زانا دڵشاد دزەیی: دوێنێ ھونەرمەند و رۆژنامەنووسی بەتوانا وشیار ئەحمەد ئەسوەد جەڵتە لێیدا و بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ھونەرمەندێکی نزیک لە وشیار ئەحمەد رایگەیاند “دوێنێ رۆژنامەنووس وشیار ئەحمەد جەڵتە لێیدا و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدایە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا باری تەندروستی بەرەو باشتربوون دەچێت”.
لە خوای گەورە داواکارین ھەرچی زووە تەندروستی ھونەرمەند وشیار ئەحمەد جێگیربێ و بەرووە خۆش و گەشەکەی بگەڕێتەوە نێومان و پێتەوە سەرکار.