فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد تەھا کەریمی لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “کوریتیبا”ی برازیل نمایشکرا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی “بەکرێگیراوی سپی”، فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دەرھێنانی سینەماکاری بانەیی تەھا کەریمی و لە دەرھێنانی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای ئەزموونی و دیکۆمێنتی ئێران، لە دووەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کوریتیبا”ی Curitiba برازیل لە دوو سانسی جیاوازدا سەرەتا کاتژمێر ٥ی دوانیوەرۆی ٣١ی مای ٢٠١٢ و لە سانسی دووەمیشدا کاتژمێر ٨ی شەوی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە ھۆڵی ژمارە یەکی سینەما ئۆلھەری شاری بەندەری کوریتیبای برازیل نمایشکرا.
ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “کوریتیبا” بریتین لە: “ئانێدریا تۆناچی” Andrea Tonacci لە وڵاتی ئیتاڵیا، “ئێلیزا سۆلاس” Eloisa Solaas لە وڵاتی و “جۆیس لۆیس تووریس لێڤیا” Jose Luis Torres Leivaلە وڵاتی برازیل.
کۆمپانیای سینەمایی “ستاک فیلمی سنە” بە بەرپرسیاری سینەماکاری کورد سەتار چەمەنی گوڵ و خاتوو ڤیدا ساڵحی فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە.
ئەمساڵ لە لایەن سینەماکارانی سەرتاسەری دنیاوە ٣٥٠٠ فیلم بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “کوریتیبا” رەوانەکرابوو، کە تەنیا ٦٦ فیلم لە ١٥ وڵاتی جیھان بۆ نمایشکردن لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە وەرگیران کە فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” یەکێکە لەم فیلمانە.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی فیلمەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، بەشی پێشبڕکێی فیلمی برازیل، بەشی پێشبڕکێی روانینێ نوێ، بەشی پارانا و ھەروەھا چەندین دانیشتنی پسپۆڕانە سەبارەت بە ھونەری سینەما، لەوانە: ڤۆرکشۆپی فێرکاری فیلمی دیکۆمێنتی بە بەشداری ” ئیوالدۆ مۆکرزێل”Evaldo Mocarzel ، کارگەی زمانی فیلم بە ئامادەبوونی “ھێرنانی ھێفنێر”Hernani Heffner و کارگەی سیناریۆ بە ئامادەبوونی “فیرناندۆ ماریس” Fernando Marés لە رۆژانی ٢٩ی مای تا ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە سینەما ئۆلھەری شاری بەندەری کوریتیبای برازیل بەڕێوەچوو.
فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دەرھێنانی تەھا کەریمی لە یەکەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “گۆڵف” لە وڵاتی ئیمارات نمایشکرا و توانی پلەی دووەمی باشترین فیلمی دیکۆمێنتی بڵندی بەشی “خەلیج”ی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی بڵندی سینەمایی و دیکۆمێنتاری، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، ئەنیمەیشێن، ئەزموونی و دیکۆمێنتی لە دەرھێنەرەکانی وڵاتانانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێدا لە رۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئەپریلی ٢٠١٢ لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://olhardecinema.com.br/en/filme/i-am-white-mercenary/
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی “بەکرێگیراوی سپی”.