کارۆخ مەلا ئەسعەد: بە مەبەستی بەرهەم هێنانی چەند کارێکی هونەری گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ئێستایشدا گۆرانیەکی تایبەت ” بۆ کوردستان” چڕیوە و سەرقاڵی کلپ کردنیەتی.
گۆرانیبێژ ” بەڵێن خالید” بە “جرا”ـی ڕاگەیاند ماوەیەکە بە مەبەستی بەرهەم هێنانی چەند کارێکی هونەری گەڕاوەتەوە باشوری کوردستان، یەکێک لەو کارانەیشی دروستکردنی ئەلبوومێک گۆرانیە کە زیاتر لە نیوەی کارەکانی ئەو ئەلبوومەیشی گەیشتوەتە قۆناغی تەواو بوون و بەردەوامیش لە هەوڵدایە بۆ تەواو کردنی.
گوتیشی:” کاتێک ئەلبومەکەم ئامادە بوو هەوڵی دۆزینەوەی سپۆنسەرێکی باش دەدەم بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا بەباشترین شیوە پێشکەیشی هەوادارانمی بکەم.
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەید بەڵێن دەڵێت:” گۆرانیەکم بۆ کوردستان بەرهەم هێناوە کە هۆنراوەکە مامۆستا “جەبار حەبیب” هۆندووتیەوە و تێیدا ناوی هەموو شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانم هێناوە و لەم هەفتەیەیشدا لەگەڵ دەرهێنەرو وێنەگر “حەمەی شەم” بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کاری کلیپی بۆ دەکەم.