فەلاح ئەحمەد/سوید ٤/١٠/٢٠١٣ بە جوتێک کالەی ئەدیداس و کابۆیەکی شڕەوە ،،بە دەم پێکەنینەوە چەندە جوانبوویت کەبینیمیت کامێرایەکت بەسەرشانەوەیە،،
لەودەمەدا ماڵمان سفرە و خوانەکەی تەنها چوار دەنک تەماتەی سورەوکراوبوو،،ڕاخەرمان زەویەکی ڕەق و تەق بوو،،بە هەوای پایز و سەرمای زستان خۆمان دادەپۆشی ساڵی نەوەدەکان بوو،،کێم بینی کێ؟؟ تۆم بینی ئەی پەپولەکەی ڕاگەیاندنی کوردی ئەی کوڕەکەی حاجی فەرەجی خانەقا[ بەکر فەرەج ] تۆ نەک هەربەتەنها کامێرات بەسەرشانەوە بوو بگرە هێمای ژیانەوەی کوردستان بوویت،،تۆ خۆت کەم نەبوویت،،قسەخۆسەکانت خوانی ماڵمانی پڕتر کردبوو،،کە تۆ هاتی ژیانەوەت بە هەڵەبجە بەخشی،،ئەو دەمەی کەس نەبوو کەس تەنها تۆ و چەند هاوڕییەکی خۆت هەبوون،،هێندە جوان بوویت لە پەپولەیەکی پەمەیی سەر گوڵالە سورەکانی عەبابەیلێ و دەشتی شارەزوور ئەچوویت،،نەرم نەرم باڵەکانت دەجوڵاند هێواش هێواش بە ئەسپایی و بەنەرمی نووکی پێیەکانی لەسەر زەوی و خاکی هەڵەبجە دەگواستەوە دەتووت نەبادا تەرمی مناڵێکی هەلەبجە لە زرمەی پێیەکانت خەبەری بێتەوە،،ئەی پەپولە ئەسمەرەکەی گەلی کوردستان بەکر فەرەج گیان چەند خۆشەلام کاتێک بیری ئەو ڕۆژ و یادگاریە جوانەکەت ئەکەمەوە،، سڵاو لەو ڕابووردوە جوانەت ئەی پەپولەکەی سەر چڵەنێرگزی ڕاگەیاندنی کورد و کوردستان کاکە بەکر گیان،،ئەو دەمە تۆ و ئەوانی تر بەبێ بوجە و بە خۆبەخش کارتان بۆ بەرەو پێش بردنی کورد و کوردستان ئەکرد،، ئەودەمە من و تۆ و ماڵی هەردووکمان تەنها خوانی سەر سفرەمان تەماتەیەکی سوور بوو نەوەک ئێستای درۆ و دەلەسەمان و ماستاو چیەتیمان،،باش دەزانم تۆ هەر خۆت نیت بەتەنها بگرە هاوەڵەکانت لەم سەفەری دەستلەکار کێشانەوەت زۆرن نامەوێت ناویان بەرم،،ئێوە چیبوون چی؟؟ مەگەر من و ئەو خودا و خاوەن ویژدانەکان بزانین ئێوە کێ بوون،،،!!! ئاخــــــخ لەدەست چەرخی زەمانە چۆن بەلای دەستاڕی ئاشەوانی ماستاوچییەکانەوە دەڕوات ئاخ و سەد هەزار داخ،،، کاکە بەکر گیان ئەم دەست لەکار کێشانەوەت لام من وەک ئەوەوایە بەزۆر و زۆرداری گۆڕی باوکی ڕەحمەتی خۆم هەڵبدەمەوە،،زۆر ئەستەمە بیر لەوە بکەمەوە،،چیتر من بەرگەی ئەو ئازارە ناگرم،،تۆ تەنها کەس نیت وازدێنیت،،بگرە زۆر لە هاوەڵەکانت پێش تۆ ئەو ژەهری ناو شوشەی گوڵاویان نۆش کردوە،،ئەم بڕیارەت لە ژەهرێک دەچیت کەلەناو شوشەیەکی گوڵاودا بێت لە باوکمانەوە بۆمان بەجێمابێت،،ئەستەمە گوێ لە گۆرانیەک بگرین کاتێک بیرەوەری چەوسانەوەمان وەبیر دەخاتەوە،،زۆر زوڵمە