بورهان شێخ رەئوف
دوای ساڵێك كاری به‌رده‌وام سه‌ره‌نجام به‌ره‌ی مێزگردی شه‌ش قۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە توركیا، گه‌یشتنه ده‌قێكی سازان بۆئه‌وه‌ی له كاتی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنەکەی داهاتوودا په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن، ده‌قه‌كه پێكهاتووه له (240) لاپه‌ڕه كه (2300) ماده له خۆده‌گرێت، كه هه‌موو لایه‌نه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی توركیای تێدایه، ره‌نگدانه‌وه و سازانی دید و بۆچوونی شه‌ش حزبه به ئایدیۆلۆژیای جیاوازه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك بابه‌ت و سێكته‌ر هه‌یه باسی نه‌كراوه له‌و په‌یپه‌ره درێژه‌دا، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناكۆكییان له‌سه‌ری هه‌بووه و نه‌سازاون له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها بابه‌تی تریش هه‌یه به شێوه‌ی راگوزه‌ر و رووكه‌ش ئاماژه‌یان پێدراوه، له‌به‌ر هه‌مان هۆكار. به‌ڵێنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانین بڵێین دیارترین به‌ڵێنه‌كانی ناو ده‌قه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، گێڕانه‌وه‌ی توركیایه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی كه له پێنج ساڵی رابردوودا سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له‌كاردابوو دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له ساڵی 2016 دا، ئه‌و شه‌ش حزبه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دیكتاتۆریی و ده‌ستگرتنی یه‌ك كه‌س به‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵات‌دا، جگه له‌وه‌ش سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی حزبیشه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نه‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات و یه‌كێتیی نیشتمانی وڵات بپارێزێت، به‌ڵكو ناكۆكی و جه‌مسه‌ربه‌ندی و ململانێكان قووڵتر ده‌كاته‌وه، لەکاتێکدا جاران سەرۆک کۆمار دەبوو دەست لە کاری حزبی بکێشێتەوە، بەڵام لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەردۆغاندا ئەو بڕگەیە لە دەستووردا لابرا. (جه‌هه‌په) به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵۆ پێناچێت خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ پێش حوكمڕانی ئه‌كه‌په، چونكه ئه‌مان له ده ساڵی رابردوودا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه بوون به سیاسه‌ته كۆنه‌كانی خۆیاندا ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م تاقمه شه‌ش قۆڵییه سۆزداری و مه‌یلیان بۆ سه‌رده‌می پێش حوكمڕانی (ئه‌كه‌په) هه‌یه، كه حكومه‌ته‌كان هه‌میشه به شێوه‌ی ئیئتلافی له نێوان چه‌ند حزبێكدا پێكده‌هێنرا، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ره‌سیان ده‌هێنا و نه‌یانده‌توانی خولی حوكمڕانییه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام هیچ نه‌بێت ئه‌م مێزگرده ده‌شێت رێگر بێت له‌وه‌ی ئیئتلافه‌كه‌یان ئه‌مجاره زوو هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و پلانی 10 ساڵی دابنێت بۆ جێبه‌جێكردن، له شێوه‌ی پلانی 10 ساڵی یه‌كه‌می حوكمڕانی (ئه‌كه‌په) كه له 10 ساڵی دووه‌میدا پاشه‌كشه‌ی لێ‌كرد. كۆتاییهێنان به ده‌ستوه‌ردانی سوپا له سیاسه‌تدا هه‌ندێك بابه‌تی گرنگی تر كه ئۆپۆزسیۆن رژدن له‌سه‌ری و پاشه‌كشه هه‌ڵناگرێت، كۆتاییهێنانه به رۆڵی سوپا له ژیانی سیاسی‌دا و كاركردن به ئاڕاسته‌ی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا و پابه‌ندبوون به هه‌موو پێداویستییه‌كانی، ئه‌مه چ جای پابه‌ند بوون به ئه‌ندامێتی هاوپه‌یمانی ناتۆ و كاریگه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیادا، هه‌روه‌ها ئه‌كتیڤكردنی دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکەدا، گێڕانی رۆڵی خێر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كان له جیاتی بوون به به‌شێك له‌و كێشه‌و ململانێیانه. له‌وانەیه بوونی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو و عه‌لی باباجان له‌و هاوپیمانییهدا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌یله بێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پلانی 10 ساڵه‌ی یه‌كه‌می حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، چونكه ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و بیرۆكه‌یه بوون، به‌ڵام پێناچێت (جه‌هه‌په) به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵۆ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ پێش حوكمڕانیی ئه‌كه‌په، چونكه ئه‌مان له 10 ساڵی رابردوودا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه بوون به سیاسه‌ته كۆنه‌كانی خۆیاندا به ئاڕاسته‌ی كرانه‌وه به‌ڕووی ناوه‌نده موحافیزەکارەکاندا به‌تایبه‌تی كورد كه به‌هه‌موو ته‌مه‌نی كۆماری توركیا په‌راوێز خراون، له‌لایه‌كی تره‌وه حزبی باش (ئیی پارتی) به سه‌رۆكایه‌تی مۆراڵ كیشنهر دیدگای بۆ ئاینده روون نییه.
Discussion about this post