بەشی یەکەم
بەڵگەنامەی ژمارە ( ١ )
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش
ژمارەی بڕیار ٥٢٩
رۆژی بڕیار ٢٣/ محەرەم/ ١٤١٠ ز
٢٤/٨/١٩٨٩ ك
بەگوێرەی بڕگەی ( أ ) ی ماددەی ٤٢ لە دەستور، ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕس بڕیاریدا :-
یەکەم :- هەمو عێراقییەکی دانیشتوی پارێزگاکانی دەرەوەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، دەتوانێت پارچەزەوی لە پارێزگاکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمیدا هەبێت ، سەرباری ئەوەی کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆێدا هەیەتی، وەدەتوانێت قەرزیش لە بانکی خانوبەرە وەربگرێت.
دووەم :- هەمو عێراقییەکی دانیشتوی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، دەتوانێت پارچەزەوی لە شاری بەغداو پارێزگاکانی تر بێجگە لە ( نەینەوا { موسڵ } ، تأمیم { کەرکوك } ، دیالە ) دا هەبێت ، سەرباری ئەوەی کە لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیدا هەیەتی، وە دەتوانێت قەرزیش لە بانقی خانوبەرە وەربگرێت.
سێیەم :- ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی رەسمی { حکومی } دا بڵاودەکرێتەوە، وە بە هیچ دەقێك کارناکرێت کە دژ بەئەم بریارەبێت.
سەدام حسێن
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش
* ئەم بەڵگەنامانە بەشێکی گرنگن لە بەڵگەنامەکانی پاشکۆی کتێبی ئەنفال – کورد و دەوڵەتی عێراق
کە برای نووسەر ( شۆڕش حاجی رسوڵ ) لە ساڵی ( ٢٠٠٣ ) دا لە لەندەن بە چاپی گەیاندووە، بە رێز و سوپاسەوە ڕێگەی پێدام کە بەرچڤەی بکەم لە عەرەبییەوە بۆ کوردی، لەم کارەمدا سودێکی زۆرم لە کتێبەکەی و سی دی ( دۆکۆمێنتەکانی ئەنفال ) بینییوە کە بەڕیزیان لە لەندەنەوە بۆی ناردم، لەگەڵ سوپاس و پێزانیندا، بۆ بەراورد لەگەڵ دەقە عەرەبییەکەیدا هەمان ژمارەیان گرتۆتەخۆ. لەگەڵ پۆزشێکی بێسنوردا بۆ ( شەهید، پێشمەرگە، هاوڵاتی، سەرکردەی لایەنەکان ) زاراوە دزێوەکانی ئەم بەڵگەنامانە زمان حاڵی حکومەتی بەعسە، کە لە فەرهەنگیاندا سوکایەتییان بە بەها پیرۆزەکان دەکرد، بۆ نمونە :-
شەهید، سەرکردەی نەمر :- گۆڕ بە گۆڕ.
شۆڕش :- پیلانگێڕی دژی وڵات، گێرەشێوێنی.
شۆڕشگێڕ :- تاونبار، ئاژاوەگێڕ
پێشمەرگە، خەباتگێڕ :- گێرەشێوێن، تێکدەر، ئاژاوەچی.
جاش :- جەنگاوەر.
گەڕانەوە بۆ سەر رێگای راست :- ملکەچبوون بۆ رژێمی بەعس.
هاتنەوە ریزی نیشتمان :- پەشیمان بونەوە، پاکانەکردن لە کاری شۆڕشگێڕی.
سەرکردەی زیندوو :- نۆکەری بێگانە، خۆفرۆش.
{ } رونکردنەوەی وەرگێڕ.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی