بورھان شێخ ڕەئوف
بەھاری عەرەبی یەکەم زۆر کۆن نەبووە و لە بیرەوەری زۆربەماندا تا ئێستا زیندووە بە تایبەتی ئەوانەی مەیل و ئارەزووی چاودێری ڕووداوە سیاسیەکانی ئەم ناوچە ئاڵۆزو ھەستیارو پڕلە کێشەو ململانێمان ھەیە.
موحەمەد بوعەزیزی ئەو گەنجە توونسیەی ی کەدەرچووی زانکۆ بوو بە عەرەبانەیەک و دەستگێڕی دەکردو خۆی دەژیاند کاتێک بواری کارکردنیان نەدا خۆی سووتان و دواتر گیانی لە دەستداو بووە پزیسکی شۆڕشێکی گەورە نەک ھەر ڕژێمی دکتاتۆری زەین ئەلعابدین بن عەلی سەرۆکی تونسی ڕاماڵی بەڵکو بوو بە شەپۆلێکی گەورەی شۆڕش و ڕاپەڕینی جەماوەری کە وڵاتە عەرەبیەکانی میسرو لیبیاو یەمەن و سوریای گرتەوە کە لە میسر حوسنی موبارەک ناچار بە دەست لە کارکێشانەوە کراو شۆڕش سەرکەوت و دواتر ئیخوان موسلمین دەستەڵاتیان گرتە دەست و شۆڕش لە ئامانجە پیرۆزەکانی داماڵراو شەڕوململانێ ی گەورەی بە دوای خۆیدا ھێنا .
لە لیبیا عەقید موعەمەر قەزافی دوای چەندین مانگ بەرەنگاربوونەوەی خەڵک کوژراو لەوساوە تائێستا شەڕو ململانێ ی خوێناوی یە لەو وڵاتە دەوڵەمەندە کە بەشێکی زۆر ی وێرانو کاول بووە و تا ئێستاش لە ئاسۆەوە ئومێدێک نی یە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە ئاڵۆزە.
سوریاش لەدوای ھەشت ساڵ شەڕوململانێ ی خوێناوی لە نێوان تاقم گروھە تیرۆریستەکان و ڕژێمی ئەسەد لە دەستدانی بەشی زۆری خاکی سوریالەلایەن ڕژێمی ئەسەدو کۆنترۆڵکردنی لە لایەن ھێزەکانی ئۆپۆزەسیۆنەوە کە ھەموو ھێزی توندڕەو وتیرۆریستن دواتر ڕژێمی ئەسەد بەرەنگارییان بووەو توانی ھەموو خاکی ئەو وڵاتەیان لێ بسێنێتەوەو لە گۆشەیەکی تەسک لە پارێزگای ئەدلب کۆیان بکاتەوە جگە لە ناوچە کوردییەکان کەتا ئێستا ھەسەدە بە پشتیوانی ئەمریکا پارێزگاری لێدەکات.
لە یەمەنیش بارودۆخ لە سوریا باشتر نی یەو سەرئەنجام شۆڕشەکە بووە بە شەڕێکی ناوخۆیی بە وەکالەت لە نێوان حووسیەکان بە پشتیوانی ئێران و حکومەتی شەرعی بە سەرۆکایەتی سەرۆک عەبد ڕەبە مەنسور ھادی کە ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە پشتیوانیان دەکات .
بەھاری عەرەبی یەکەم ئەگەر بۆ ئازادی و یەکسانی و نان و کۆتایی ھێنان بە ڕژێمە تاک حزبی و دکتاتۆرە بنەماڵەییە پشتاوپشتەکان بووبێت ئەوا بەھەوڵی حزب و تاقمە ئایینیەکان و ڕژێمە دکتاتۆرەکانی عەرەب و دەستێوەردانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و تەنانەت ناوچەکەش کە ھیچیان لەگەڵ سیستمە دیموکراسی و کرانەوە نەبوون لە بەرئەوە کەوتنە پیلانگێڕان بۆ لەناوبردنی ئەو شۆڕشانەو ئامانجەکانیشیان بەدی ھات .
بەڵێ زۆر ڕاستە توندوتیژی توندوتیژی بەرھەم دەھێنێت ئەو سەنگەر بەندییەی کە لە نێوان بزوتنەوە ئیسلامییە سیاسیەکانی میسرو لیبیاو تونس و یەمەن و سوریالە لایەک و ڕژێمە عەرەبیە کانی ناوچەکە لەلایەکی ترەوە ئەوەی بەرھەم ھێنا کە بینیمان بووە مایەی وێران بوونی بەشی زۆر ی ژێرخانی ئەو وڵاتانەو کوشتن و برینداربوونی سەدان ھەزار کەس و ھیچ گۆڕانکارییەکی جدی نەھاتە ئاراوە کە بارودۆخی مافی مرۆڤ وخزمەتگوزاری باشتر بکات ئەو گرەوەی کە گەلانی ئەو وڵاتانە کردیان بۆ ئازادی و ژیانێکی باشتر دۆڕاو ھێزە کۆنەپارێزەکان سەرکەوتوو بوون لە بێئومێدکردنی خەڵک بە گشتی .
بەھاری عەرەبی دووەم
ئەوەی لەم دواییەدا لە ھەندێک وڵاتی عەرەبی تر سەری ھەڵداوە وەکە لە جەزائیرو سودان لە میدیای عەرەبیدا بە بەھاری عەرەبی دووەم ناسراوە , ڕاستە ئەوەی لە جەزائیر دەگوزەرێت جیاوازە لە تونس و میسرو سوریاو یەمەن تائێستا خۆپیشاندانی ئاشتیانەیەو کەس زیانی پێنەگەیشتووە و جەزائیر ژانی دیموکراسی و ئازادی گرتووە و ھاوار دەکەن بە ئاشتی بەئاشتی و سوپا تائێستا بێ لایەنە ھەرچەندە لە سەرەتای دروستبوونی ئەو دەوڵەتەوە لەکاتی سەربەخۆبوونیەوە پشتیوانی حکومەت بووە بەڵام ئێستا لە بەردەم ئەزموونێکی سەختدایە ئایا سیسیەکی وەکو میسر بەرھەم ناھێنێت سوپای جەزائیر؟
ماوەتەوە سودان ئەگەرچی سودان پێش کودەتاکانی جەعفەر نمیری و عومەربەشیر خاوەنی حزب و تاقمی ئیدیۆلۆجی و فرە چەشن و ڕەنگ بوون بەڵام لە لایەن ئەم سەربازە ئیسلامیە سیاسیانەوە ھەموو شتێک قۆرخکراو ئێستاش ئەم بزوتنەوە نوێ یە دژبە توندوتیژییە و بە حەرامی دەزانێت و سووپاش زاتی ئەوەناکات دەست بۆ توندوتیژی ببات ھەرچەندە قوربانیش بووەلەبەرئەوەی دەستبردن بۆ چەک و کاردانەوەی سەربازی و ئەمنی ئاکامەکەی ڕوونە وەکو سوریاو یەمەن و لیبیایە .
دووا وتەم ئەوەیە ئەگەر توندوتیژی بەھاری عەرەبی یەکەمی نابووت کردوو کردی بەپاییزو خەزان ئەوا بەھاری عەرەبی دووەم دەبێت دەست بۆ چەک و توندوتیژی نەبات ئەوا گۆڕانکاری ڕوودەدات و ە بەڕێوەیە .