فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد تەھا کەریمی بەشداری لە بەشی پێشبڕکێی ٢٥مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوەڵەتیی فیلمی دیکۆمێنتی ئامستێردام “ئیدفا”ی ھەڵەندی دەکات.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی ئەم فیلمە، فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دەرھێنانی تەھا کەریمی و لە بەرھەمێھنانی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای ئەزموونی و دیکۆمێنتی ئێران و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکاری بانەییە، لە چوار سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی “پانۆڕاما: رەنگدانەوەی وێنەکان” لە میانەی ٢٥مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دیکۆمێنتی ئامستێردام “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی ھەڵەندا نمایش دەکرێت.
ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان دێتەئەژمار، بە بەشداری کۆمەڵێک فیلمی دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان لە بەشە جۆاروجۆرەکانی بەشی پێشبڕکێی و بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی چاوخشاندنێک بە فیلمە سەرکەوتووەکانی ٢٥ی ساڵی ڕابردووی ئەم فیستیڤاڵە، بەشی دانیشتنی پسپۆڕانە بە ئامادەبوونی دیکۆمێنتسازانی ناوداری جیھان سەبارەت بە سینەمای دیکۆمێنتی لە رۆژانی ١٤ تا ٢٥ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢ لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
کۆمپانیای سینەمایی “ستاک فیلمی سنە” بە بەرپرسیاری “سەتار چەمەنی گوڵ” فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە.
فیلمی دیکۆمێنتی “بەکرێگیراوی سپی” لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە دوو بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی و ھەروەھا بەشی پێشبڕکێی شەڕ لە میانەی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سینەما حەقیقەت” لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بڵندی دیکۆمێنتی بەشی نێودەوڵەتی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمە دیکۆمنێتارییەکان بەدەستبێنێت و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانەوە تەندیسی فیستیڤاڵ، لەوحەی فەخری و بڕی پارەی نەقدی پێبەخشرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.idfa.nl/industry/tags/project.aspx?id=٣٠C٢EB٦٥-١٦٨٨-٤D٨A-B٩٠A-٨٣٨B٤FE٨٦٠A١&tab=-
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی “بەکرێگیراوی سپی”.