دەرهێنەری دراماکە: لە فرمیسکدا سووکایەتیم بەهیچ پیکهاتەیەک نەکردووە
نووسەری فرمیسک: بێ بەرێم لە درامای فرمێسک و من بەم جۆرەم نەنوسیوە،
یەکێک لەو زنجیرانەی کە لە مانگی رەمەزاندا پیشاندرا( فرمیسک) بووە، کە لەدەرهێنانی (بەکر مەعروف) و نووسینی (نازم دڵبەند)بوو، ئەو درامایە لە ناوەراستی مانگی رەمەزان یەکەم ئەلقەی پیشاندرا کە خۆی لە 15 ئەلقە گرتبوو کە تیادا بەرفراوانترین هونەرمەندانی شاری هەولێر بەشداریان تیدا کرد کە 62 ئەکتەربوون، ئەم بەرهەمە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بەرهەم هێنراوە، بەڵام دوای تەواوبوونی تەواو مقۆمقۆ پەیدابوو کە چەند کەساییەتیەکی لە شاری هەولێر دەیانەوێت داوایەکی یاساییەکیان لە دەرهێنەری دراماکە تۆمار بکەن، گوایە ناوزراندێکی زۆری تێدایە، بەدواداچوونێکمان لەسەر بابەت کردووە، رای هەر یەک لە داواکاران و نووسەرو دەرهێنەرەکەی دراماکەی وەرگرت،
(سەرکەوت خەتاب ئاغا) کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێرە، لەسەرئەو بابەتە قسەی بۆ کردین، دەلێن، لەیەکێک لە رۆژەکانی مانگی رەمەزان بە ریکەوت یەکێک لە گرتەکانی درامانی (فرمێسکم) بینی، بەلام بە داخەوە، خۆزگە هەر نەمبیایە، چونکە هەرگیز چاوەرێی ئەوەم نەدەکرد کە سانێک هەبن لەشارەکەم کە بیانەوێت میژووی” هەولێر” بشێوون و هەندێک کەسایەتی وڵاتانی دیکە بە کەسایەتی شاری بشوبهێنن، (سەرکەوت) لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێت دەلێت، کە لە دراماکە کەسێک لاسایی (شەلال) دەکاتەوە گوایە ئەوە زمانی کۆنی هەولێر بەم شێوەیە بووە، بەلام ئەوەی خەڵکی هەولێر بێت دەزانێت کە (شەلال) خەڵکی هەولێر نەبووەو بەڵکو بەرەچەلەک (عەجەم) بوو بەڵام لە شاری ژیاوە، بەلام لەبەر ئەوەی وڵاتێکی دیکە هاتووە ئیدی حەقی خۆی زمانی (هەولێر) بە چاکی نەزانێت، یانیش لە دراماکە باسی ئەوە کراوە (شەلال) لەلایەن کەسی دیکەوە ئازار دراوە،بەلام ئەوە هەرگیز لە میژووی هەولیر بوونی نەبوو، بگرە هەولێر لە دێر زەمانەوە بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە شاری غەیبان و میوان دۆست، کە دەبوایە دراماکە گرینگی بەو خاڵە دابووایە نەک ناوزاندن.
(سەرکەوت) گلەیی داوایشی لە وەزارەتی رۆشنبیری کرد کە لەمەودا سنوورێک بۆ دراما هونەرییەکان دابننێت پێش ئەوەی کە بلاووببنەوە، لە کۆتایی قسەکانیش (سەرکەوت) گوتی ئێستا خەریکی پرۆسەکەین کە چۆن داوایەکە لە دادگا پێشکەش بکەین کە بەخۆشحاڵییە کە نزیکەی 400 کەسایەتی ناوداری شاری هەولێر پشتگیریم لێ دەکەن.
رۆژنامەی هەولێر پەیوەندی بە نووسەری دراماکە (نازم دڵبەند) کردوو گوتی: لە بارەی درامای فرمێسکەوە گوتی، بێ بەرێم لە درامای فرمێسک و من بەم جۆرەم نەنوسیوە، لە ماوەیەکی نزیکشیدا دەقی درامای فرمیسک چاپ دەکرێت، خەڵکی ئەو کاتە دەزانن کە دەزانن کە چۆن دەسکاری کراوە، بۆیە منیش وەکو رەخنەگرێک نارازیم لە دراماکە، لەلایەکی دیکەیشەوە ناڕازیم لە تەکنیکی هونەری دراماکە، هەروەها (نازم دڵبەند) لە بارەی کەسایەتی (شەلالە)ەوە گوتی: من لە دەقەکەمدا ئیشارەتم بەوە داوە کە (شەلال) عەجەم بووە بەلام کە دەرهێَنەر ئەوە نەگەیەیاندبێت ئەوا گوناهی منی تێدایە نییە.
(بەکر مەعروف) دەرهێنەری درامای فرمێسکە دەڵێت، مەبەست لە دەرهێنانی درامای فرمێسک پیشانی رۆلەی ئەو کەسانەیە کە لە مێژووی هەولێردا خزمەتیان کردووە چ لە کۆن چ لە کاتی ئێستا، هەرگیز من کورێکی شاری هەولێر حەدی ئەوەم نییە کە گاڵتە بەهیچ نەتەوەیەک و پیکهاتەیەکی (هەولێر)بکەم، من کاتێک باسم لە کەسایەتی (شەلال) کردووە دەرمخستووە کە (شەلال) خەڵکی هەولێر نەبووە و بە رەچەلەک عەجەم (بووە)، بەلام ئەگەر کەسانێک وەها بزانن کە لەریگەی کەسایەتی شەلالەوە سووکایەتی بە نەتەوەیەک کردبێت، ئەوا هەرگیز لە وەکو دەرهێنەرێک لە من ناوەشێتەوە ئەو کارە بکەم و داوای لێبوردنیش لە خەڵکی هەولێر بە هەموو پێکهاتەکانییەو دەکەم کە مەبەستی من ئەوە سووکایەتیی نییە، تەنها خزمەتکردنە بە شارەکەم
ئاریان دەرگەڵەیی