پێشکەشە بە ھەژارانی وڵات
بەھای مرۆڤ لە رۆژگاری ئێستا
پێوەرەکەی پارەیە و ماڵی دونیا
سەردەمێکە تێیدا دەژین
ھەژاران پایز ئاسا وەرین
نان کاڵایە بە دەستی خاوەن سامان
ھەر ساتێ ویستی تۆ دەمری لە ژیان
خودایە گەر ئەوەیە دادپەروەری
دەبا چیتر ئەو دڵە بێ ھیوایە نەژی
تێکست : ئاری ئازاد
٣٠-٤-٢٠١١