ھۆشیار سەد وەلی : لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە ڕێکخراوی القاعدە و حزبە ئیسلامیە توند ڕەوەکان و عەرەبە شۆفێنیەکان چاویان بەم ئازادیەی ئەمڕۆدا ھەڵنایە بویە ڕۆژانە لە خوار و ناوەڕاستی عێراق چەندین کردەوەی تیرۆریستی و رفاندن و تۆقادندن ئەنجام ئەدەن ,
شاری کەرکوک جیاواز لە شارەکانی دیکەی عێراق بە ھەوڵ و ماندو بونی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش توانیویانە کۆنترۆڵی شارەکە بکەن و بیپارێزن لە دەستی تیرۆریستان ,بەڵام ماوەیەکە نائارامی باڵی بەسەر شاری کەرکوکدا کێشاوە و ڕوبەڕی چەندین کردەوەی تیرۆریستی و رفادن بوەتەوە ئەمەش بوەتە مایەی بێزاری دانیشتوانی شارەکە ھۆکاری ئەم کردوە تیرۆریستیانەش ئەوەیە چەندین خێزانی عەرەب لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ھاتونەتە نێو شاری کەرکوکەوە لە رێگای دەزەگای ( ھجرە و مھجرین ) ەوە نیشتەجێ بونە بەبێ ھیچ چاودێریەک و زۆربەی ھەرە زۆریان لە دامودەزگا حکومیەکان و ھێزەکانی سۆپای نوێی عێراق بە فەرمی لەلایەن حکومەتی ناوەندی بەغداوە دامەزراون ,لەلایەکی دیکەشەوە عەرەبە ھاوردەکان قەرەبوی مادەی ١٤٠ یان وەرگرتوە و تائێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ شارەکانی خۆیان کە لێوەی ھاتوون و ئەو عرەبانەی دێنە شارەکەوە لەماڵەکانی ئەو عەرەبە ھاوردانە نیشەجێ دەبن,ئەوەی جێگای داخە سەرەڕای ئەو ھەڵوێستە نەرمیەی کە لیستی کوردستانی نواندویەتی لە بەرامبەر پێکھاتەکانی دیکەی شاری کەرکوک بەتایبەتی بەرەی تورکمانی کە لەکاتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە زیاتر ٠٦٠ / ٠ ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا ,سەرەڕای ئەو ڕکابەریەی بەرەی تورکمانی لەگەڵ کورد دەیکرد و ئەو ھەڵوێستە نا مرۆیانەی دژی کورد ئەنجامی ئەدا,لیستی کوردستانی بێبەشیانی نەکرد لە دابەشکردنی پۆستەکان تا لەم دوایەیشدا پوستی سەرۆکایەتی پارێزگا کە مافی لیستی کوردستانی بوو بەڵام لەمافەکەی خۆی خۆشبوو بەخشی بە بەرەی تورکمانی ئەمەو چەندین پۆستی دیکەی تری گرنگی بەخشی پێیان لەگەڵ ھەموو ئەمانە ,ژاڵە نەفتچی کە پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانیە لە لێدوانێکیدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی دەکات چاو بە دەزگا ئەمنیەکانی شاری کەرکوکدا بخشێنیچتەوە ھاوکات داواش دەکات ھێزەکانی سوپای عێراق ئەمنی شارەکە بگرنەدەست و باری ئەمنی شارەکە بپارێزن جکە لەمەش لە زۆربەی لێدوانەکانی دیکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە گوایە مادەی ١٤٠کۆتایی پێھاتوە و ماوەی بەسەرچوە ژاڵە نەفتچی ئەوەی لەبیر چوە کە مادەی ١٤٠ لەبەرنامەی حکومەتی عێراقیەوە جێگیر کراوە لەکاتی پەسەندکردنی بوجەی ئەمساڵیشدا بوجەی بۆ تەرخان ئەکرێت, ئەگەرچی پێویست وابوو بەرەی تورکمانی لەگەڵ ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەی کورد کە نواندی بۆیان باشتر وابوو دەستیان بخستایە نێو دەستی برا کوردەکانیان و ھاودنگ بونایە بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان نەک ھەر ئەمەیان نەکرد بەڵکو ڕۆژانە ھێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر کورد ھاوشێوەی ئەم لێدوانەی نەفتچی, بۆیە باشتر وابوو لیستی کوردستانی لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکان لە پارێزگای کەرکوک بەقەید و شەرت دابەشی بکردایە نەک بە عاتفی چونکە ئەوەتا ھەرچیەکمان کرد بۆ بەرەی تورکمانی پێی نازانن ئەوان و ھیچکاتێک لەگەڵ مافە ڕەواکانی ئێمەدا نین ڕاستە پێشینان وتویانە(( بەڵا بدا لە شەواڵ شڕم کوڕ کەس نابێتە کوڕم )) .
Wshyar_wali١٢@yahoo.com