کارۆخ مەلائەسعەد: “دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەو بەر سەگێکی ماڵی (بەرَێز حاجی) لە ڕووداوێکی نادیاردا کوژرا، لەم ڕۆژانەیشدا ناوبراو دووچاری ڕوداوێکی ھاو شێوە بووەتەوە و سەگێکی دیکەی بەناوی (بۆبی) لە دەست داوە.
ھەر لەمبارەیەوە (بەرێز حاجی) بە “لاپەڕەی کراوەی ڕۆژنامەی “ھەولێر”ـی گوت:” کاتێک ھەستم کرد (بۆبی) وەکو ڕۆژانی پێشووی نەماوە، ڕاستەوخۆ نیشانی پویشکم داو چەند چارەسەرییەکی بۆکرا. وەلێ دوای ھێنانەوەمان بۆماڵەوە بۆ شەوی دواتر گیانی لە دەست دا.”
(بەرَیز) دەڵێت:” ھەر لە ساڵانی ڕابردوویشدا سەگێکی دیکەیشیان لێ کوشتم کە ئەویشیان وەک ئەوەی ئێستا خەمباری کردم. کاتی ئەوە ھاتووە لە وڵاتی ئێمەیشدا وەک ھەر وڵاتێکی دیکە ڕێز لە ئاژەڵ بگیرێت.”