەوەی هەبووە، بۆیە کاتێک بۆ زمان دەخوێنێت خانمە مامۆستایەکی سویدی بەناوی (لەیلا) په‌ی بە توانا هونەرییەکانی ئەم پیاوە دەبات و ئەم پهیبردنهش لەکۆتادا دەبێتە هۆی دروستکردنەوەو گرنگی دان بەتوانا هونەرییەکانی عەبدووڵا قەرەداغی. ئەو خانمە مامۆستا کە لەکردنەوەی ئەم پێشانگاش رۆڵی هەبووە، لەبارەی سەرەتاکانی ناسینی عه‌بدوڵاو هاندانی بۆ نوچەنێت دواو وتی؛ كاتێك عه‌بدوڵا قوتابی من بوو، سه‌یرم ئه‌كرد وێنه ئه‌كێشێت، من پرسیارم كرد كه ئه‌توانێت وێنه‌م بۆ بكێشێت؟ له كوردستان ژیانی چۆن بوه؟ له‌وێوه زانیم و هه‌ستم كرد، كه ئه‌توانێت ره‌سم دروست بكات بەشێوەیەکی هونەری. بۆیه داوام لێ كرد ره‌سمی ئاژه‌ڵم بۆ بكێشێ، ئه‌ویش بۆی كێشام . سالێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ماڵیانم كرد، كه سه‌یرم كرد دیواری ماڵه‌كه‌یان پربو له تابلۆ و ئه‌مه‌ش زۆر سه‌ره‌نجی راكێشام و ئه‌مه ده‌ستپێكی كاره‌كانی عهبدوڵابوو، بو به ئامانجێكی من، هه‌ندێك له تابلۆكانی هەدیەی من کرد. زۆربه‌ی تابلۆكانی عه‌بدوڵا له‌سه‌ر سروشت بو، تابلۆیه‌كیش پیاوێک بو له‌به‌رده‌می مێزێك‌دا مۆمێكی داگیرساندبو، ئه‌مه زۆر سه‌ره‌نجی راكێشام، چونكه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه دنیای كۆمپوته‌رو خه‌ڵك دایمه قهلهقهو رائه‌كات بۆ شوێنێك، بۆیه شتێكی زۆر گه‌وره بوبهلامهوه، هه‌رچه‌ندە به‌گشتی تابلۆكانی جوان بون. كاتێك عه‌بدوڵا هاته سوید 56 ساڵ بوو، مه‌به‌ستم له‌وه ئه‌وه‌یە پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بوه و كابرایه‌كی سیاسی بووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌مه‌كته‌ب دانیشتووه ده‌رس ئه‌خوێنێت هه‌ستم كرد، شێوه‌ی هونه‌ری زۆرتیابو، ئه‌مه‌ش هانی دام لێی بكۆڵمه‌وه له‌نزیكه‌وه شتێكی بۆ بكه‌م؛..
هەوڵ و هاندانەکانی ئەم مامۆستا‌و کار‌و توانا هونەرییەکانی عەبدوڵا قەرەداغی، لە ئەنجام بووە هۆی کردنەوەی پێشانگایەکی کوردانە لە وڵاتێکی ئەوروپی. لەیلا ئەو مامۆستا سویدییەی لەم کارەدا پاڵپشتی تواناکانی عەبدوڵڵابووە لە پێشانگاکە بەدڵخۆشی دیار دەکەوت و لەو بارەشەوە بەنوچەنێتی وت؛ بۆ من زۆر خۆشه، ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌بینیم، هه‌رچه‌نده من هیچی وام نه‌كردوه، به‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه تابلۆكان له پێشانگایه‌كدا پیشان ئه‌درێ دڵخۆشم ئەکا، من ئه‌مه‌وێت پیشانی خه‌ڵكی بده‌م له سوید، كه خه‌ڵك یاخود په‌نا به‌ران لێره، وه‌ك كاغەزێكی سپی وان له‌سفره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌نه‌وه، نازانن چ كوالیتیكیان هه‌یه‌و چه‌ن شتی باش ئه‌توانن بكه‌ن، هه‌ركه‌سه‌و توانایه‌كی جیاوازی هه‌یه، ئه‌توانێت شتی باشتر بكات و شتی باشیشی پێیه، تا ئه‌وانی تریش بێنه پێشه‌وه، كه ئەگەر به‌رهه‌مێکیان هه‌بێت پیشانی بده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ من زۆر گرنگه، چونكه خه‌ڵك زۆر جار كه یه‌ته ئێره، توشی نه‌خۆشی نه‌فسی ئه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ ئیشیان نایه‌نێ و كه‌س سه‌یریان ناكات، بەڵام ئەم پیاوە وانەبوو ئه‌مه شتێكی خۆش بوو بۆ من کە یەکێک لەوان بەهەمی گەورەی هونەری پێشکەش دەکات.. بۆ من زۆر گرنگه كه نه‌وه‌كانی داهاتو شانازی به‌دایك و باوكیانه‌وه بكه‌ن، زۆر جار رویداوه كه خه‌ڵك هه‌بوه مامۆستای زانكۆبوه، لێره ئه‌بێت له سفره‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی نه‌خوێنه‌وار ده‌رس ئه‌خوێنێت و هێزی خۆی دروستی ئەکاتەوە ئه‌مه‌ش بۆ مناڵه‌كانیان باشه بیزانن؛.
تێبینی ئەم راپۆرتە لەمانگی ٧ لەکاتی کردنەوەی پێشانگاکە سازکرا بەڵام بەهۆی هەندێ کارەوە کاتی بڵاوکردنەوەیم نەبوو.
ئالان عومەر