مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی ناوەندی شێوەکارانی ھەولێر، پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ ھونەرمەند شێخ مستەفا بەرزنجی دەکاتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ھاتووە کە ناوەندی شێوەکارانی لقی ھەولێر لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٣٠/٦/٢٠١١ لە گەلەری شانەدەر پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ ھونەرمەند شێخ مستەفا بەرزنجی دەکاتەوە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە ھونەرمەند خاوەنی چەندین چالاکی و خەڵاتەو لە ساڵی ١٩٦٠ خەڵاتی رێزلێنانی لە عەبدولکەریم قاسم وەرگرتووەو لە ساڵانی ١٩٧٠- ١٩٧٥ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی کورد و کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردی بووە.