سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” لەسەر درێژەپێدان بە بزووتنەوەی ژینا، داهاتووی کوردستان، باروودۆخی هەرێمی کوردستان و هەروەها دامەزراندنی تەلەڤیزیۆنی کورد و نەتەوەکانی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی کۆبووە.
سینەماکاری بەئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆشکی سپی لە شاری واشنگتۆن دی. سی؛ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمەریکا لەوانە: “کامێلا هەریس” Kamala Harris جێگری “جۆ بایدێن” Joe Biden سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و “ڕابێرت مالی” Robert Malley نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمەریکا لە کاروباری ئێران و هەروەها چەندین بەرپرسی دیکەی ئەم وڵاتە لەسەر درێژەپێدان بە بزووتنەوەی ژینا، داهاتووی کوردستان، باروودۆخی هەرێمی کوردستان و هەروەها دامەزاندنی تەلەڤیزیۆنی نەتەوەکانی کورد و بەلووچ، کۆبووە و سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم چەند مانگەی ئێران، دیداریی تایبەتی ئەنجامدا.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.instagram.com/reel/CobpHBBjtKu/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
Discussion about this post