زانا دڵشاد دزەیی : بەڕێز حاجی، بێژەری ناسراوی کوردستان تیڤی رایگەیاند، بەبێ ئاگاداری خۆی لەلایەن کەسێکی نەناسراو فەیسبووکێکی بەناو دروستکراوە (barez haji)” بەڕێز پێیوایە “مەرامێکی سیاسیی لە پشتیەوە ھەیە”.
بەڕێز حاجی رایگەیاند، ئێستا فەیسبووکێک بە ناوی ئەوەوە دروستکراوە و بابەتی سیاسی دەوروژێنێ، کە ھیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نییە “لەبەرئەوە داوا لە ھەموو ئەوانەی دەکەم، کە لای ئەو کەسە ھاوڕێن و وادەزانن منم، ئەوە من نیم، فەیسبووکی من بە ناوی (barez haci)ـە، بەڵام ئەوەی کە ساختەیە (barez haji)ـە، لەو بڕوایەدام بە ھەزاران کەس قسەی لەگەڵ دەکەن، چونکە خۆی داوا لە خەڵک دەکات بۆ ھاوڕێتیکردن، لێرەوە داوا دەکەم ئەو فەیسبووکە ھاک بکرێت”. بەڕێز حاجی ئاماژەی بەوەشدا ئەو فەیسبووکەی بەناوی دروستکراوە بۆچوونی سیاسیی بڵاودەکاتەوە، کە دوورە لە بۆچوونی ئەو، “ئیشی من ئەوە نییە لەسەر سەرۆک قسە بکەم و لەسەر مەسەلەی تۆپبارانکردنی سنووری ھەرێم سەرۆک بە بەرپرسیار بزانم، ئەوە بۆچوونی من نییە، مادام شتێکی سیاسیی باس دەکات دڵنیام مەرامێکی سیاسیی لەپشتیەوە ھەیە و دەیەوێ کێشەی سیاسیم بۆ دروست بکات”.
بەڕێز حاجی گوتیشی “من ناتوانم ئەو کەسە بدۆزمەوە، بەس لێرەوە خەڵک ئاگادار دەکەمەوە ئەو کەسە من نیم و کەس بە ناوی منەوە قسەی لەگەڵ نەکات و بلۆک بکرێ”.