ن\ئارام کەرکوکی: دەمەوێت بلێم ئێران وسیاسەتمەدارانی خۆمان بمبورن باسی ھەلەسیاسیە قێزونەکەی ئێران وعێراق دەخەمەوە یادی ھەمووان بەشێکی زۆر لەحزب وسیاسەتمەدارانی کورد تۆمەتبار دەکەم قوربانی ھەلەبجەو بەئێستاشەوە لە ئەستۆیی ئێوەدا بوو کەڕۆژانە تۆپبارانەکان خەڵکی بێ تاوان دەکاتە قوربانی کوردی بێ تاوان وھەژارو وداماو ئاوارە دەبن،
بمبورن کە دەلێم ھەرگەڵێک ھەلوێست وخاوەن بەرگری سنورو خاکی خۆی نەبێت نیشانەیەکی مەترسیەو دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بە ناوچەوانی ئەو گەڵەوە لەئازایەتی و دڵسوزی و خاوەن ھەلوێست نرخێکی کەمی دەبێت.نازانم دەبێت کۆیی نیگەرانیەکەی من ئەوەیە من لە سیاسەت نازانم، بچمەوە سەر قسەکانی چەند سیاسەتمەدارانی کورد کە دەڵێن دووژمنان زۆرەو ئێوە ھێشتا لەسیاسەت نازانن ناشزانن کورد کێ ناحەزێتی و بگرە حەق بە ئێران دەدەن تۆ پباران بکات و بە ھۆیی بوونی پژاک تۆبارانی لەناوچەسنوریەکان دەکرێت “من دەلێم پاراستنی سنور پەیوەندی بە ھیچ شتێکەوە نیە دەڵێم پژاکیش لە دایکە عەرەبەکە نیە،وە ھیچ بەرەیەکی کورد نابێت جیا بێت لەم شۆڕشەو ھەنگاوە تازەی بۆ کورد ھاتۆتە پێش بۆ رزگاری ھەموو تاکێکی کوردو بۆ بوون بەدەوڵەت ،بروام بە یەک شت ھەیە و ڕاستە وتویانە ھەرمالێک دەرگای لەسەرپشت بێت ئەوە ئەو ماڵە ماڵی ھەمووانە ،پاساوی پژاک لە سنورو حکومەتی کۆرپەو دوژمنی زۆری کوردو بەھەڵە تێگەشتن ئەوە ئەو دەردەیە پێی ھەموو تاکی کوردێکی شکاندووە و دەسەڵاتی مانەوەو رەھا بەم پاساوانە دەگەرێنێتەوە بۆ حزب و ئەم پارتانە،لە ئێوەی خوێنەر دەپرسم رێژەی پێشمەرگە چەندەو وڵاتی چەکدار کام وولاتە؟بێ خزمەتی سنورەکان تەنھا بەس رێگەی مەرزەکانە! سیاسەتی بێ دەنگی لەبەرانبەر ناحەقی و زۆر دار ئەوسەرکەوتنە! سەرکەوتنە یان شعور شکاندن و فەزیعەتە!ووتەی پەرلەمانتارێکی عەرەبی زۆر بوێرانە ترە کە دەلێت پێویستە حکومەتی عێراقی باڵوێزی ئێران دەربکات و لەجیاتی تۆپبارانکردنی سنورەکانی کوردسان ئێران تۆپباران بکاتەوە ئەی ئافەرم،جەنابی ئەمینداری پێشمەرگەو وەزیری پێشمەرگە چەند ساڵە ھاوار دەکەن لیوامان رێکخستوەو دەیان نێرینە سنورەکان چەند ساڵە ھاوار دەکەن پەیوەندیمان لە گەڵ ئێران باشە پەیوەندی بارزگانی باشمان ھەیە،گومانم زۆر لە سیاسەتمەدارەکانی خۆمانە نیگەرانم لەم مستەوایەیی ھەیانە بە پەیوەندی و بالویزو ئەو ھەموو حزبانەی پەیوەندیان بە ئێرانەوە ھەیەو رێکەوتن نمونەی زیندوش ئە بەڵگانەی بەڵاو دەبنەوە وزیرێک داوای (jps) بکات بلێت کاکی ئێران بۆمان بنێرە تا ئەحداسیات واتا شوێنی پژاکتان بۆ دیاری بکەین لە وتەی جەبار یاوەریش تێناگەم ئەڵێت سنورەکانی کوردستان پژاکی لێ نیە،پێم سەیرە لەو ھەموو پێشمەرگەیە کەسێک لە سنور نەبێت “ووتە نەرموو نیانەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەڵێت بە ئێرانمان وتوە کاکی ئێران خەڵکی بێ تاوان گوناحی چییە!!لە ئێران تێبگەن ئەوە ئێران داوایی ١٠٠ ملیار دەکاتو دەڵێت حەقی خۆمانە تۆپبارانی ناوچە کوردیەکان بکەین سیاسەتمەداران وڵامتان بۆ ئەمە چیە؟عەوداڵ خۆم بۆ حاڵی کورد میدیاکەشتان بستێک بر ناکا کەمپین دادای فەقیر دەدەات ،ئیلاقاتی دیبلۆماسی دەزانن چییە؟! لەکام زانکۆ خوێندوتانە ئەو زانکۆییەی ژێر دەستەی حزبەو حەرەمی دەشکێت بەرگری خۆش بەرگری، پەرلەمانە حەیاتەکەی خۆمان ئازایە ٤ملیار بۆ میوانداری و ٥٠ سەد دوڵاری لە یەک چرکەیەک سەرف بکرێت بۆ میوانێک ،ئەی بۆ تواناتان نیە ١ملیار بۆ خێمە دابین بکەن بۆ ئاوارەکان ئەوە رێکخراوەکان خێرمان پێدەکەن ئەوەیە یاسای بودجە دارشتن وکەموو کوریی،دەمەوێت ڕاستیەک بلێم بابزانم دیسانەوە ڕاستی دەلێم یان قسەیەکی حشا ھەڵنەگرە ساڵی ١٩٨٦بۆ ١٩٨٩ منداڵ بوم دایان بەگوێمدا ووتیان ئێران ھاتۆتە ناوچەی شوانی نزیک شاری کەرکوک دوای ئەوە زانیم کارەساتی ھەلەبجە بووەوەئەوەشم بیست رژێمی بەعس بە حزبکانمانی راگەیاندبو ھۆشیاربن ئێران سنور ببەزێنێت ئێوە بەرپرسیارن!! ئەوەش دەڵێن ئێران دەولەتێکی ئیسلامە لە ئێوە دەپرسم لە سێدارەدان و تۆپباران و دەربەدەرکردنی خەڵکی بێ تاوان و داوای ئازادی ئەم ناحەقیانە بۆ کویێ ھەنگاو دەنێت ئەوە ئیسلامە دەرجە دووی جیھانی لە تلیاک بەرھەمھێنان وەبە سیاسەتمەدارانی کورد دەلێم نەک چاوەخواری ساڵی ١٩٩١بن واتا کۆچ و ڕەوەکە ئێران سەد ئەوەندە شەرمەزارە، زانایی ئێوە مودێرنە.
ن\ئارام کەرکوکی
aramkarkuki@hotmail.com