سۆران مارف كەریم _سلێمانی
لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا و بەمەبەستی گرنگی و بایەخ دان بە پەروەردەكردنی نەوەیەكی تەندروست بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی سلێمانی كە یەكێك لە فەرمانگە كانی وەزارەتی رۆشنبیری لاوان حكومەتی هەریمی كوردستانەب لە ژیر ناوی (بایەخ دان بەمنداڵ دینەمۆی پێشكەوتنی ووڵاتە )بە چەند چالاكیەكی هەمە چەشنە ئەو یادە بەرز دەنرخێنێت و بڕیارە لە بەرواری 2-6-2010 یادەكە لە كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی لە هۆڵی ئەمنە سورەكەی سلێمانی بە هاوكاری ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن یادەكە بەڕێوە بچێت.