گروپی سەھەند یەکێکە لەو گروپە میوزیکیانەی کەخاوەنی چەندین کۆنسێرت و گۆرانی و پارچە میوزیک کە بۆ خۆیان توانیویانە وەکو سەنتەرێکی گروپی میوزیکی سەرکەوتوو خۆیان بناسێنن چ لە ڕووی ئەو کارانەی کە وەکو گروپ ئەنجامیانداوە، یاخود ئەو کۆنسێرتانەی کە بۆ گۆرانیبێژەکانیان سازداوە بە نموونەی کۆنسێرتی ھونەرمەند (نەجمەی غوڵامی).
گروپی سەھەند لەساڵی ٢٠٠١دا یەکەم ئەلبووم و ئەلبوومی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢، ھەروەھا ئەلبوومی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٤، ئەمساڵیش بە ئەلبوومی “ئەو ڕۆژانەی بیر ناچنەوە” خۆیان ئاشناکردەوە بە میلۆییە تایبەتەکانی ئەندامانی گروپەکەیان کە خۆی (٨) تراکدا خۆی دەنوێنێت کە پێکھاتووە لە:
– ئەو ڕۆژانەی کە بیر ناچنەوە- میلۆدی ئارام تەھا، پشکۆ مستەفا.
– برایا- میلۆدی گەلەری- سۆلۆ- پشکۆ مستەفا.
– بیرەوەری- میلۆدی- شاخەوان- سۆلۆ- بڵند، ئالان کەمال، تاھیر، ھیرش.
– سنەوبەر- میلۆدی- محەمەد- سۆلۆ- محەمەد، ئالان محەمەد، ئاری.
-تابلۆیەک لە بەفر- میلۆدی ئاریان- سۆلۆ- بڵند، ئاریان، ڕێبین.
– تارمایی شارێک- میلۆدی- پشکۆ مستەفا- سۆلۆ- پشکۆ مستەفا- ئاودێر.
– ھەناسەکان- میلۆدی- ڕاستی کوردی- سۆلۆ-راستی کوردی، دەف- بڕیار.
– سەمایەک لە شەودا- میلۆدی- ھێرش- سۆلۆ- بڵند، ئالان محەمەد، ئاریان، پشکۆ.