ساڵح بێچار : مردن.. واتا سفربوونهوهى هه‌موو شته‌كان.. من بۆخۆم هه‌رگیز له‌گه‌ڵ نووسین‌و كۆڕ‌و چله‌ى پاش مردنى كه‌سدا نیم؛ چونكه زۆر جار هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى دواى مه‌رگى كه‌سێك ده‌وترێن‌و ده‌نووسرێن پڕن له درۆ‌و ڕیایى.پاش مردنى زۆر هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ریش ئه‌گه‌ر ویستبێتم چه‌ند دێڕێك بنووسم ئه‌وا زۆر زوو په‌شیمان بوومه‌ته‌وه، ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت له‌مێژه بڕوام به‌و ڕاستییه هه‌یه كه له ژیاندا گوڵێك بده له‌یه‌خه‌ى كه‌سێك زۆر چاكتره له‌وه‌ى له‌دواى مردنى كۆڕ‌و ساڵیادى بۆسازبكهیت یان ده‌یان نووسین‌و بابه‌تى پیاهه‌ڵدانى بۆ بنووسیت.
ئێمه‌ى خه‌ڵكى وڵاتى كاره‌ساتبارى كوردستان؛ خۆشهبووین له‌گه‌ڵ خهمو كۆستى گه‌وره، به‌ڵام هه‌ندێك خهمو كاره‌سات گه‌وره‌ترن له‌وه‌ى مرۆڤ بتوانێت هه‌روا به‌سانایى قبوڵیان بكات. من وه‌ك بیسهرێكى به‌رده‌وامى ده‌نگى “مه‌رزییه” كاتێك هه‌واڵى مه‌رگى ئه‌و مرۆڤه‌م بیست، وێڕاى ئه‌وه‌ى تاسام، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوام نه‌كرد تا له‌ڕێى سه‌یركردنى هه‌ندێك ماڵپه‌ڕى ئینته‌رنێته‌وه له ڕاستى هه‌واڵه‌كه دڵنیا بووم. زۆر راشكاوانه ده‌ڵێم: به‌دڵنیابوون له‌و هه‌واڵه گریام.. زۆریش گریام، چونكه مردنى (مه‌رزه) ته‌نیا مردنى ژنێك نه‌بوو به‌س، به‌ڵكو مردنى ده‌نگێكى ڕهسهنو ناوازه‌ى گۆرانیى كوردى بوو كه پێموایه وازوو جێگه‌ى پڕنابێته‌وه..مردنى كه‌سێك بوو كه زیاتر له نیوه‌ى ته‌مه‌نى بهخاكو خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى بهخشیىو له‌وپێناوه‌ش دا دهربهدهریىو سه‌رماو برسێتىو بێكهسىو كۆژانى گه‌وره‌ى بینى. مه‌رزه .. هه‌ر له كۆتایى ههفتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه وه‌ك (ژنه پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌ى ژن) پێبه‌پێى هونه‌رمه‌ند (رهزازى) هاوسه‌رى هه‌میشه له سه‌نگه‌رى به‌رگریى له خاك‌و خه‌ڵكى كوردستان دا بوو. ئه‌و ژنه ئه‌گه‌رچى به‌هۆى كوێرهوهریى ژیانه‌وه دره‌نگ ده‌ستیدایه هونه‌ری گۆرانیى، به‌ڵام چاك ده‌ستیدایه.. هه‌رزوو توانى به‌چه‌ند به‌رهه‌مێكى نهختو پوخت ببێته خاوه‌نى ستایلێكى ژنانه‌ى كه‌موێنه. مه‌رزه بههاوكاریى (رهزازى) و كه‌سانى دڵسۆزى گۆرانیى كوردی هه‌میشه زانیویه‌تى كام ئاواز یان ڕاستـتربڵیم كام هۆنراوه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گۆرانییه‌كانى، هه‌روه‌ك یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانى ده‌نگى (مه‌رزه) ئه‌وه‌یه كه(پیاو)ێك گوێ بۆگۆرانییهكانى ئه‌و ڕاده‌دێرێت به‌ته‌واوى هه‌ستده‌كات كه (ژن)ێك به‌هه‌موو ڕستگۆیى خۆیه‌وه گۆرانى دهڵیتو گوزارشت له ژنێتى خۆى ده‌كات. مه‌رزه‌ی ئه‌ستێره.. له ئاسمانى هونه‌رى كوردیدا به‌ره‌و به‌كوردستانیبوون هه‌ڵده‌كشا، به‌ڵام مه‌رگ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى به ڕه‌واى ئه‌و ئاسمانه نه‌بینى، ئه‌و ئه‌ستێره گهشو پرشنگداره هه‌ر زوو كشاو له ورشه‌و دره‌وشانه‌وه كه‌وت. منیش بۆ دوا دێڕ ده‌ڵێم: “سڵاوى دڵى پڕ خه‌مى ئێمه‌ت پێشكه‌ش ئه‌ى مهرزهى زیندوو”.
تێبینی: ئه‌م نووسینه چه‌ند رۆژێك دوای مه‌رگی ناواده‌ی مه‌رزه‌ی فه‌ریقی له پاشكۆی “ئهدهبو هونه‌ر”ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا بڵاوكرایه‌وه