قەبوڵی ئەوە بکەین کاتێک فرمانی گوشت و کوشتارمان بەسەرماندا دەسەپاند،،ئەم بڕیارەی تۆش هەمان شتە،،،بەڵام جەخار و ئەفسووس چی دەکەیت لەدەست زەمانە کاتێک وڵات و بەرپرسیاریەتی بەدەست نێرەمووکەوە بەڕیوە بچێت،،هەرگیز ناحەقت ناگرم کاکە گیان،،من لێرەوە دەست خۆشیت لێدەکەم،،ئەی گەورە و مامۆستای من،،قوربانی تۆ و هاوەڵەکانت بم کە ئێوە بوون منتان بە خەڵکی ناساند،،تۆ و هاوڕێکانت بوون واتان لە من کرد وەک فەلاح خۆم بناسێنم،، ناوتان لەسەر دڵە قەت قەت لە بیرتان ناکەم،،تۆ چەند جوانیت هەمیشە وەک پەپولەیەکی سەر چڵە نێرگزێکی ڕاگەیاندنی کوردیت،، من لێرەوە دەست ماچ دەکەم،، چەپکە گوڵیک لەبەر ئەو قاچانەتدا دادەنێم،، ئەی پەپولەکەی ڕاگەیاندنی کوردی تۆ کەم نیت تۆ گەورە و میهرەبان و سەروەری منیت،، تۆ مامۆستای ژیانی منیت تۆ دەستی من و زۆرێکی وەک منت گرتووە هەتا ڕێچکەی ژیانی خۆمان بگرین،، تۆ ئوستاز و پرۆفیسۆری ئێمەیت،،زۆرت بەسەرمانەوە هەیە،،هەموو گوندەکانی کوردستان،، بنەماڵەی شەهیدەکان،، ئاوەدان کردنەوە،، ڕۆشنبیران،،، شانۆکاران،، هونەرمەندان و سەدان چین و توێژێکی تر گەر هەموومان بە ویژدان بین؟؟؟ ئەوا دەبێت خۆمان بە قەرزاری تۆ بزانین،، کەم نەبوو ٢٢ ساڵ لە پاش راپەڕین،، ئەی پێش ڕاپەڕین بۆ باس نەکەین؟؟ بەویژدانەوە من لای خۆمەوە زۆر زۆر سوپاسی تۆ و هاوەڵەکانت دەکەم کە منتان بە قوتابی و خوێندکاری خۆتانزانی،، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئێوە هەمووتان مامۆستای من بوون بیرم ناچێت ناوتان دەبەم بە ویژدانەوە هەمیشە باستان دەکەم،، کاکە بەکر گیان گەر تۆ دەست لە کار بکێشیتەوە و هیچ نەکەیت؟؟ ئەوا مێژووەکەت هەمیشە لە کارکردندایە وامەزانە لێمان دووریت هەمیشە وەک ئەو پەپولەی سەر چلە نێرگزەکانی کوردستانیت،،،،،، من سوپاسی مامۆستاکانم دەکەم:- بەکر فەرەج،،هاوڕی عەزیز،،ئاکۆ عومەر،،هەردی عومەر،،مەریوان عەبدوڵا،،خوالێخۆش بوو[ کاکە دڵشاد ]،،ڕیبوار عەلی قادر،،،دانا بەکر،،،عوسمان نوری،،کاروان شیخ عوسمان،،دەڵبەند موستەفا،،دیار جۆڵا،،ئاکۆ عەبدولقادر،،کاک یوسفی حاجی یونس،،ئاسۆ جەمال مختار،،کاک شوان کابان ،،کاک شیخ جەمال،،کاک عەباس عەبدولڕەزاق،،خوالێخۆشبوو ئازاد خانەقینی،،پەروا عەلی،،ئەحمەد خانەقینی،،خەلیلی تەنسیق،،نەورۆ زفەتاح،،دانا کەرکوکی،،هاوڕێ موستەفا،،خاتوو هێرۆ عەزیز،،ڤیان خان،،تارا جەلال،،کاک فەرەیدوون محەمەد،،کاک سەلامی موحاسیب ناسرابوو بە پیاوی پارەکە،،زۆر بوورن ئەگەر ناوی ترم نەنوسسیبێت،